ئهو لاوه کوردهی که برینداریان کرد، ئهمڕۆ گیانی له دهست دا
Saturday, 23/04/2011, 12:00
شەهیدێكی تری سەربەرزی ڕێگەی ئازادیی كوردستان بە دەستی ئەوانەی كە بەناو كوردن
خوێندكاری زانكۆ (هەردی فاروق) لەدایك بووی ساڵی 1983 ، واتە تەمەن 28 ساڵ كە لەخۆپێشاندانەكانی ڕۆژی 18ی نیسان برینداربوو ئەمشەو لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی فێركاریی سلێمانی كۆچی دوایی كرد و چووە ڕیزی شەهیدانەوە و بەمەش شەهیدانی ئازادیی بوون بە 10 شەهید.
ئێستا خوێندكارانی زانكۆ دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتن كرد لە ناو زانكۆدا و ئەگەری ئەوە هەیە بەرەو دەرەوەی زانكۆش بەڕێ بكەون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست