من و براکه‌م دژی ئامۆزاکه‌م من و ئامۆزاکه‌م دژی بێگانه
Monday, 03/01/2011, 12:00
مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌ی 13 دا ووتی: (لە هەمووی خۆشتر هەر لە ڕۆژی هەڵبژاردنی نوێنەرانی كۆنگرەوە، ئەمجارە من هەستمكرد جیاوازییەكی یەكجار زۆر گەورەی هەبوو لەگەڵ جاران. بەڕاستی ئەو كادرانە هەڵبژێردران كە كادری حزبن (ملکه‌چی بنه‌ماڵه‌ن)، نە مەسەلەی خزمایەتی (دڵسۆزی)، نە عەشیرەتگەری (دیموکراتی)، نە ناوچەگەری(نه‌ته‌وه‌یی) هیچ تەئسیری نەكرد، بەشی هەرە زۆری كادرەكان ئەو كادرانەن كە لەلایەن قاعیدەی حزبەوە (سه‌رانی بنه‌ماڵه‌وه) خۆشەویستن و جێگەی ئومێدن). وته‌کانی ده‌قا و ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کان بون. من و مه‌سعود بارزانی وشێخانی به‌رزان و ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی و خوای ته‌بارا و ته‌عالاش شاهیدن جگه له چه‌واشه‌کاری که‌مترین ڕاستی تیا نیه.
ته‌نها کاتێك ئه‌و گوتاره ڕاسته ئه‌گه‌ر بێت وه‌ك سه‌ره‌وه ووته‌کانی ئه‌و که هێڵی به ژێردا هاتووه به ئه‌وانه‌ی نێو که‌وانه‌کان بگۆڕدرێن.
له ڕاستیدا نه‌ك ته‌نها له کوردستان به‌و جۆره نه‌بو که مه‌سعود بارزانی ڕاستیه‌کانی هه‌ڵگێرایه‌وه، به‌ڵکو له هه‌ر سێ کیشوه‌ره‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا که مه‌ڵبه‌ندی دیموکراتین، دیموکراتیه‌تی پارتی و ویستی قاعیده‌ی حیزب له لاپه‌ڕه‌کانی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌که‌ی ئه‌و لاتر نه چوون.
له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و سێ کیشوه‌ره‌دا کاتێك هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێکی ئاسایی یان نا ئاسایی بۆ دیاریکردنی به‌رپرسانی ئۆرگانه‌کان یان کۆنگره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌رجی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که که‌سانێکی به به‌راورد به نفوز و قسه ڕۆیشت‌و له ئۆرگانه‌کانی سه‌ر و تری وه‌کو لقی 6 به‌تایبه‌تی دڵشاد به‌رزانی له‌ڕێگای جێگره‌که‌یه (محه‌مه‌د مه‌عروف) پشتیوانی بکرێت. ئه‌و جێگره‌ی که که‌سێکی خۆ ماندوکه‌ره به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رباری توانا و تاقی کرنه‌وه‌ی ده‌یان ساڵی کاره‌کانی زیاتر وه‌کو کاره‌کانی سکرتێرێك یان کاتبێك له قاڵب دراوه. مه‌رجی دوهه‌م ملکه‌چ بونه بۆ بنه‌ماڵه، که‌سانێك که‌مترین مه‌ترسی سه‌ربه‌رزکردنه‌وه یان له‌به‌ر هه‌ڵنه‌ستانی ئیسپرینگیان لێ بکرێت ئه‌وا ناویان به خه‌تێکی چه‌پ و ڕاست ده‌کوژێنرێته‌وه.
مه‌رجی سێهه‌م عه‌شیره‌تگه‌ری و پشتیوانی عه‌شیره‌تگه‌ری هه‌میشه بڕیار ده‌ربووه له دانانی به‌رپرسی ئۆرگانه‌کان وکۆنگره‌کان و هه‌ڵبژاردنه ڕوکه‌شیه‌کان دا.
ئه‌و شار و ناوچانه‌ی یه‌کێك له ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌کانی بادینان خۆی که‌ندید کردبێت، ئه‌ندامانی ئه‌و عه‌شیره‌ته یان عه‌شیره‌تاکانی دۆست و هاو ژن و ژنخوازیان به بێ لێکدانه‌وه و مشت و مڕ ده‌نگ بۆ که‌ندیتی ناو عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و به گوزاره‌ی خۆیان (مرۆڤا خۆ) یان(میلله‌تا خۆ)هه‌ڵده‌بژێرن. (مرۆڤا خۆ یان میلله‌تا خۆ) به مانای که‌سانی خێڵ و عه‌شیره‌تی خۆمان یان خزمی خۆمان دێت، په‌یوه‌ندی به مانای فراوانی میلله‌ته‌وه نیه.
لێره‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه بخه‌مه به‌ر چاوکه ئه‌ندامانی عه‌شایر گوناهبار نین، به‌ڵکو ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ی که خۆی هه‌مان سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌کات و ئه‌ندامانیش به هه‌مان سیسته‌م په‌روه‌رده ده‌کات به‌رپرسیاره له‌و دیاردانه. ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ڕۆشنبیرانی ناو پارته‌که‌ی بخاته خزمه‌ت عه‌شیره‌ت و سیسته‌می عه‌شایه‌ریه‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ڕێگا به ڕۆشنبیران بدرێت، داب و نه‌ریته دزێوه‌کانی عه‌شیره‌تگه‌ری به هه‌وڵ و میتۆدی شارستانیانه که‌م و بێ کاریگه‌ر بکه‌نه‌وه. به‌و مه‌به‌سته‌ی له ڕه‌وتی زه‌مه‌ندا له ناوی به‌رن. ئه‌مه‌ش شتێکی مه‌حاڵ نیه، هێشتا له ناوه‌ندی ئه‌وروپادا هه‌ندێك له هاوڕێ و دۆستی به‌لجیکیم ناوی خێزانیان به ناوی ناوچه وعه‌شیره‌ته‌کانیانه‌وه‌یه. به‌ڵام جگه له ناوه‌که‌یان، هیچ په‌یوه‌ندی و ڕه‌وشتێکی تایبه‌ت به‌و ناوچانه وعه‌شایره‌ته‌که‌یانه وه نه‌ماوه.
له ناو ڕیزه‌کانی پارتیدا له ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیسته‌مدا له خوار عه‌شیره‌تگه‌ریشدا له‌سه‌ر بنه‌ماکانی تیره و باڵ و بنه‌ماڵه و خێزان و نزیك و دوری خوێن بڕیاره‌کان ده‌درێن. به‌کورتی وه‌ك ئه‌وه‌ی دکتۆر علی وردی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه خێڵه‌کیه‌کان ده‌ڵێت (من و براکه‌م دژی ئامۆزاکه‌م من و ئامۆزاکه‌م دژی بێگانه). تاکو برای یه‌کێك له ئه‌ندامان کاندید بێت ئه‌وه‌ی بیری لێ نه‌کاته‌وه ده‌نگدانه بۆ ئامۆزاکه‌ی، جا ئه‌گه‌ر ئامۆزاش که‌ندید بێت ئه‌وا خاڵۆزا با هه‌ر سیر بخوات و زوڕنا لێ بات. کێ له ئه‌ندامانی پارتی هێنده نامه‌رده تا به‌ره باب هه‌بێت حساب بۆ به‌ره داك بکات!. ئه‌گه‌ر که‌س له‌وانه‌ش نه‌بو ئه‌وسا ناوچه‌گه‌ری ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.
داهێنانێکی نوێش هاتۆته کایه‌وه که ده‌نگ به ده‌نگ ده‌گۆڕنه‌وه! بۆ نمونه کاتێك ئه‌ندامێکی عه‌شیره‌تی بابڵێین بۆ نمونه (عه‌شیره‌تی که‌ره شین) له ناوچه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ پله‌یه‌کی حیزبی کاندیت ده‌کات به‌ڵام ئه‌ندامانێکی زۆر له (عه‌شیره‌تی بزنه سۆر) له‌و ناوچه‌یه‌ن و ئه‌وانیش کاندیتێکیان له ناوچه‌ی میونشن هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه میونشن ئه‌ندامانێکی زۆری عه‌شیره‌تی که‌ره شینی لێ نیشته‌جێیه. ئه‌وسا ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تی که‌ره‌شین ده‌نگ بۆ کاندیتی عه‌شیره‌تی بزنه سوور ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش له هامبۆرگ هه‌قیان بۆ ده‌که‌نه‌وه و ده‌نگ به کاندیته‌که‌ی که‌ره شین له هامبۆرگ ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌م سسته‌مه له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵاتیش پیاده ده‌کرێت. له کۆتایی ئه‌م ته‌رتیبات و(سلم بلم) ه دا هه‌ردو لا ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگیان بۆ که‌ندیتی عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆیان داوه و به ئاسوده‌یی سه‌ر ده‌نێنه سه‌ر سه‌رین و دڵنیان له‌وه‌ی که سه‌رباری دوری جوگرافی ئه‌رکه عه‌شیره‌تگه‌رییه‌که‌ی خۆیان به‌دی هێناوه.
ڕه‌نگه به‌لای که‌سانی شارستانیه‌وه ئه‌مه دیارده‌یه‌کی نامۆ بێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له مێژوو بنه‌ما و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کیه‌کان دا شاره‌زان ئه‌مه‌یان به‌لاوه زۆر ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌شایه‌ر خاك و نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت ناناسێت. هیچ سیسته‌مێکی تر جگه له سیسته‌می خێڵه‌کی به پله‌ی یه‌که‌م دانانێت. که‌سایه‌تی و ناسنامه و بونی خۆی به پله‌ی یه‌ک ته‌نها له ناو عه‌شیره‌ته‌که‌ی دا ده‌بینێته‌وه، نه‌ك نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌که‌ی.
شوێن و زه‌مه‌نیش کاریگه‌ری له‌سه‌ریان زۆر که‌م و له‌سه‌رخۆیه و به ئاسانی له مامه‌ڵه و بیرکردنه‌وه‌یان ناگۆڕێت. ئه‌گه‌ر له‌به‌رلین و مایامی و زیورخ دایان بنێیت هێشتا وه‌کو گوندێ بلێ و گوندێ مه‌مانێ وگوندێ زاویتا که‌ڤنێ ڕه‌فتار ده‌که‌ن. له سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان دا ته‌نها بنه‌ماکانی نه‌سه‌ب و جینیۆلۆجی پیاده ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌گه‌ریش مه‌گه‌ر وه‌کو عه‌شیره‌ته‌کانی (هوتی) و (توتسی) ڕه‌وه‌ندای ئه‌فه‌ریقا له‌یه‌کتریتان قڕ کردبێت، ده‌نا تا نیوه زڵامێکی بادینی هه‌بێت (سۆره) که‌س حسابی سه‌ره سۆدا‌یه‌کی بۆ ناکات. مه‌گه‌ر له ملشۆڕیدا پسپۆر بێت و ماسته‌ر و دکتۆرای له ئینستیتوتی باڵای ماستاوچێتیدا هێنابێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه که سۆرانیه‌کان لێره و له‌وێ کاردانه‌وه‌یان تیا دروست بێت و په‌نا به‌رنه به‌ر سۆرانی گه‌ری و هه‌ولێری و سلێمانی گه‌ری، ئه‌وه‌ش زۆر به نه‌هێنی و زۆر جار ته‌نها له ناخی خۆیان دا ئه‌و ناوچه‌گه‌ریه سه‌رکوت ده‌که‌نه‌وه.
کاتێك که ئه‌ندامانی خێڵه جیاوازه‌کان و ناوچه جیاواز و ناکۆکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا ته‌بان به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌نده ئه‌ڵمانییه‌یه که ده‌ڵێت (ده‌ستێك ئه‌وه‌که‌ی تر ده‌شۆات). له‌مه‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه له پێناوی مه‌سه‌له بیروباوه‌ڕیه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا ته‌با نین و کار بۆ یه‌کتری ناکه‌ن. به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای، تۆ کارێ بۆ من بکه و من کارێك بۆ تۆ. کار گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك له کۆبو‌نه‌وه حیزبیه‌کانیان دا هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌کرێت که چالاکانه کار ناکه‌ن، له داهاتودا مافی ئه‌وه به خۆیان نه‌ده‌ن داوای ته‌سکیه بۆ مه‌یسه‌رکردنی کاره‌کانیان له کوردستان و زه‌وی و خانه‌نشینی و پاداشت بکه‌ن!. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌شیره‌ت هه‌میشه چاوی له غه‌نیمه‌یه، هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌شه‌وه کاری ناو پارت و ڕێکخراوه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی باش نه‌جه‌نگێت له غه‌نیمه بێبه‌ش ده‌کرێت! ئه‌مه لۆژیكی هاندانی کار و خه‌باته له ناو ڕیزه‌کانی پارتی ئه‌وروپا و کوردستان دا، جا ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی دڵسۆزی و کاری بێ به‌رامبه‌ر و خزمه‌ت به نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یان لێ بکرێت!
مه‌سعود به‌رزانی ئه‌مه ڕاستی وه‌ڵامی گوایه نه‌بونی عه‌شیره‌ت گه‌ری و خزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریتانه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ق و مه‌ڵبه‌ندی دونیای دیموکراسی له ناو ئه‌ندامانی پارته‌که‌ته‌که‌تاندا، جا وای به حاڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانتان، ئیتر به چ مافێکه‌وه ئاوا ده‌دوێن و گاڵته به ئه‌ندامانتان و به ویژدانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست