کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژوو خۆى دووپات ده‌كاته‌وه‌ یه‌كه‌م جار به‌كاره‌سات بارى و دووهه‌م جار به‌گاڵته‌ جارى

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


سیانزه‌ سالأ ،دوومانگ وشه‌ش ڕۆژكه‌م، پێش كه‌رنه‌ڤاڵى راگه‌یاندنى پروپاگه‌نده‌ى لیستى كوردستانى یه‌كێتى وپارتى به‌لۆگۆى (ئه‌سپێكى عه‌ره‌بى ره‌سه‌نه‌) وه‌ له‌یاریگاى (فرانسۆ هه‌ریرى) كه‌له‌پێش 31 ئابى 1996 به‌هه‌فته‌یه‌ك له‌میدیاكانه‌وه‌ به‌ئاشكراو بێ په‌رده‌ گوتى (ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆوه‌رگرتنه‌وى هه‌ولێر ده‌ست بخه‌ینه‌ ده‌ستى شه‌یتانه‌وه‌) زۆر راستى كردو ده‌ستیان خسته‌ ده‌ستى له‌شه‌یتان پێشتره‌وه‌ وبه‌پێشره‌وى و چاوساغى ئه‌وان تانك وزریپۆشه‌كانى ڕژێم هێزانه‌ به‌رده‌م ئه‌و ته‌لارى په‌رله‌مانه‌ى كه‌ئێستا به‌هه‌ردووكیان به‌یه‌ك لیست پڕى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌دواتریش ده‌یانوت چه‌ند ساڵه‌ ڕژێم كورد ده‌كات به‌جاش ئه‌مجاره‌ ئێمه‌ ئه‌وانمان كرد به‌جاش....."""به‌راستى هه‌ولێر شارێكى دێرینى مێژووییه‌و هه‌موو رووداوه‌ مێژووییه‌كان وه‌ك تاقیگه‌ كاره‌سات بارو گاڵته‌جاره‌كان تیایدا ده‌بینرێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌چاوى خۆى هێزه‌كانى رژێمى یان دى كه‌جارێكتر هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانى یان داگیر كردووه‌، ئاواش به‌ئاسانى گاڵته‌جارییه‌كه‌شیان بینى كه‌چۆن جلال تاڵه‌بانى و سه‌رانى یه‌كێتى (حازر خۆرى به‌رسێبه‌ره‌كان) ده‌ینه‌خشێنن وده‌ست ده‌خه‌نه‌ ناوده‌ستى خیانه‌تكاره‌وه‌ دواى ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت وتاوانانه‌ى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و پارتى له‌به‌رامبه‌ر دۆزى كوردایه‌تى ورزگارى نه‌ته‌واتیدا كردوویانه‌و هه‌ربه‌رده‌وامن.
من لێره‌دا نامه‌وێ بگه‌رێمه‌وه‌ بۆساڵانى زۆر پێش ئێستا، به‌ڵكو ئه‌و مێژووه‌ ناپاكه‌ى بنه‌ماڵه‌ له‌ساڵى 1975 وه‌ ئاماژه‌ پێده‌كه‌م، كه‌باوكى ره‌حمه‌تى مه‌سعود به‌هۆى ڕێكه‌وتننامه‌ى جه‌زائیر له‌ئازارى 1975 دا له‌نێوان ئێران وعیراقداو په‌شیمان بوونه‌وه‌ى (شا) ى ئێران له‌یارمه‌تیدانى شۆرشى كوردستان به‌پێ ى ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌(چونكه‌ هه‌میشه‌ كورد له‌عیراقدا وه‌ره‌قه‌ى فشار بووه‌ بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌كانى سنوروكه‌نداو نه‌وت و.......هتد له‌نێوان ئه‌م دوو وولاته‌دا) ئاشبه‌تاڵى به‌شۆرشێكى چوارده‌ساڵه‌ كرد، لاى ئێمه‌ شۆرشى بوو به‌ڵام له‌راستیدا (مێژوو بۆى ده‌رخستین) كه‌ته‌نها هاوپه‌یمانییه‌كى ژێر به‌ژیّرى نێوان مه‌لا مسته‌فاو (شا) ى ئیران بوو، ئینسانى كورد گیانى به‌خت كردو كوردستان وێران كراو فرۆكه‌و چه‌كى ڕژێمى عیراق له‌برى ده‌سه‌لاتى شاهانشاهى ئیران ئێمه‌یان كرد به‌گژده‌سه‌لاتى عیراقدا هه‌ر به‌پێ ى ئه‌و ڕیكه‌وتننامه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كى زۆركه‌مداو به‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه‌ ئیسگه‌و تۆپ وچه‌كه‌كانییان وه‌رگرته‌وه‌ ، چونكه‌ كاره‌كانییان ته‌واو بوو حكومه‌تى ئیران ێدامى ناچار كرد بوو كه‌ملكه‌چى داخوازییه‌كانى بێت به‌مه‌رجێك یارمه‌تى كوردنه‌دات، بۆیه‌ له‌چاوتروكاندنێكدا كوردستان چۆلأ كراو ساواكى ئیرانى وسیخورو هێزه‌كانى ڕژێمى عیراق بوونه‌ میراتگرى هێزى پێشمه‌رگه‌و راكردنى خۆیان وپیاوه‌كانیشیان بۆلاى (شا) ودواتریش پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌وتاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌گوایه‌ (پیلانى نێوده‌ڵه‌تى) و(كورد دۆستى نیه‌) و.....هتدگوێچكه‌مان پڕبووه‌ له‌م جۆره‌ بیانووه‌ به‌تالانه‌
هه‌ر له‌دواى ئاشبه‌تالأ و ئاشكرابوونى هه‌ندێك له‌ریزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ وگرتن وراوه‌ دونانى یان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ وه‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆرشى نوێ ، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ كێچ كه‌وته‌ كه‌وڵیان ، چۆن ئه‌بێ بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌كوردستاندا بى ئه‌وان به‌ڕێوه‌بچێت بۆیه‌ ئیدریس بارزانى برا گه‌وره‌ى مه‌سعود ووته‌یه‌كى مێژوویى به‌نرخى دابو كه‌ده‌ڵێت (گه‌ر شۆرشمان پێنه‌كرێت، شۆرشمان پێ تێكده‌درێت) وئیتر ئه‌مه‌ بووه‌ دروشمى فه‌رمى سیاسى وسه‌ربازى پارتى به‌پێشره‌وایه‌تى كورانى بنه‌ماڵه‌.. له‌گه‌لأ كۆكردنه‌وه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕیزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌و پێكهێنانى (ى .ن .ك) له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ، كه‌وتنه‌ پلان دانان وتێكدانى شۆرش یه‌كه‌م هه‌نگاویان به‌ناردنه‌وه‌ى (تحسین شاوه‌یس) بۆلاى ڕژێم وكۆكردنه‌وه‌ى هێز ده‌ستپێكرد كه‌وتنه‌ راودونان وشه‌هیدكردن و گرتنى كادره‌ پێشكه‌وتوه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ به‌تایبه‌تى ویه‌كێتى به‌گشتى وزیاتریش له‌ناوچه‌كانى قه‌ره‌داغ به‌به‌رده‌وامى به‌كۆپته‌رو هێزه‌وه‌ هێرشییان ده‌كرد، به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش شه‌هیدكردنى ئارامى سه‌ركرده‌ كه‌ (سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى ماركس-لینى وئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتى بوو) به‌برى (200) دینار بۆ خۆیان و (20-30) دیناریش بۆجاشه‌كانیان، هه‌ر برى پاره‌ى وه‌رگیراوییان ده‌یسه‌لمێنێت كه‌جاشى پاره‌ نه‌بوون و به‌ڵكو جاشى سیاسه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بوون، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كى تریش بۆپه‌یوه‌ندى تحسین شاوه‌یس به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌، لاواننه‌وه‌كه‌ى مه‌سعود كه‌ كاتێك تحسین خۆى وكوره‌كه‌ى ده‌كوژرێن له‌دوكان له‌هێرشكردنه‌وه‌یان بۆگرتنه‌وه‌ى سوله‌یمانى ووتبوى (به‌شه‌هید بوونى تحسین پشتم شكاو ئێستا كاكه‌ ئیدریسم جوانه‌ مه‌رگ بوو)
له‌هه‌مان ساڵدا كاره‌ساتى هه‌كارى روویدا كه‌كاتى خۆى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌دورودرێژى له‌نامیلكه‌یدا ده‌یگێرێته‌وه‌ ، كه‌چۆن چه‌كداره‌كانى پارتى وبنه‌ماڵه‌ به‌هاوبه‌ش له‌گه‌لأ (میت) ى توركى له‌دۆڵێكدا وله‌كاتى حه‌وانه‌وه‌ دا له‌ ناوچه‌ى هه‌ركارى هێرشییان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و هێزه‌و چۆن قه‌لا چۆیان كردوون، چۆن (سامى عبالرحمن) شه‌هید على عسكرى ودكتۆر خالیدو حسێن بابه‌ شێخ ده‌كرێت وبه‌دروشمه‌كه‌ى ملا مسته‌فاوه‌ كه‌ووتویه‌تى (پیاوى مه‌زن ده‌بێت به‌چه‌كى مه‌زن بكوژرێت) و به‌ئاربیجى به‌ده‌ستى خۆى شه‌هیدییان ده‌كات وهه‌رچى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه‌هه‌وڵى ده‌ربازبوون ده‌ده‌ن به‌هۆى نه‌شاره‌زاییان له‌ ناوچه‌كه‌ له‌رێێ جاشه‌كانه‌وه‌ ته‌سلیم به‌ده‌زگاكانى ڕژێمى عیراقیان ده‌كه‌نه‌وه‌ (ئائێستا هه‌ندێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌ڕێكه‌وت له‌ژیاندا ماون و شایه‌تحاڵى ئه‌و كاره‌ساته‌ن) .
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆیه‌ك چركه‌ له‌تۆماركردنى هه‌ڵوێستى خیانه‌تكارى نه‌وه‌ستاون وله‌هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستاندا هه‌میشه‌ له‌كاردا بوون، تاله‌رۆژهه‌لاتى كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ بوونه‌ چاوساغ وپێشره‌وى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى بۆ داگیركردنه‌وه‌ى كوردستان وراوه‌دونانى هێزه‌كانى ئۆبۆزیسیۆنى ده‌سه‌ڵات له‌ئیراندا، كه‌له‌ سه‌رده‌مى راپه‌رینه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانى خه‌ڵكى ئیراندا ئه‌وانیش كوردستانیان رزگار كردبوو..... شایه‌تحاڵێك گێرایه‌وه‌ ووتى كه‌ ته‌رمه‌كه‌ى ملا مسته‌فایان هێنایه‌وه‌ وا به‌نیازبوون به‌ئۆتۆمبێل وبه‌ پێ به‌ناو رۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا بیهێننه‌وه‌،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكه‌ داخ له‌دڵه‌كه‌ى ئه‌وێ هه‌ره‌شه‌یان كردبوو گه‌ر بێت وبه‌كوردستاندا تێپه‌ر بێت ده‌یده‌نه‌ به‌ر به‌ردو خه‌ڵكه‌كه‌شى ریسوا ده‌كه‌ن،بۆیه‌ به‌ناچارى به‌فرۆكه‌ هێنایانه‌وه‌ تاسه‌ر سنور...."""
خاڵه‌ ره‌شه‌ مێژوویى وتاوانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن لێره‌دا جێ ى باسكردنییان نابێته‌وه‌ وێراى ئه‌وه‌ى كه‌زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵك ئه‌مانه‌ هه‌مووى ده‌زانن وئاگادریشن ، به‌ڵام ئه‌م نوسینه‌ ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆده‌سه‌ڵاتدارانى یه‌كێتى و ئه‌وكه‌سه‌نامه‌بده‌ئى ومشه‌خۆرانه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌ كه‌سى وپله‌و پایه‌ ده‌یانه‌وێت بیر خۆیانى به‌رنه‌وه‌و به‌چه‌ندین پاساوى كرچ وكاڵ خه‌ڵكى پێ بێده‌نگ بكه‌ن.... له‌وانه‌یه‌ بڵێن نوسه‌رى ئه‌م چه‌ند دێره‌ دوژمنى ئاشتیه‌ وئاره‌زوى شه‌رى ناوخۆده‌كات (چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ قسه‌وباسانه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ى راستیه‌كان ئێستا بوه‌ به‌باو به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌كرنى خه‌ڵك) برواتان بێت من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌ شه‌رو توندو تیژییه‌كدانیم وبه‌تایبه‌تى شه‌رى ناخۆ یه‌كێك بووم له‌و چه‌ندین كه‌سانه‌ى كه‌به‌ره‌نگارى ئه‌و شه‌ره‌ بوینه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێستى جدیمان بووه‌ بۆراگرتنى چونكه‌ جگه‌له‌ كوشتن وگرتن ومالأ وێرانى خه‌ڵك كه‌ تائێستا ئاسه‌واره‌كانى هه‌ر ماون بووه‌ هۆى له‌ده‌ستدانى به‌شێكى زۆر له‌ده‌سكه‌وته‌كانى راپه‌رین، وهه‌میشه‌ له‌وبروایه‌داین كه‌ هه‌رگیز شه‌ر وتوندوتیژى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات....
له‌ دنیاى سیاسه‌تدا ته‌نها دووجه‌مسه‌ر نیه‌، شه‌ركردن یان ته‌سلیم بوون به‌لایه‌نێك هه‌رگیز وانیه‌، ئه‌و ته‌نها بیروبۆچوونى ئه‌م دوو حزبى ده‌سه‌لاته‌ى لاى ئێمه‌یه‌ یان شه‌ر ده‌كه‌ن یان ته‌سلیم به‌خیانه‌تكاران ده‌بن كاتێك هه‌ست به‌لاوازى و له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا یه‌كێتى ده‌یكات ، له‌ریێ هاوپه‌یمانى له‌گه‌لأ پارتیدا ودابه‌زینیان به‌یه‌ك لیست وریزكردنى پاڵێوراوانى یه‌كێتى له‌گه‌لأ پاڵێوراوانى بنه‌ماڵه‌ى خیانه‌تكار، ئه‌مه‌ بۆخۆى ناحه‌قیه‌كه‌ به‌خوێنى شه‌هیدان وئه‌نفال وگشت كۆمه‌لأ كوژییه‌كانى كه‌ ئه‌م گه‌له‌ مه‌ینه‌ت باره‌ به‌درێژایى ده‌یان سالأ رووبه‌رووى بونه‌وه‌،كاتیك جلال تاڵه‌بانى له‌وكه‌رنه‌ڤاڵه‌دا به‌شان وباڵى مسعودى تاوانباردا هه‌ڵئه‌دات و ده‌ڵێت(كاكه‌ مه‌سعود هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ كه‌سێكى خه‌باتكارو كورد په‌روه‌رێكى چالاك و پێشمه‌رگه‌یه‌كى به‌ ئه‌مه‌ل بووه‌و ئێستاش سیاسه‌تمدارێكى لێهاتوو دیبلۆماتێكى بى هاوتایه‌ .... هتد بۆیه‌ ئێمه‌ كاندیدى ده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وداوا له‌كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگى بده‌نێ...)
كه‌سوكارى شه‌هیدانى رێگاى رزگارى ئازادى
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان
ئه‌ندامانى رێكخستنه‌ دێرینه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ به‌تایبه‌تى ویه‌كێتى به‌گشتى
ئه‌ى ئه‌و كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستانه‌ى داواتان لێ ده‌كرێت، ده‌نگ به‌خیانه‌ت بده‌ن، ئاگاداربن بۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌ كه‌سى وده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش به‌شداریكه‌ن له‌وخیانه‌تانه‌دا . له‌ئیسلامدا ده‌ڵێن(السكوت عن الحق شیگان اخرس) واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌به‌رامبه‌ر راستیدا بێده‌نگ بێت شه‌یتانێكى لاڵه‌، به‌ڵام من ده‌ڵێم هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌تكاردا بێ هه‌ڵوێست بێت خیانه‌تكاره‌.
*زانیارییه‌كانى سه‌باره‌ت به‌ئاشبه‌تاڵ له‌راپۆرتى تایبه‌ت ژماره‌ (215) كیپ ماكلا خلان وجورج جوفیه ئاماده‌یان كردووه‌و له‌كتێبى (حرب الخلج دراسه للقچایا السیاسه‌ والعواقب الاقتێادیه) وه‌رگێراوه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە