دكتۆرەكانى دادە هێرۆ هیچیان باش دەرنەچوون
Tuesday, 09/10/2012, 12:00
زۆرن ئەوانەى بەر لەوەرگرتنى لێپرسراوێتى هەر بەرپرسیاریەك لاف وگەزاڤى ڕیفۆرم و چاكسازى لێ دەدەن لەو شوێنەى لێیى دادەنرێن چ لەڕووى ئیدارى و دارایى یان هەر شێوازێكى بەڕێوەبردن بێت بەڵام زۆر دەگمەن لەوانە تواناكانیان یاخوود نیاز پاكیان دەنوێنن كەدەگەنە سەر كورسیەكانیان من خۆشم سەرم سوڕماوە ئەوە خەتاى كورسیەكە خۆیەتى یان غیرەت و نەهامەتى ئەو كەسەیە یاخود دەستێكى سەرووى خۆیەتى كەفەرمان بەنەگۆڕینى ئەو سیستم و ڕێبازە گەندڵ ئامێزانە دەكا تابەڕێژەیەكى نەگۆر بمێنەوە بەڕاى زۆرێك لەخەڵكان و شارەزایان بەپلەى یەكەم جورئەت و غیرەتى كەسەكە هەر ئەوەندە لەباردایە بەرژەوەندى كۆمەڵێك خەڵكى سەرەوەش لەوەدایە كە بەم شێوەیە بمێنەوە.
ئەوەى ئێستا بۆتە جێیى باس و هەواڵى گەرم كەرتى تەندروستیە ، ئەو كەرتەى بەدەست دكتۆرەكانى دادە هێرۆوە گیرى خواردوە نەهیچیان پێ دەكرێت نەئامادەشن ڕاستیەكان بەخەڵك بگەیەنن، (حەمە خۆشناو و تاهیر هەورامى و دكتۆر ڕێكەوت) سێ كوچكەى خراپ ئیدارەدانى كەرتى تەندروستى بوون لەسنورى ئیدارەى سلێمانى و هەر سێكیان دكتۆرى تایبەت و كاندیدى تایبەتى جەلال تاڵەبانى و هێرۆى برایم ئەحمەد بوون بۆ وەرگرتنى لێپسراویەتى كەرتى تەندروستى ، دوایى ئەوەى بەهەوڵ و هیمەتى كوردستانپۆست حەمە خۆشناو دوورخرایەوە لەدەزگای تەندروستى پێشمەرگە دكتۆر ڕێكەوت كرا بە سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەو تاهیر هەورامیش كرا بەوەزیرى تەندروستى هەر لەسەرەتاوە دكتۆر ڕێكەوت بەشاگردى خۆشناو ناوزەند كرا بەڵام نكوڵى ئەكردو نیازپاكى پیشاندا بەوەى چاكسازى ئەكات لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بەڵام نەك هەر چاكسازى نەكرد بەڵكو بووبەپاڵپشت بۆ دار‌و دەستەكەى خۆشناو وشاردنەوەى دزى و گەندەڵیەكانى بەرپرسانى فەرماندەیى گشتى و حەمەخۆشناو كەچاوپۆشى و پەردەپۆشى زۆرى كرد لەدزى و گەندەڵیەكانیان كە گروپى چیای كوردستانپۆست و خەڵكى دڵسۆز هەموویان بەبەڵگەو دیكۆمێنتەوە خستەڕوو كەدكتۆرەكانى دادە هێرۆ ئیش و كاریان تەنها شاردنەوەى دزى و گەندەڵى و چەواشەكردنى خەڵكى كوردستان و سنورى پارێزگاى سلێمانى بووە قەت جورئەتیان نەبووە خەڵك بدەن بەدادگا و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن تەنها جورئەتى ئەوەیان هەبوو چاولەخەڵكى گۆڕانخواز سووركەنەوەو هەڕەشەى دەركردن و گواستنەوەیان لێ بكەن لەهەمووشى قێزەونتر تەزویركردنى ئەو هەموو دەنگ و بەزۆر دەنگدانى كارمەندانى شۆڕش و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بوو بۆ لیستى دەسەڵاتێك كەئەوانیان تەنها وەك ڕۆبۆتێك دانابوو خستبوونیانە بازارى تەندروستیەوە بۆ شاردنەوەى دزى و گەندەڵیەكانى ساڵانى ڕابردوو كەلەیەك كاتدا هێرۆى برایم ئەحمەد دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانی دابوو بەدكتۆر ڕێكەوت .
لەكۆتاییدا دەڵێم زۆرن لەبابەتى دكتۆرەكانى دادە كەلاف و گەزاڤى چاكسازى و خزمەت لێ ئەدەن بەڵام دواى دەرئەكەوێت كەئەوانیش لەگەڵ خەڵكى لەبابەتى خۆشناو تاهیر هەورامى دوو ڕووى یەك دراون .
تێبینى:
_ دەستەواژەى دادە زۆر پیرۆزە تاوانە بۆ ئەو ئافرەتەى بەكاربێنى كەناوى هێرۆى برایم ئەحمەدە، لەسەرەوە وەك مەبەست بەكارم هێناوە كەزوڕناژەن و دكتۆرە ماستاوچیەكان دەیڵێن نەوەك وەك دەستەواژە ڕاسەقینەكە خۆى ، چونكە ئەوە دادە نیە میكڕۆبە .
دكتۆرەكانى دادە بەم شێوەیە دابەش بوون ..
_ دكتۆر ڕێكەوت بووە پاڵەوانى فێڵكردن و چەواشەكردنى خەڵك بەوەى بەنهێنى بەعیماد ئەحمەد بڵێ سەبارەت بەپەتاى كولێرا .. بڵێ وەزعەكە باشەو كۆنتڕۆڵكراوە .
_ حەمە خۆشناویش بووە پاڵەوانى ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندە ئەو دكتۆرەى ئەوەندە باسكرا ئێستا ناوهێنانیشى بۆتە عەیبە .
_ ئەمەى خوارەوەش بخوێنەوە بزانن ئەم پاڵەوانەش جەنابى تاهیر هەورامی چۆن وەزیر و دكتۆرێك بووە .
وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی زیاده‌ڕۆیی ده‌كات .
2012 20:31
___________________________________
پ: هاوڵاتی
وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی به‌ژماره‌یه‌ك زیاده‌ڕۆیی له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان تۆمه‌تبارده‌كرێت‌و هاوڵاتییه‌كیش سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كات.دكتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تدا به‌پێی لێدوانی چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌ناوچه‌ی ته‌وێڵه‌ی سه‌ر به‌هه‌ورامان زیاده‌ڕۆیی (ته‌جاوزی) كردووه‌ته سه‌ر موڵكی حكومه‌ت‌و هاوڵاتیان‌و ئیشوكاری شاره‌وانی پێشێلكردووه، ناوبراویش كێشه‌كه بۆ دادگا جێده‌هێڵێت.شایه‌تحاڵێك له‌ناوچه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه تاهیر هه‌ورامی رێگای گشتی ته‌وێڵه‌ی به‌رووبه‌ری چه‌ند مه‌ترێك كردووه به‌باخ‌و به‌كرێ ده‌یدات به‌گه‌شتیاران.هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ته‌وێڵه زیاده‌ڕۆییكردنه سه‌ر رێگاكه پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و به‌هاوڵاتی وت ئه‌و رێگایه له‌ماسته‌ر پلانی ته‌وێڵه‌دا پێویسته 15 مه‌تر پان بێت به‌لام ئێستا هه‌شت مه‌تره، ئه‌وكاته‌ی ماسته‌ر پلانه‌كه ته‌واو بوو پێویسته چی ته‌جاوز كراوه به‌وه‌ی دكتۆر تایریشه‌وه بڕووخێنرێت.هاوكات هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی به‌تۆمه‌تی داگیركردنی زه‌وییه‌كه‌ی، تۆمارده‌كات.حاجی سه‌ركه‌وت، به‌هاوڵاتی وت رێگایه‌ك هه‌یه له‌نێوان باخی من‌و تاهیردا كه كاتی خۆی نزیكه‌ی مه‌ترو نیوێك ده‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كردوویه‌تی به 75 سانتیمه‌ترو ته‌واو ته‌سكی كردووه‌ته‌وه.حاجی سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت دوای تۆماركردنی سكاڵا دادوه‌ر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كردووه‌و وتوویه‌تی هه‌ر موڵكێك پاش ساڵێك خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌روات به‌ده‌مییه‌وه ده‌بێته موڵكی ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه ده‌كات، من لێره‌نه‌بووم كه داگیریكراوه، بۆیه چاوه‌رێی ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كه‌م‌و قبوڵی ناكه‌م‌و ره‌نگه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه.كارزان سه‌لام، پارێزه‌ری حاجی سه‌ركه‌وت به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لای ئێمه‌یه، تائێستا دادگاییه‌كه پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌و ماف لای ئێمه‌یه.یه‌كێكی تر له‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یه ساڵی 2005 له‌كاتی سه‌رگرتنی چه‌می ته‌وێڵه‌دا كه ئاوه‌رۆی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، رێگه‌ی به‌شاره‌وانی نه‌داوه له‌ئاست باخه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ری چه‌مه‌كه بگیرێت‌و ئه‌وه‌ش بووه هۆی بڵاوه‌بوونه‌وه‌ی بۆگه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌دا.دڵسۆز محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی شاره‌وانی ته‌وێڵه به‌هاوڵاتی وت ئه‌وكاته فاتیح عه‌باس وه‌زیری شاره‌وانی بوو به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری كردینه‌وه له‌ئاست باخه‌كه‌ی دكتۆر تاهیر سه‌ری چه‌مه‌كه نه‌گرین‌و وازی لێبهێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه بۆگه‌نی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.دكتۆر تاهیر هه‌ورامی له‌كلینكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌سلێمانی، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی هاولاتی دایه‌وه به‌ڵام رازی نه‌بوو لێدوانه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌و ته‌نیا وتی له‌ئاست یاسادا ملم له‌موو باریكتره‌و با دادگا ئه‌و كێشانه یه‌كلاییبكاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست