دەمێکە پارتی و یەکیتی بوون گەیشتۆتە ئاستیی شەرمبوون
Thursday, 25/12/2014, 12:00
بیست و سێ ساڵە چی ماوە ، نەنوسرێ و نەگوترێ؟ بەردەوام لە هەواڵ و نووسین و رەخنەکاندا، دەبێت تاوان و خیانەتێکی یەکێک لەم حیزبانە ئاشکراببێت دەستی بۆ رابکێشرێت و لەسەری بنووسرێت، تەنیا رۆژ و شوێنەکان جیاوازییان هەیە، ئیتر وشەکان ئالۆگۆر پێ دەکرێ . بەتایبەتی کەمرۆڤ و نوسەری راستگۆ لەتەک وشە رێزکردندا کاریش بۆ پراکتیزەکردنی داوای وشەکانی دەکات، نەوەک داوا لەخەلک بکەیت و خۆشت لەدەرەوەی بازنە خۆت قوربانیی و کاری مەیدانی ببینیەوە. ناشکرێ بەردەوام بین لەرەخنەی هوشیارکردنەوە و ململانیی نووسین لەگەل پیاوەکانی دەسەلات جونکە دوای ٢٣سالی پر لەبینینی ئەو هەموو تاوان و ناپاکیە ئەوان هەرنەگۆرابن تازەش ناگۆرین مەگەر گۆرینی دەسەلات نزیک بیتەوە . جونکە کۆمەلگا و تاکی هوشیار بەخولیک و دوانی دەسەلات راستگۆیی و دەنگدانی بۆ حزبەکەی دیاری دەکات . بۆیە دەبیت لەرەخنەگرتنیشدا وشەکان بەئاراستەی سوککردن و پەردەهەلمالینی دەم و جاوە راستیەکەیان پێ بلینن جونکە هەریەکێ لەپیاوەکانی دەسەلات سوپایەکی ماستاوچی لەجواردەورە . وەناشکرێت بواریان پێبدرێت جیتر وەک هیزێکی نیشتمانی و ئازادیخواز خۆیان نمایش بکەن جونکە پەیام و ئەرکی حزب ، هوشیارکردنەوە و ریکخستن و خزمەتگوزاری کۆمەلگایە ....بەلام ئایا٢٣سالی دەسەلاتی پارتی ویەکیتی کەدەکاتە ٦ خولی پەرلەمان ، پیجەوانەکەی لەپەروەردەی خەلک (بدزە ، تاوان ، ناپاکی بکە ، کەسیکی درۆزن و تیکشکاو و سیکس باز و هەلپەرست و کۆیلە بە بەرامبەر هەر تاوانێک بەرپرسەکانت کردیان نیە ؟ بۆیە ئەوەی بەعس و داگیرکەرانی کوردستان هەنگاویان نا بۆ تێکشکانی کۆمەلگای کوردی بەتایبەتی لەناوەراستی هەشتاکان لەرێگای دروستکردنی سەدان فەوجی جاش و مەفرەزەی تایبەت کە بەشیکی گرنگی کۆمەلگای کوردیان لە کەرامەتی نەتەوەیی یەکسان کرد بەسفر ، بەوەی لەبەرچاویان ئەنفال و کیمیاباران بەهەموو تاوان و ئازارەکانی گەلەکەیان دەدیت بەلام لەپیناوی مانەوەی ژیانی ، نەجونە سەربازی و پارە دا جاوەکانیان دەنوقاند . هەمان تاوان ئیستابەرەنگێکی تر پارتی و یەکیتی بەرامبەر بەخەلک دەیکەن و جەماوەرەکەیان بەپارە و پلەیەکی ئیداری و پارجە زەویەک بیدەنگ کردوە . لەهەموشی گالتەجارتر دیتە سەر تیڤی باس لەئازادی و کەرامەتی سیاسی و کەسیتی مروڤ و بەندەکانی جاری گەردون و کەرامەتی نەتەوەیی دەکات ، لەکاتیکدا خۆی کۆیلەیەکی بنەمالەی بارزانی و تالەبانیە!؟ ئاخر کۆیلەیەک لەسالی ٢٠١٤ خۆ وەک سەردەمی کۆیلایەتی کۆنی سپارتاکواسی لێدەرناچیت ؟ بیگومان بەو قالبەی ئیستای پارتی و یەکیتی دەبێت .
ئەگەر بلینن خەلک لەکوردستان وەک دوو کۆمپانیا کارمەندە لای پارتی و یەکیتی خۆی دەگونجینێ ، یان دواکەوتوە وەک خیلایەتی و عاشقبون بەهەندێ بەرپرس سەیری حزبەکەی دەکات ...بەس پێم نالێن چ شەرمیکە کادیری ئەو دوو حزبە لەوئەروپایە ئەوهەموو جوانیەی سیستەمە سیاسیەکانی ئەورپا دەبینن کەجی ئەو کەلەسەرەیان هیشتا دەلێ کێ سەروەرە مامە یان کاکە ؟ ئاخر حزبەکەتان فیکری ماوە جگە لەپیگە بەهیزکردنی ٢ جۆت بنەمالەی سیاسی و مافیایی؟ یان لەناو خەلک بەتایبەتی یەکیتیەکان خۆیان وەک کەسانی ئازادیخواز و جەپ و پێشکەوتوخواز نمایش دەکەن کە ئەوان دژی راسیزمن ؟ . بەلام تاوان نیە راسیزم بەخۆتان بەراوردیش بکەن ؟ کەی نازیەکان بەو شیوەی دوو هێزی خیلەکی پێشیلکاری مافی مرۆڤ دەکەن ؟ کەی راسیزمەکان ناپاکی لەنەتەوە و داهاتی ولاتەکەیان تالان دەکەن !؟ بەپێجەوانەوە ئەوان نیشتمانی خۆیان خۆش دەوێ و حەز دەکەن داهاتەکەی تەنیا لە خۆشگوزەرانی هاولاتیەکانیان تەرخان بکرێ ؟
دەزانم ئەمرۆ پارتی ویەکیتی بوون ، واتا خۆشگوزەرانی و لوتبەرزبون ، بەهەشت ژیان بەلام ئەی سبەی جی وەلامئی مێژو ودەدەنەوە ؟ خۆتان تاوانتان نەکردوە بەرپرس و حزبەکەت کردویەتی کەبەپێی پیگەکەت لەسەرت دەکەوێ ؟ هاوکات جاشەکانیش لەکۆندا وەک ئیوە تاوانیان بەرامبەر خەلک ناکرد و خاوەنی ژیانێکی هاوشیوەی وەک ئیوە نە دەژیان و گالتەیان بەمیژوو دەهات ؟ راستە سزا نەدراون بەلام هەموو سەرۆک جاش و پیاویكی بەعس لەبەرامبەر خەلکی نیشتمان پەروەر جاو بەرەو ژیرە و شەرمەزاریەکی بۆ بنەمالەکەی بەجیهیشتوە کەشانازی بەباوکیان ناکەن ؟ رەنگ بیت بلین ئیمە میژوی شاخمان هەیە جگە لەگومان بونی میژوی شاخیش ، ٢٣سالە لەدەسەلاتن خاوەنی زەریایەک لەتاوان و ناپاکین بەجێ دەشوریتەوە !؟ یان هەر بەراستی وەک ئەو کاریکاتیرە خۆتان دەبینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست