کچە مۆدێلەکانی کورد و لیڤنی و شولای ئیسرائیل
Friday, 04/06/2021, 20:44
1498 بینراوە
مرۆڤ کاتێک چیرۆکی "لیڤنی و شولا" ی ئیسرائیلی دەخوێنێتەوە دەڵێت: گەلێک ئافرەتی ئاوا پەروەردەکات شایستەی ئەوەیە کە خاوەنی هەموو سەروەریەک بن . بەڵام کاتێک لەکچە مۆدێل و شاجوان و مێدیاکارانی کورد لەهەرێم دەڕوانی .. ئیتر قێزو هێڵنج دەتگرێت .
ئەو کچە بەدبەختانەی لە مێدیاکانەوە دەرکەوتوون لەڕێگەی بەرنامە پوچەکانەوە و لەدەسەڵاتی کوردی نزیک بوونەتەوە ، ئەوان هەموو شتێکیان دۆڕاندووە ، چونکە مرۆڤ کە قوماری لەسەر ئەسپی تۆپیوکرد، ئیتر سەرئەنجام بەدبەختیو ناسۆرو نەهامەتی دەچنێتەوە، هەندێ جار کە سەیری یوتوب دەکەم ، ئەو کچانەش دێنە پێشەوە.. بەزەیم بەگەلەکەمدا دێتەوە ، خۆ ئەمانە سەرەواوێکیان لەلانییە .
لیڤنی و شولا لەپیناوی نیشتمانەکەیاندا کەم سەرانی عەرەب و ئیسلام هەبوو لەخشتەیان نەبەن و نەیان خەنە داوی شکاندنی ئەو شتەی لای عەرەب زۆرسوێندی پێدەخۆن "شەرەف " بۆیە لەڕێگەی ئەم دوو ئافرەتەوە ئیسرائیلێکان توانیان هەموو ئەوشتانەیان دەستکەوێت کە بەدەیان جەنگ و خوێن و قوربانی پێی نەدەگەشتن .
کچانی ئێمە چیان بۆ بەرهەم هێناوین؟
فیلەرو بۆیاخ و هەمەڵشن و لوت قرتاندن ، کچان ئەگەر دەسڕێکی تەڕ بێنی بەدەموچاویاندا ئەوە خۆشیان خۆیان ناناسنەوە چونکە هەمەڵشن و خۆیان ووتەنی مایکاپەکانیان وێرانی کردوون . ئەگەر ئەمانە لەدەزگایەکی سیخوڕیشدا کاربکەن ، کار لەسەر زانیاری دوژمن ناکەن بەڵکو، حیزبەکان لەسەر یەکتری و بۆ شکاندنی شکۆی یەکتر کاردەکەن و لە مێدیاکانەوە دەیبیستین نیشتمان و هەرێمە لاقەکراوەکەمان بە چمەینەتیەکدا گوزەردەکات .
کچانی هەرێم دەبوو چاو لەشەڕڤانەکانی ڕۆژئاڤا بکەن، کە بەڕاستی لەو بەشە خنجیلانەی ووڵاتدا چۆن سیستەمی "پەتریەکات" تێکشکاوە ، کچان و ژنان چۆن چونەتە پێشەوە لەزۆربەی بوارەکانی ژیاندا .. لای ئێمەش واتە لەهەرێمە بەدبەختەکەماندا دەستە دەستە جگەلەوەی لەمینبەرەکاندا بێڕێزی دنیا بە خوشک و دایکانمان دەکرێت ، کەچی لەپەچەکرداردا کچان بەلێشاو دەبنە باڵاپۆش .. چونکە شکۆ کەشکا ئیتر مرۆڤ بێئیرادە دەبێت لەبەردەم پێشهاتەکاندا ...
ئێمە لەو هەرێمەدا لەو ڕاوچیەک دەچین کە "لیک دەڕێژین بۆ ئەو ماسیەی لە دەستمان دەرچووە" سی ساڵە ئێمە نەمان توانیوە مرۆڤێێکی شکۆمەند دروست کەین .. بۆیە بەمۆدێلەکان دەڵێم گەر تۆ ئامادەیت هەموو شتێک لەدەست دەدەیت ، لایەنی کەم لەپێناو نیشتمانەکەتدا قوربانی بدە ، نەک بۆ شتێک کە سبەینێ مردن هەموویت لێدەسێنێتەوە .... ناوبانگیشت لەگەڵ مردنەکەتدا مردار دەبێتەوە ....
لیڤنی لەپێناوی نیشتمانەکەیدا شوێن پێی شولاو کوینی هەڵگرت، تا بووە کەسێکی باڵادەست و وەزیر لەنیشتمانەکەی خۆیدا.
ئەگەر لە داهاتودا لیڤنی کتێبی بیرەوەرییەکانی بڵاوکاتەوە ... عەرەب و سەرکردە ئیسلامێکان ئەوەندەی تر ڕووت دەبنەوە لەبەهاکان .....
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە