کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگای هەوال و دەزگای زانیاری

Tuesday, 16/08/2011, 12:00




لەساڵی 1993 سەرنوسەری دەزگای هەواڵ لە هەولێر بەبرێك مادەی(تین تی) دەست گیر كرا دواتر لە بەندیخانە تجنید كرا و خەبەری لە هاورێكانی خۆی دا خۆی دەرباز بوو بەو شەرتەی لەگەڵ دەزگای زانیاری كار بكات كە ئەو كات حاكم قادر لێبرسراوی دەزگای ئاسایش بوو لە هەولێر تا ئێٍستاش لەگەڵ ئەوان كار دەكات و خاوەن مڵك و مالێكی زۆرەو چاپخانەییەكی زەبەلاحی بۆ دروست كراوە لە چمچەماڵ خاوەن چەندخانویەكە لەسلیمانی و خانویەكی گەورە لەكەركوك و گوایە ئێستا خاوەن سێ ژنەو ...هتد . دیارە توركمان وعەرەبەكانی كەركوك بەبەردەوامی دژی هێزی ئاسایشن لە شارەكە بمێننەوە و لەم رۆژانەدا تاوانی تەقینەوەكانی كەركوكیان خستە ئەستۆی ئاسایش . دەزگای هەوال پێشبینیەكانی لەسەر تەقینەوەكانی كەركوك پێش وەخت ئەخاتە ڕوو لە ماوەی چەند جارێك باسی كردووە دیارە ئەم زانیاریانە لە دەزگای زانیاری و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكانی تر وەردەگرێ و ئەیكاتە مانشێتی بڵاوكراوەكانی خۆی بۆ برەودان بە دەزگا اعلامیەكەی . لەژمارەی هەوال رۆژی30/7/2011 بەناونیشانی (دوای كۆكردنەوەی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار پێشبینی دەكرێت كەركوك رووبەروی هێرشی تیرۆریستی گەورە ببێتەوە) دیارە هەردوای ئەوهەواڵە سەرلەبەیانی 3/8/2011 سی َكەنیسە تەقیەوە لەشاری كەركوك , دوای ئەوەی پاسەوان بۆ سەرجەم كەنیسەكان لە لایەن هیزە ئەمنیەكانی كەركوك دابین كرابوو . پرسیار ئەوەیە ئەو پاسەوانانە لەكوێبوون ؟ ئەگەر ئەم پلانانە لە بەرژەوەندی كورد و شارەكەیە؟ بۆدەبێ شوان داودی بزانێ؟ ئەمە نمونەیەكە لەو ئیشانەی دەزگای هەواڵ یائەگەر وانیە ئەم سەرنوسەرە ئەو هەموو پارەو ملك ومالەی لە كوێبوو؟
مەسەلەیە كوردی هەیە ئەلێ(مریشك تا زۆر هێلكەبكات قنی بچوك دەبێتەوە) لەژمارەی هەواڵی 13/8/2011 بەناوی خۆی (وردكردنەوەی هەواڵێك)ی بڵاوكردۆتەوە كەباس لە بابەتێكی رۆژنامەی ئاسۆ دەكات گوایە لەگەڵ پارێزگاری كەركوك رۆژنامەیەكی رۆژانە دەربكات بە 25 ملیۆن دینارو بەوشەرتەی ئیعلاناتی پارێزگای كەركوك ئەو بیكات . دیارە بەم هەواڵە ئەیەوێت تانەلە سەرنوسەری رۆژنامەی ئاسۆ بدات و كەلە بەرێزدكنۆر بەرهەم نزیكەو خۆی لە پاریزگاری كەركوك نزیك بكاتەوە كە رقابەری دكتۆرە لێرەش بە كردەوەی جاسوسی خۆی ئەباتە پێشەوە دیارە جاسوس هەرجاسوسەو بەو شێوەیەش پارە پەیدادەكات , لەسەرجەم ژمارەكانی پێشوو بابەتێك لەسەر گەندەڵی لەسەر پارێزگای كەركوك بڵاودەكرایەوە بەڵام لەم ژمارەیەدا بڵاوی نەكردبۆوە جا بەرێزان ئەو پێشنیارانەی دەزگای هەواڵ دەیكات سەرچاوەكەی دەزگا ئەمنیەكانی شارەكەیەو لەسەر رێنمایەكانی دەزگاكانی ی ن ك دەكرێ یانیش ئەو دزەی پیَِ دەكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە