کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بز شیردا بۆ داپیردا، داپیر کلکه‌ قوڵێم پێدا

Wednesday, 30/09/2009, 12:00


دوو مانگ پتره‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی پێهاتوه‌ که‌چی تازه‌ ده‌بیستین که‌ انشاالله ڕۆژی چوارشه‌مه... سه‌رۆکی هه‌رێم... سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌ داماوه‌که‌مان ڕاده‌سپێرێ که‌ کابینه‌ی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی پێکه‌وه‌بنێت! انشاالله‌ ئێمه‌ش وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌کانمان بۆ جارێکی تر ده‌ناسینه‌وه‌! چونکه‌ ده‌زانین هه‌مان ده‌سته‌و تاقم دێنه‌وه‌ مه‌یدان و قۆڵیان هه‌ڵده‌ماڵن بۆ خزمه‌تی میلله‌ت و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ نه‌زاهه‌ت و سه‌رڕاستی و کوردپه‌روه‌رده‌ییان! ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌ بیستم یه‌کسه‌ر ئه‌و چیرۆکه‌ی که‌ به‌مناڵی بۆیان ده‌کردین هاتاوه‌ یادم که‌ ده‌ڵێت بز شیردا بۆ داپیر دا داپیریش کلکه‌ قوڵێم پێدا.
ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی لای خۆمان، نازانن که‌ له‌ ووڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان پێش هه‌ڵبژاردن کابینه‌ی نوێ حازروئاماده‌ کراوه‌‌و یه‌کسه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست به‌کار ده‌بن و نایه‌ڵن ووڵات بێ وه‌زاره‌ت بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ناهه‌قیان ناگرم ئه‌وان پاش هه‌ڵبژاردن دوسێ مانگیان ده‌وێت بۆ شه‌ڕه‌ کورسی، چونکه‌ لای ئه‌وان وه‌زیری ته‌نها خزمه‌تی ووڵات نیه‌ به‌ڵکو پله‌و پایه‌و گیرفان پڕ کردن و بون به‌ ملیۆنێر و حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی خۆیان و حه‌وت پشتیانه‌! هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌ له‌نێوان دوو حزبی سه‌ره‌کیدا که‌ به‌ناو ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌نێوانیاندا هه‌یه‌! له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ ووڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا کابینه‌ی کۆن له‌کار ده‌که‌ون، به‌ڵام لای خۆمان پاش دوو مانگ زیاتر سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌ڵده‌سێت به‌ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی تازه‌و وه‌زیره‌کان له‌ جێی خۆیانن و ئیشه‌کانیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌مه‌شدا ناهه‌قیان ناگرم چونکه‌ ده‌بێت تجاره‌ته‌کانیان ته‌واو که‌ن و سودوه‌رگرن له‌و ماوه‌که‌مه‌ی که‌ ماویانه‌!
ماوه‌ بڵێم ئێمه‌ی میلله‌ت پاش چاوه‌ڕوانی چه‌ند مانگێك ده‌ستکه‌وتمان له‌ کابینه‌ی نوێ چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر مه‌یمونی ناو حه‌کایه‌ته‌که‌ کلکه‌ قوڵێی خۆی ده‌ست که‌وته‌وه‌، ئێمه‌ مه‌تره‌ دوجایه‌کیش له‌ خاکه‌ داگیر کراوه‌که‌مان ده‌ست که‌وێته‌وه‌ هه‌ر باشه‌!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە