کـه نه‌توانم ، بـۆچی بـژیم
Tuesday, 17/12/2013, 12:00
1598 بینراوە
که نه‌توانم سۆمای چاوم
لـه چـاوی تــۆ
تـه‌واو تێر کـه‌م
که نه‌توانم پێکـی عه‌شقم
له گه‌ڵ بینینی ڕووخسارت
وه‌ک شێت هه‌ڵ ده‌م
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نه‌توانم هه‌ستی ده‌ستت
جارێکی تر له ده‌ستی خۆم
تێر بیگوشـم
ترپه‌ی دڵم داسه‌کنێنم
شـه‌رابی شادیت بنۆشم
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نه‌تـوانم سـه‌ری تـــۆ
له ئامێزی خۆم ڕابگرم و
وه‌ک کۆرپه‌ی تازه سـاوا
بـۆنی تۆ تێر هه‌ڵمژم
هه‌ناسه‌ی ساردوو گه‌رمی تۆ
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نـه‌توانم خه‌نده‌ی لێـوان
لای خـۆم میوان
جـارێکـــی تـر
پێکه‌نینی جـوان ببینمه‌وه
کـه نه‌تـوانم بـۆنی یه‌خه‌ی کراسه‌که‌ت
بۆ ئه‌م جاره‌ش بکه‌مه‌وه‌و
فرمێسکی مه‌ینه‌تی خۆم
بـه‌سوچێکی بسڕمه‌وه
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نه‌توانم ژیـان هـه‌ربژیم
لـه‌گه‌ڵ خه‌یاڵی کۆن و ڕابردو
له‌سه‌ر کاغه‌ز دای بڕێژم
ئاوات و مه‌یل و ئاره‌زوو
ئه‌ی بـۆ بـژیم؟
کـه نه‌توانم درگـای ماڵـت
جارێکی تر بکه‌مه‌وه
به برژانگـی چاوه‌کانـم
گه‌ردو تۆزی پاک کـه‌مه‌وه
ئه‌رزو دیوار‌و په‌نجه‌ره‌ت هه‌ر
وه‌ک جاران به پارچه‌ی
دڵ بســڕمه‌وه
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نه‌تـوانم سـفره‌ی دڵـم
جارێکـی تر ڕابخه‌م و بیکه‌مه‌وه
پێش که‌شـت کـه‌م
پڵاوی گـه‌رم و تــازه
به جه‌رگ و دڵی کوڵاوو برژاوی خۆمه‌وه
ئه‌ی بـۆ بژیم؟
کـه نه توانم هـه‌ر هیچ نه‌بێت
ساڵی جارێک ناووت بێنم
شووشه‌ی واقی وڕماوی خـۆم
له نـاخی زه‌وی دا بشکێنم
ئه‌ی بـۆ بـژیم؟
کـه نه‌توانـم، کـه نه‌تـوانـم ، کـه نه‌توانـم
ئــه‌ی بـۆ بـژیـم
وه‌ک کوێـر و که‌ڕ و لاڵ
دڵ که هێلانه قوڕی
قیـژه‌ی قه‌له ڕه‌ش و داڵ
ئـه‌ی بۆ بـژیم؟