سیاسه‌تمه‌دار
Monday, 18/08/2014, 12:00
زه‌حمه‌ت نه‌بێ جه‌نابی سیاسه‌تزانی مه‌زن
شتێكی ترمان جگه له‌جه‌نگ بۆ
بخوڵقێنه
ئێمه ته‌ماشامان پر بوو له‌بینینی ئه‌م كوشتارگه‌یه
ئاخر رووحی ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و
ئافاتی ئینسان كوژییه ناگرێت
له‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌دا په‌پووله به‌بۆنی گوڵه‌كان گیان ده‌سپێرێت ئێمه له‌مه‌رگی منداڵان و ژنانی ئه‌م شاره ڕامه‌هێنه
فێری ئه‌م جۆره سیاسه‌توانیه‌مان مه‌كه
گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌ی رووحمان له‌تاراوگه بنیشێنه‌وه
ئه‌مما به‌دورمان بكه له‌شه‌ر
به‌دورمان بكه له‌جه‌نگ
سه‌یركه جه‌ناب ئێستا خوێنی كوچه‌كانی ئێره وشك نه‌بۆته‌وه
وه‌ره له بری خوێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆلانه‌كانی ئێره بارانی خۆشه‌ویستی ببارێنە
وه‌ره له‌بری ئه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ینی بچین بۆ مه‌زارگه
با له باغه خه‌یاڵاوییه‌كانی نیشتیمان‌دا
سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی محبه‌ت بین
با به‌منداڵه‌كانمان بڵێن ده‌ستی میهره‌بانی یه‌كتر بگرن
باخوێن له‌زهنیاندا بسڕینه‌وه
بائه‌وان چه‌شنی ئێمه سه‌رتاپای ئه‌دگاریان نه‌بێت به‌جه‌نگ
بائه‌وان خاوه‌نی خه‌ونبن؛ خه‌ون
من نامه‌وێت سیاسه‌تزان بم
سیاسه‌تزانی وه‌ك تۆ بم!
ده‌مه‌وێ ئاشتیزان بم
مرۆڤ په‌روه‌ر بم
گه‌ر ئاواش رازینی ده‌رمكه له‌م شاره
من وام
نامه‌وێت وه‌ك تۆبم ..ئاخر چیبكه‌م من وام
نامه‌وێت وه‌ك تۆ بم.
قه‌ڵادزێ
به‌ختیار ئه‌حمه‌د
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست