کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌نده‌ن: کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌گه‌ڵ کاندید بۆسه‌رۆکی پارتی کرێکاران ده‌یڤید میلیباند

Thursday, 22/07/2010, 12:00


ڕۆژی 20.07.2010 کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و کاندید بۆ سه‌رۆکی پارتی کرێکاران ده‌یڤید میلیباند.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ئاماده‌ی بوون، میلیباند سوپاسی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کرد که‌ چالاکانه‌ به‌شدارن له‌ بواره‌کانی ئابوری، ته‌ندروستی ،په‌روه‌رده‌ و بواره‌کانی تر له‌ وڵاتی به‌ریتانیا. پشتگیری خۆیشی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ما فه‌کانی کورد ده‌ڕبڕی.
شایانی باسه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن گروپی (کورده‌کان بۆ پارتی کرێکاران) ڕێکخرابوو. ئه‌م گرووپه‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی شاره‌وا‌نیه‌کانی له‌نده‌ن (که‌ خه‌ڵکی باکوری کوردستانن) و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ مانگی یه‌کی ساڵی 2010 دا دامه‌زراوه‌.
میلیباند گفتوگۆی کراوه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕێکخست و چالاکوانان و نه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ له‌نده‌ن ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌داو پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌یڤید میلیباند کرد ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد.
میلیباند وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو له‌ جکومه‌ته‌ی پارتی کرێکاران. پاش شکستی ئه‌و پارته‌‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا، میلیباند بوو به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ حکومه‌تی سێبه‌ر.
له‌ پاش شکسته‌که‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌که‌ی مانگی پێنجدا، گۆردن براون وه‌ک سه‌رۆکی پارتی کرێکاران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌و، وابڕیاره‌ که‌له‌مانگی نۆی ئه‌مساڵدا سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌و پارته‌ هه‌ڵبژێردرێت .ده‌یڤید‌ میلیباند و براکه‌ی(ئید میلیباند) له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی تری ئه‌و پارته‌(دایانا ئه‌بۆت، ئید بۆڵس،ئه‌ندی بۆرنهام) خۆیان کاندید کردووه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە