ئه‌وه به‌ڕاستته کاک ئه‌ژده‌ر ؟
Saturday, 04/07/2009, 12:00
به‌رێزان له هه‌ندێ له سایته‌کان به‌به‌تێكم به‌ر چاو که‌وت که گوایا لیستێک بڕێ 200.000 ئه‌دات به ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ئه‌گه‌ر بێت و کۆنسێرت بکا له شاره‌کانی کوردستان خوێنه‌ری به‌ڕێزی ئه‌م بابه‌ته وئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌به‌ته‌تان خویندۆته‌وه‌و ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینتان به ئه‌ژده‌ر وتووه جاری په‌له مه‌که‌ن با 2 پرسیار له ئه‌ژده‌ر بکه‌م و راستیه‌که‌شتان بۆ روون بکه‌مه‌وه بزانم ئه و کات ئه‌ڵێن ده‌ست خۆش یان .........
1- کاک ئه‌ژده‌ر ئه‌گه‌ر به ئه‌رک نه‌بێ ئه‌توانی ناوی ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه بێنی که داوای کۆنسێرتیان لێ کردوویت؟
هه‌ر خۆشم وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه ئه‌ڵێم نه‌خێڕ ئه‌زانن بۆ؟ چونکه لای براده‌رانی لیستی گۆران ئه‌ڵێم لیستی کوردستانی داوای لێ کردم لای لیستی کوردستانیش ئه‌ڵێم لیستی گۆڕان.
2- کاک ئه‌ژده‌ر ئه‌توانین بزانین به نیاز بوویت له کوێ کۆنسێرت بکه‌یت و له‌گه‌ڵ چ گروپێکدا؟
هه‌رخۆم وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌و ئه‌ڵێم به نیازی کۆنسێرت نه‌بووم به‌ڵام ئه‌مویست که‌مێک خۆم فش که‌مه‌وه زۆرم پێ ناخۆش بوو که چۆپی و عه‌زیزی وه‌یسی بانگهێشت کران و که‌س منی به هیچ نه‌زانی بۆیه ویستم بڕۆمه‌وه‌و که‌مێک بوونی خۆم بسه‌لمێنم هه ر بۆیه‌ش داوام له سه‌رجه‌م هاوڕێ و خزم و که‌سوکارم کرد که له فرۆکه‌خانه چاوه‌ڕیم بکه‌ن و کارێک بکه‌ین کامێرا‌و که‌ناڵه‌کانمان لێ کۆ ىێته‌وه به‌ڵام که زانیم چۆپی و عه‌زیزی وه‌یسی سووک کراون منیش وتم با ئه‌مه دروست که‌م و بڵێم لیستێک که نامه‌وێ ناوی بێنم پاره‌یان یاومه‌تێ ئنجا خونه‌ری ئازیز و خۆشه‌ویست ئێستا ئه‌ڵێن چی ؟ ئێستاش ئه‌ڵێن ده‌ست خۆس ئافه‌رین ؟؟ هه‌رچێ شتێك له هونه‌رماندا به دی بکرێت نابێ درۆی تیا به‌دی بکرێت.. کاک ئه‌ژده‌ر په‌تی درۆ کورته‌و ئه‌م په‌ت په‌تێنه‌ی تۆش تازه نییه ئه‌گه‌ر هات و قسه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌م هه‌ز ئه‌که‌م ڕاشکاوانه وه‌ڵام بده‌یته‌وه چونکه ئه‌م جاره به‌س ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کم بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز خستۆته پێش چاو به‌ڵام جارێکم تر به به ڵگه‌وه نووسین له‌سه‌رتان بڵاو ئه‌که‌مه‌وه هیواداریشم به ته‌له فون په‌یوه‌ندی نه‌که‌ی به کوردستان پۆسته‌وه و بڵێی ئه‌و بابه‌ته لابه‌ن ئه‌مه کچیکه رقی لێمه چونکه هۆنراوه‌کانی خۆی بۆ ناردووم منیش بۆم نه‌کراوه به گۆرانی ئێستا ره‌خنه‌م لێ ئه‌گریت کوردستان پۆست وه‌کو سایته‌کانی که نیه با به‌تێک لا به‌رێت بێ هیچ هۆیه‌ک........ئه‌گه‌ر ئه‌شته‌وێ خۆت له درۆکانی ڕابردووت و ئه‌م درۆ شاخ داره‌ی پاک بکه یته‌وه ئه‌وه سایتێکی ئازاد وه‌ره ناوی ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌مان پێ بڵێ که داوای کونسێرتیان لێ کردوویت ؟
هونه‌رمه‌ندێك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست