کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ گشت هەڵسوڕاو کارگێرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی بەڕێز لە سلێمانی

Thursday, 17/02/2011, 12:00



بەڕێزان ڕاپەڕینی جەماوەر دژی دەسەڵاتی گەندەڵەکان هەتا بێت لەزیاد بووندایە وبەدڵنیاییەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووەو هیچ هێزێک ناتوانێت ڕایبگرێت،جەماوەر زۆر بوواری بەدەسەڵات دالە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو ،بەڵام دەسەڵات تەنها بۆ دزی سەروەت وسامانی خەڵکی هەر بەردەوام بوو لە کارەبەدڕەوشتەکانیان بەبێ گوێدانە هیچ بەهایەکی نیشتیمانی وئەخلاقی،

ئەم زمانە نەرمەی ئێوەی بەڕێزیش لەم کاتەدا تەنها لە سوودی ئەودەسەڵاتەیە کە جەماوەر لێی پڕبووەو ڕۆژانە لە ڕاگەیاندناکانی ئێوەشەوە زیاتر دزی وگەندەڵییەکانیان ئەخرێتە ڕوو،من لای خۆمەوە

.پێشنیارتان بۆ ئەکەم کە زۆر ئاگاداری خۆتان بن ،جەلال و مەسعود هەر وا بەئاسانی واز لەبزوتنەوەی گۆڕان ناهێنن

هێنانی هێزی زرێڤان تەنها بۆ پارێزگاری لقی ٤ نی یە بە تەنها ئەوان هیچیان پێ عەیب نییە وئەتوانن لە سەعاتی سفردا پەلاماری ئێوەش بدەن گرنگ مانەوەی خۆیانە ،نەجەلال ونەمەسعود کەسیان لێرە نین تاکوو زیانی جەستەییان پێ بگات هەمان شت بۆ ماڵومنداڵەکانیشیان،لەبەر ئەوە زۆر ئاگاداری خۆتان بن ئەم ڕەفتارانەیان بەهەند وەربگرن،ئێوە مڵکی میللەتن هێزوو بیرو توانان بۆ ئەو

خەڵکەزوڵم لێکراوە،تکایە بەگرنگی تەواوەوە ئەم ئاگاداری یە وەرگرن،ئەوان پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان زۆر لا پیرۆزترە لە جەماوەر،وەگوێ بەهیچ شتێك نادەن تاکوو بتوانن خەڵك بەکوشت ئەدەن

ئەمانە دیکتاتۆرن هەرئەبێت خوێن بڕژرێت ،شەهد بدرێت ئەکاتە دەست لەدەسەڵات هەڵدەگرن،تکایە بەچاوی پیاو چاکەوە سەیری بارودۆخەکەمەکەن ،خەڵکی چاوەڕانی پشتگیری ئێوەیە



بەردەوام بێت ڕاپەرین دژی دزو ووڵات فرۆشەکان

نەمری بۆ شەهیدەکان

ڕاپەڕین تاسەرکەوتن


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە