کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژدەیەك بۆ کاندیدەکانی حیزبەکەی 31 ئاب لە سنوری سلێمانی

Friday, 26/02/2010, 12:00


ئێوەی خاوەنی ئەم ناوانەی خوارەوەی کە سەرانی 31 ی ئاب پاڵاوتونی بۆ ئەندامی پەڕلەمانی عێراق با مژدەتان بدەمێ

1 ـ لانە محمد عەلی حافز

2 ـ عومەرچنگیانی

3 ـ دکتۆر ئەشواق جاف

4 ـ محەمەد ڕەزا عارف عەلی

5 ـ سهام حەکیم عەلی

6 ـ محەمەد ڕەزا عارف

7 ـ ابراهیم عەلی مراد

8 ـ سلاحەدین ئەحمەد زەنگەنە

9 ـ ئازاد نەقشەبەندی

10 ـ د. مەحمود عوسمان



وەك ئاشکرایە ئێوە لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و حیزبەکەی 31 ئاب وە بۆ سنوری سلێمانی کاندید کراون بۆ پەڕلەمانی عێراق چونکە ئێوەش وەلائتان هەیە بۆ 31 ئاب و خۆتان بە ئەندامی ئەو حیزبە ئەزانن . بەڵام ئەم حیزبە چونکە هەمیشە هەر خەریکی خیانەت بوە و هەر بە خیانەتیش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست چونکە لە ئێستاو لە ڕابوردوشدا خیانەت لەگەڵ خوێنی بنەماڵەی بارزانی تێکەڵ بوەو ئەگەر دەستبەرداری خیانەت ببن ئەمرن و ئەتوێنەوەو ئاسەواریان نامێنێ چونکە ئەوان تەنها بەخیانەت کردن و کەڵەگایەتی کردن بەسەرخەڵکی کوردستان ماون دوای ڕاپەڕین لە گەڵ بنەماڵەی خیانەتکاری جەلالی هاتنە سەر سفرەی حازری و هەرچی سەروەری هەبو لەم کوردستانە کە بە خوێنی خەڵکی ڕاپەڕیوو پێشمەرگە هاتبوە بەرهەم ئەوان بونە میراتگری دواجاریش دوای ئەوەی دەسەڵاتیان کۆنترۆڵ کرد ئیتر دەستیان دایە دزی کردنی سەروەتو سامانی خەڵکی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستانیان برسی کرد جگە لەهەندێ ئەڵقە لەگوێ و ماستاوچی و کۆیلەی خۆیان نەبێت کە ئەوانیشیان لە ئەنجامی کۆیلەتی کردە سەرمایەدارو خاوەن پولو پارەی دزراوی میللەت و پاسی بەر دەرگاکانی خۆیانی پێئەکەن ئێوە کە خۆتان ئامادە کردوە بۆچونە پەڕلەمانی عێراق کە بەحسابی خۆتان بۆ داکۆکیکردن لە کورد دەچنە بەغدا کەچی لە پەنای خۆتانا سەرۆکەکەی 31 ئاب و پاشماوەی جەلالیەکان هەڕەشەی دەرکردن لە عەدنان عوسمانی پەڕلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ئەکەن و دەڵێن ئەوانە نابێت لەکوردستاندا بن مەسعود لە بیری چوە ئێمەی خەڵکی سلێمانی هەمو دەنگمان داوە بە گۆڕان ئەگەر بێت و عەدنان عوسمان لەم کوردستانە دەربکرێت وەك مەسعود دەڵێت کەواتە ئێمەی خەڵکی سلێمانیش دەبێت ئەم شارە بەجێ بێڵین کە ئەوەش هەرگیز قابیلی قبوڵ نیە چونکە ئەو بەڕێزە بە دەنگی ئێمە چۆتە پەڕ لەمان . ئێمە خەڵکی کوردستان کە زۆرینەمان لەدەست ناعەدالەتی و نایەکسانی و دزینی بودجە لەلایەن ئەم دو بنەماڵەی جەلال و مەسعود دەنگمان دا بە بزوتنەوەیەکی نوێ کە ئەویش بزوتنەوەی گۆڕانە کەچی سەرانی هەردو دەسەڵاتی دزو گەندەڵ تەنها بۆ تێپەڕاندنی بودجەو ماشینەوەی و شاردنەوەی راستیەکان لەبەرچاوی خەڵکی کوردستان تا ئاشکرا نەبێت چەند ساڵە ئەو بودجەی خەڵکی کوردستانیان چۆن خواردوەو لەچیدا سەرفیان کردوە لەسەر لێدوانێکی عەدنان عوسمان کەدەڵێت نابێت پێشمەرگە لەژێر کۆنتڕۆڵی حیزبدا بێت و هەمیشە کۆیلەی سەرانی دەسەڵات بێت دەبێت بکرێنە سوپایەکی نیزامی و هەمو هەق و مافێکی خۆیان پێبدرێت ئەگینا ئەگەر وا نەبێت ئەوان میلشیان ئەگەر چی عەدنان عوسمان مەبەستی لەو چەکدارانەی دەسەڵاتی جەلالی بو کە بەبێ ئەمری دادوەرو لە دەرەوەی یاسا بە ئەمری هێرۆی خێزانی جەلال تاڵەبانی خەڵکی سلێمانیان کوێرانە دایە بەر دەسڕێژی گوللەو خەڵتانی خوێنیان کردن دواتریش لە ژێر دەستی دکتۆردا هەڵیان کوتایە سەریان و بە برینداری فڕاندیانن ئایا ئەوانە پێشمەرگەبون ؟ وەڵام نەخێر ئەوانە میلشیای سەر بە بنەماڵەی تالەبانی بون تەنها بۆ پەڕژەوەندی بنەماڵەو مانەوەی دەسەڵاتی نەگریسی جەلال ئەو کارە دزێوەیان کرد . ئەم هەمو ناعەدالەتیە لەپەنای خۆتان و لەبەرچاوی ئێوە ڕو ئەدا کەچی وەك کەسایەتیش نەتان وێرا هەڵوێستتان هەبێت و ئیدانەی ئەو کارە بکەن بە سەرۆکی هەرێمەکەشتانەوە با واز لەوە بهێنین با مژدەی دەرچون یان شکستتان بدەمێ کە سەرانی دەسەڵاتی بنەمالەی بارزانی تا لە سنوری سلێمانی دەنگ بهێنن و دوایش ببنە کۆیلەی بارزانی و بنەماڵەکەی و هەمیشە گوێ لەمستیان بن و بیان پەرستن بەڵام من دڵنیاتان ئەکەم کە جگە لە لانە محەمەد حافز و عومەر چنگیانی و مەحمود عوسمانی پاشماوەی ئاش بەتاڵ و تا ڕادەیەکیش د . اشواق جاف .. ئەوانی ترتان هەر لە ئێستاوە فاتیحە بخوێنن چونکە دەرناچن بنەماڵەی بارزانی هەرخۆیان هەمو پارتیەکانی سنوری سلێمانیان هانداوە کە دەنگ بەو چوار کاندیدە بدەن کە ناومان هێنان. لە دیمانەیەکیشدا سەلام عەبدوڵای بەر پرسی لقی سلێمانیان وتی ئێمە پێمان وایە پارتی لە سلێمانی 4 کورسی دەهێنێ ئەوەش ئاماژەیە بەوەی تەنها ئەو 4 کاندیدەی ئێمە ناومان هێنان لەسنوری سلێمانی پارتیەکانی خۆیان دەنگیان پێدەدەن باقی ئەوانی تر بەتەمای دەرچون نەبن ئەگەرچی ئەمجارە پارتیەکانی سونری سلێمانیش زۆربەی هەرە زۆریان دەنگ ئەدەن بە گۆڕان بەڵام جارێ خۆیان دەرناخەن بۆیە پێدەچێت پارتی ئەگەر تەزویر نەکات لەوانەیە تەنها دو کورسی بێنێ ئەم موئامەرەیەی سەرانی پارتی فێڵکردنە لەباقی کاندیداکانی تر دکتۆر مەحمود عوسمانی پاشماوەی ئاشبەتاڵیش کە پێشتر ڕایگەیاند کە ئەو بارزانی کاندیدی کردوە بۆ ئەم خولەی پەڕلەمان بەڵام ئێستا دوای ئەوەی دەزانێت ئەگەر بەو شێوەیە بانگەشە بۆخۆی بکات و بڵێت من کاندیدی پارتیم ئەوا دەنگەکانی کەم دەبێتەوە بۆیە لەناو پۆستەرەکانی کاندیدی حیزبەکەی 31 ئاب بە فەرمانی سەرانی پارتی وێنەکەیان بە ئارمێکی سەری داڵە کەر خۆرەکەی پارتی سواخ داوەو ئێستاش دەڵێت من کاندیدی کەس نیم و نوێنەری کەس نیم بەڵام مەحمود عوسمان ڕونی ناکاتەوە ئەگەر کاندیدی کەس نیت و نوێنەری کەس نیت ئەی بۆچی ئەچیتە پەڕلەمان یان دەتەوێ چوار ساڵی تریش لە خوتو خۆڕا لەسەر خوێنی خەڵکی کورد بلەوەڕێی.؟

چاوەڕێ بن تا بەچاوی خۆتان راستیەکان ئەبینن دوای هەڵبژاردن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە