کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و سوێنده به‌تاڵه‌که
Friday, 11/11/2011, 12:00
له ماوه‌ی ده‌ست به‌کاربوونی دکتۆر وانێک کردار شه‌رته له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا، سه‌دان زیاتر له هه‌زاران ووتاری ڕه‌خنه ئامیز نووسراون‌و ئاڕاسته‌ی کابینه‌ی شه‌ش و دکتۆری سه‌رۆک کراون، له وولاتانی دیموکراسی و ڕۆژئاوایی سه‌دا یه‌کی ئه‌م نووسینانه واده‌کات به‌رپرسان له ئاستی پله‌ی به‌رز تا نزمترین پله‌ی لێپرسراوه‌تی ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه، به‌لام له ولاتانی ئاسیا‌و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ئێمه وه‌ک ئه‌وه وایه نه‌بایان دیبێ ونهباران تا بۆیان بکرێت پێگه‌ی خۆیان قایمتر ده‌که‌ن و گوێچهکانیان داده‌خه‌ن وچاویلکهی ره‌ش ده‌که‌نه چاویان.
له‌ماوه‌ی حوکمڕانی جه‌نابی دختۆردا چ ڕووی نه‌دا، جارێ باگهڕێینهوه بۆ سوێنده یاساییه‌که سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌به‌رچاوی هه‌موو میدیاکان‌و خه‌لکی کوردستان وجیهانه‌وه سوێندی دلسۆزی یاسایی خوارد به‌لام بابزانین دوای سوێنده‌که چی ده‌گوزه‌رێ وتاچه‌ند پابه‌ند بوونی خۆی بۆ سوێنده‌که هێنا جێ:
تا بۆی کرا خه‌لکانێکی حزبی ده‌روێش ئاسایی تابع ئیمامی له خۆی کۆکرده‌وه، مه‌کته‌به‌ی که‌ی تژی کرد له ئه‌ندام و کادیرانی حزبه‌که‌ی، کاتێک پێ ده‌گوترێ بۆ کار بۆ که‌سانی یه‌کێتی ناکه‌یت، ده‌لێت من کاری حزبی وحکومی تێکه‌ل به‌یه‌ک ناکه‌م، منیش ده‌پرسم باشه ئه‌وانه‌ی له مه‌کته‌به‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تن له‌کام ولاتی ئه‌فریقا یا هیندستان وه‌ک کادیری پسپۆر‌و شاره‌زا هێناوتن له چا خواردنه‌وه‌و راتب وه‌رگرتن زیاتر نه‌بێت.
که‌م که‌س ده‌بینی له‌یه‌کێتی خۆشه‌ویستی وپشتگیری بۆ کابینه‌که‌ی دختۆری سه‌رۆک هه‌بێت، زۆربه‌یان به‌ده‌ست موعاناتی ئه‌وه ده‌نالێنن، دژایه‌تی کردنی به‌ئاشکرا ده‌کرێت، زیاتر له هه‌زار کتابی مه‌کته‌بی سیاسی له نوسینگه‌که‌ی ئه‌ودا خه‌وتون، کاغه‌زی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ناخوێنێته‌وه، واته ئه‌و کارێک ناکات ئه‌گه‌ر خزمه‌ت به کوتله‌که‌ی نه‌کات، جه‌نابی دختۆر به ئاشکرا کار بۆ پته‌وکردنیی پێگه‌و کوتله‌که‌ی ده‌کات.
بۆ لاواز کردنی پێگه‌ی کوتلەکانی تر و بزووتنەوەی گۆڕان له گه‌رمیان و سلێمانی، کار بۆ پێگه‌که‌ی خۆی دەکات، خه‌لکی هه‌مه‌جۆری دامه‌زراند ، خه‌لکی تری ههلگهراندهوه به ته‌ماعی دامه‌زراندن و پێدانی پله و وه‌زیفه، به‌لام نه‌یتوانی که‌سێک له سنووری ده‌سه‌لاتی پارتی ته‌عین بکات.
له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی بووم مانگی یانزه‌ی سالی رابردوو سه‌ردانی براده‌رێکی لێپرسراوم کرد، سکرتێره‌که‌ی کتابێکی هینایه ژوره‌وه هی تهعینات بوو، دواتر گووتی ئه‌وه‌ش دکتۆر به‌رهه‌م به‌خه‌لکی ده‌لێن تهعینات نییه، که‌چی مانگانه ده‌یان که‌س له‌سنوری سلێمانی وگه‌رمیان ته‌عین ده‌کات. قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له کوتله‌یه‌ک نیه‌و ئه‌ندامێکی مه‌کته‌ب سیاسی له پشت نییه!.
ده‌یان پێشیلکاری و ده‌ست دریژی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان کراوە ، بکوژ و ته‌قه‌که‌ره‌کانی خۆپیشاندانه‌کان تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌کراون، به‌ده‌یان تاوانباری ئه‌نفال وتاوانه‌کانی جینۆساید وفایلدار له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار دالدهدراون به‌خێو ده‌کرێن مانگاهیان بۆ براوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا دادگای بالای تاوانه‌کانی عێراق بریاری ده‌ستگیرکردنی ده‌ر کردوون، بێ ده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به له‌شکر کێشی بۆناو شاره‌کان و سه‌ر کوتی خه‌لکی خۆپیشانده‌ر، له هه‌مو بواره‌کان مافی مرۆڤ پێشیل ده‌کرێ ، کوشتنی ژنان، بێ سه‌رو شوێنکردنی خه‌لک، گه‌نده‌لی وپشت گوێ خستنی راپۆرته‌کانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، زۆر بوونی رێژه‌ی هه‌ژاری وخانه نیشینکردنی سه‌دان بگره هه‌زاران خه‌لکی نا موسته‌هه‌ق به پله‌ی وه‌زیرو راویژکارو مودیر عام.......تا دێته خواره‌وه،هێنانه پێشه‌وه‌ی کهسو کاری به‌رپرسان و پێدانی پله وپۆستی به‌رز له حکومه‌ت وحزب و سه‌فاره‌ته‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌ت وحزب له‌ده‌روه، حکومه‌ت نقه‌ی نه‌کرد له‌کات برینی منحه‌ی حزبه‌کان، هێنانی خه‌لکانێک بۆسه‌ر که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک به به‌غا به‌شان و بالی حکومه‌تدا هه‌لده‌ده‌ن، بوونی دەزگای سه‌ر به‌خۆی راگه‌یاندن وبه‌کار خستنی بۆ ئه‌جێندای تایبه‌ت، به‌کوردییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی بیه‌وه‌ێ وله‌ده‌ستی بێت له سنوری سه‌وز ده‌یکات به‌لام له سنوری زه‌رد دهمو ده‌ستی به‌ستراوه‌ته‌وه یانی ئاغای ماله‌وه‌و کۆیله‌ی ده‌ره‌وه.
چا خۆرهوهکانی نوسینگه‌ی حکومه‌ت له سلیمانی، هه‌ر که‌سێک ده‌زگای نه‌زاهه واته لێژنه‌ی چاودیری دارایی له حکومه‌ت گهندهلییهکانی ههلدابێتهوه، له‌ئاستی مودیر عام وراوێژکارو پله‌کانی تری لێپرسراوه‌تی له حکومه‌ت، دکتۆری سوێند خۆر‌و خاوه‌ن کردار شه‌رته، به‌ناوی ڕاویژکار بردووتیه نووسینگه‌که‌ی له سلێمانی دایناوه.
جا پێوست به‌وه‌ناکات بلێن خه‌لکی دژایه‌تی کابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌کات، ئه‌وه حالی کابینه‌که‌یه، منیش ده‌پرسم سوێنده‌که بۆ؟، ئه‌م هه‌مو ناعه‌داله‌تییه بۆ؟ که‌سێک نه‌توانێ عه‌داله‌ت رابگرێ، یا فه‌رمانه‌کانی له ده‌ره‌وی نووسینگه‌که‌ی بڕ نه‌کات، بۆ هه‌بێت با هه‌رنه‌بێت ، ده‌بێت خه‌لکی سه‌دان هه‌زار به‌ردی بهدواداباوێن و بلێن سه‌د خۆزگه‌مان به کفن دزی یه‌که‌م بکات !.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست