کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، دروستکه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان

Friday, 15/10/2010, 12:00


KNN: وه‌ك ستراتیج، گۆڕان باوه‌ڕی به‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی هه‌یه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ باوه‌ڕمان هه‌یه‌
ئه‌مه‌ ده‌قی وته‌یه‌کی به‌ڕیز کاک نه‌شیروانه‌ که‌ له‌ چاوپێکه‌تنێکی KNN بوو ، وه‌ پاشان له‌ سایتی سبه‌ی بڵاوکراویه‌وه‌.
له‌‌وه‌ته‌ی کورد له‌ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،خه‌بات ئه‌کات، خۆی ئه‌دا به‌ کوشت، زیندانی و ماڵوێرانی ئه‌جێژێت،ته‌نها بۆ کوردایه‌تی و گه‌یشتن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ کوردستان بووه‌. ئه‌گه‌ر بۆ شتێکی تر بوبێت‌ ، ئه‌وا هه‌ڵخه‌ڵه‌‌تاون.
یه‌کیه‌تیی و پارتی ، ته‌نانه‌ت له‌ شاخ و هه‌م له‌ شاریش دروشمه‌کانیان له‌ ئۆتۆنۆمی و فیدرالیه‌ت زیاتر تێنه‌په‌ڕیوه‌، هه‌ندێک جاریش زمان له‌ کۆنفدرایه‌ت ئه‌سون، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی کوردیان داواکردبێت.
ئایا ئه‌وه ده‌سه‌ڵات وئیداره‌ی ئێستا له‌کوردستان هه‌یه‌، ناوی چییه‌؟؟ باوه‌ر ناکه‌م که‌س بتوانێت هیچ ناوێکی حه‌قیقی لێ بێنیت. میدیاکانی پارتی ته‌نها له‌ به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی پێی ئه‌لێت فیدراڵی، یه‌کیه‌تیش تاقه‌تی لێی چووه‌ ، چونکه‌ ئه‌زانێت هیچ عه‌ربێکی عێراقی له‌ به‌غدا باوه‌ری پێ نییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک سه‌رۆک کۆماره‌ عێراقییه‌که‌ی خۆیان توشی شڵه‌ژان ‌بێت.
مام جه‌لال: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ، خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌.
مه‌سعود بارزانی: سه‌د‌دام حسێنم له‌ 31ی ئاب بانگکرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراقی بپارێزم.
ئه‌م دوو سه‌رۆکی حیزبه‌ نه‌ کاریان بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی کردوه‌ نه‌ به‌ده‌میان هاتوه‌ باسی بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه‌ کوردستانیان بچوک کردوه‌ته‌وه‌ ودوباره‌ کردویانه‌ته‌وه‌ به‌ قورگی به‌غدا، وه‌ک تا ئێتستا بینومانن.
ئه‌‌م دوانه‌ هه‌میشه‌ بۆ میدیا عه‌ربییه‌کان به‌‌وپه‌ڕی ملکه‌چی باسی ئامانجه‌کانی کورد ئه‌که‌ن، که‌چی بۆ ده‌روێشه‌کانی خۆیان به‌ لوتبه‌رزییه‌وه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌مان پێ ئه‌فرۆشنه‌وه‌ که‌ بۆ خۆیانیان دروست کردووه‌ و ناوی هه‌رێمی کوردستانه‌، که‌ له‌ 3 پاریزگاو 2 ئیداره‌ی 2 کۆمپانیا زیاتر ناتوانرێت هیچ ناوێکی تری لێ بنرێت. ئه‌وه‌شی که‌ ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ نمونه‌ی له‌ هیچ سه‌ر‌زه‌منێکی ئه‌م دونیایه‌ نییه‌، جگه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ی ده‌بڵ کۆمپانیا.
که‌واته‌ له‌ دوای شێخ مه‌حمودی نه‌مر که‌ ناسنامه‌ی مه‌لیک بوو، (به‌ که‌س ئا‌وترێ مه‌لیک ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌بێت)، هیچ سه‌رکردیه‌کی حیزبی و نه‌ته‌وه‌یی باسی نه‌کردوه‌ و نه‌یکردۆته‌ ئامانج جگه‌ له‌ کاک نه‌وشیروان.
ته‌نانه‌ت مه‌لا مسته‌فا بۆ چرکه‌یه‌کێش بێت ، نه‌یتوانیوه‌ جگه‌ له‌ حکومی لامه‌رکه‌زی باسی هیچی تر بکات.
کاک نه‌وشیروان دوای ئه‌وه‌ی توانی که‌ سه‌ر له‌نوێ وره‌، مۆراڵ و نۆرمی که‌سایه‌تی کوردایه‌تی بۆ تاکه‌کانی کورد بگه‌رێنێته‌وه‌، به‌مه‌ی که‌ وه‌ڵامی (به‌ڵێ)ی وت، یانی زۆر به‌ جدی و هۆشیارانه‌ ، پاشان ئه‌ڵێت: (باوه‌ڕمان هه‌یه‌) که‌واته‌ به‌ هزر وبیرکردنه‌وه‌ مرۆڤ ئه‌گاته‌ باوه‌ڕ، یانی کاک نه‌وشیروان وه‌ک شیعر و خه‌ون باسی ناکات، کاتێکیش گوزارشتی باوه‌ڕم هه‌یه‌ ئه‌کات به‌ باوه‌ڕمان هه‌یه‌ ،یانی ئه‌م باوه‌ڕی به‌ سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌ جه‌معی هه‌یه‌ و به‌ ناوی هاوڕیکانیشیه‌وه‌ قسه‌ ئه‌کات. (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان) که‌واته‌ به‌مه‌ له‌ بنی هه‌مانه‌که‌ی دا و به‌ ئاشکرا بانگی ئایینی کوردایه‌تی دا.
کاکه‌ نه‌وه‌ به‌ وتنی ئه‌م گوتاره‌ فرمێسکی خۆشی خسته‌ چاوی هه‌زارانه‌وه‌ که‌ به‌نده‌ش یه‌کێک بوو له‌وانه‌.
نه‌ک وه‌ک عاتیفه‌، به‌ڵکو وه‌ک هزر وهۆش، چونکه‌ له‌ زاری یه‌کێک هاتۆته‌ بیستن، که‌ خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی و ڕاستگۆ بووه‌ له‌ گه‌ڵ خۆی و گه‌له‌که‌یدا. وه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ (وشه‌) هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات.
چونکه‌ کاک نه‌وشیروان زۆر جه‌سورانه‌ له‌ میدیاکه‌ی خۆیی و بۆ دۆست ودوشمنان سه‌لماندی که‌ کورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وێت. وه‌ پێمباشه‌ (به‌ڵێ باوه‌ڕمان هه‌یه‌) ببێت به‌ دروشمی گۆڕان و ئازایدیخوازانی کوردستان، هه‌ر وه‌ک چۆن ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌ دروشمی: (به‌ڵێ ئه‌توانین)توانی گۆڕان دروست کات، ئاواش ئه‌و (به‌ڵێ باوه‌ڕمان هه‌یه‌) ی کاک ناوشیروان بکرێت به‌ دروشمی سه‌ر زاری هه‌مو دڵسۆزێکی کورد . که‌ مانا و مه‌غزایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ستراتیجی گه‌له‌ بی باوکه‌که‌می تیا ئه‌بینم.
کاک نه‌وشیروان،
ئه‌ی پیری ئاخیرخێری نه‌ته‌وه‌ ی کورد،
پیرۆزبێت لێت ، بۆمناڵ و مه‌زنی کورد
بویته‌ خێری زنه‌ و وه‌یسی مایه‌شت #.


ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که‌:
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=491&cat=2
# خێری زنه‌، وه‌یسی مایه‌شت: 2 که‌سه‌یه‌تی کوردی ئایینی بون وه‌ک بابه‌ نۆئیل ،نوقل وخێریان ئه‌به‌خشی به‌ مناڵان و هه‌ژارانی کورد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە