کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیاسەتی سەرگەردان وپاپۆڕی سەرگەردان

Sunday, 08/06/2014, 12:00

1731 بینراوە






٢٩/٥/٢٠١٤ بابەتێکم بەناوی / سیاسەتی کورت خایەن بۆ هەناردە کردنی نەوتی باشور بۆ تورکیا و،،،! نوسی کە لەسەر رووپەڕی،، کوردوستان پۆست،، دا بڵاو بۆوە. لەوەتی شەڕی دەسڵات ودەسەڵاتی هێز لە نێوان مەسعود بارزانی و مالیکی دا کەوتۆتە رۆژەوی ،مێدیاو، چاپەمەنی و،،،،،کار بەدەستانی بەغدا بە رێنمونیی دەسەڵاتی تاران توانیان بە بڕینی مووچەی مانگانەی کارمەندان و دروست کردنی گرفتی جیددی ئەو پەیامە بدەن بە کار بەدەستانی کورد لە هەولێرو سڵیمامی کە ئەو ،، فیدڕاڵییە،، ئێوە نێوکو بڕێوە ودڵتان پێی خۆش کردووە دەبێ لە ژێر چۆکی ئێمەدا بەڕێوە بچێ وئێمە بۆ بژیوی رۆژانەتان پارە رەوانەی بانکەکانتان دەکەین.
دەڵێن دەعبای زیرەک بە دندووک پێوە دەبێ!(ئەوە مەتەڵە)  مسعودو جەلال تاڵەبانی خۆیان زۆر زیرەک وسیاسەتوان بەسەر کوردادا فەرز کردووە کەچی لە حاند سیاسەتی دەرەوەی وڵات وسیاسەتی ئابوری زلهێزەکان بە ئەندازەی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵانە تێناگەن. لە پەنا گوێچکەمان لە ئێرانی ٧٧ میلیونی ٦ نەتەوەی جۆراوجۆر دەژین و هەر کام لە زما نوئەدەب ومێژوودا هەتا رادەیەکی یەکجار زۆر جیاوازن، بەڵام ئەوەی کە فارس وئازەری وکوردی شیعەئایین وعەڕەب لێک نزیک دەکاتەوە / ئایینی شیعەیە / کە لە یاسای بنەڕەتی ئێرنادا وەک ئایینێکی ڕەسمی هاتۆتە قەبوڵکردن.لەناو ئەو نەتەوانەدا کوردو بلوچ هەرکام بەشێوەیەک داخوازی تایبەت بەخۆیان هەیە.
لەوەهاوڵاتێکدا کە زمانی ڕەسمیش بە بێ پرس لە زمانەکانی دی بۆتە فارسی ورێنوس ورێزمان فارسییە! باس لە عێڕاقی فدڕاڵ تەنیا گەمەیەکی سیاسییە ولەوەش بترازێ بکار هێنانی دەستەواژەی / هەریمی فدڕاڵ لە باشور / بۆ من جێگای پرسێکی مەزنی بێ جوابە!! (هەرچەند لەیاسای بنەڕەتی عێڕاق دا دەگوترێ عێڕاقی فدڕاڵ). بۆیە کاتێک کا مەسعود روو لە هەندەران دەکا بۆ هەڵخڵەتاندنی خەڵکانی ناو وڵات وناو رۆژهەڵاتی وڵات زوو زوو دەفەرموێ: ئەگەر بەغدا کێشەکان چارەسەر نەکا ئێمە (مەبەستی لە بکار هێنانی وشەی ،،ئێمە،، چییە؟) بژاردەی دیکەمان هەیە!؟
یەک بەر پرسی دەسەڵاتی باشورم بۆ وەدۆزە کە تاقە جارێک لە خەڵکی پرسیبێ، ئەرێ خەڵکینە بژاردەی ئێوە بۆ دەسەڵاتی ئێوە چۆنە؟ ئایا ئێوە رازی بون بەوەی کە من ٢ ساڵ ماوەی سەرۆکایەتی خۆم درێژ کەمەوە؟ سەدان بابەتی مێژوو هەن کە قەت لە خەڵک ناپرسن!دەوڵەتی تورکیا باش دەیزانی کە ئەو نەوتەی کە لە باشورەوە کۆ دەکرێتەوە تا رەوانەی دەرەوەی بکا کەس نایکڕێ! ئەردۆغان وحیزبەکەی باش دەزانن و لەبیریانە بۆ / فەتحوڵڵا گولەن / لەبەر دەستی ئامریکادا راگیراوە وکەی بەکاری دێنن.ئەوان دەڵێ : ئەوجار نەیگرت،، بۆ جارێکی دیکە. بۆیە تورکیە بە بێ ئیزنی ئامریکا وپایگای،، ئینجرلیک،، ناتوانێ هەناسە هەڵکێشێ.
ئەوان گیرفانی بنە ماڵەی بارزانی پڕ ناکەن وهەتا ئەوانیش بانکەکانی کۆماری ئیسلامی پڕ کەن.سەرجەم وەک رێژە سەتا لە ٥٥ خەڵک لە باشور لەبەر دەستی ئەو دوو دەسەڵاتەدا دەژین. رێژەی دانیشتوانی ناوچەدابڕاوەکان زۆرە کە وەک کوردوستان نایەتە حێسێب کردن. بنە ماڵەیەک کە بە دەستوری فاشیزمی تورک خەندەق هەڵکەنێ! بەدەستوری تورک بنکەو بارەگای ئازادیخوازان دابخا وپێی وابێ کێشەی کورد تەنیا ئاوی حەوزەکانی هەولێرە بە پێی کام سیاسەتی دوورناسانە پاپۆڕ بە پاپۆڕ نەوت دەنێریتە دەرەوەی وڵات؟.
سیاسەتی سەرگەردانی ئەو جووتە دەسەڵاتە وێنەی پاپۆڕی سەرگەردانی ئەو چەند رۆژە دەچێ کە سەر لێ شێواوە کەس وەخۆی ناگرێ. خۆزگە رێگای دەریایی بۆ لای کێوە ڕەش دەبوو تا دەماندیت چۆن ئەو پاپۆڕە نەوتە رێک دەهاتەوە بەردەرگای ماڵی کا مەسعودو لەتەنیشت نشینگەی ئەو دەسەڵاتە لەنگەری دەگرت ونەدەبوو بە مایەی بێ بەختی بۆ کوردی هەژار. من لەکۆتاییدا چەن وشەیەکم ماوە کە دەیانڵیم: ئارەزوومە نەمرم وببینم رۆژانە ٥ میلیون نەوتی وڵاتەکەم هەناردە بکرێ بەڵام بە مەرجێک داهاتی ئەو نەوتە بۆ بنە ماڵەی شەهیدان ،، بۆ پەرەپێدانی زانست وزانکۆ،، بۆ شار سازی وبۆ پزیشکی ،،بۆ جادەو کشتو کاڵ،،بۆ نەخۆشخانەو،،،،، ببێ. دەنا هیوادارم ئەگەر وانەبێ قەت ٥ دڵۆپ نەوت لەکوردوستان هەناردەی دەرەوە نەکرێ.
چون بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی کورت خایەن کێشەی مێژوویەکی چەن هەزار ساڵەی کورد لە ناوچەیەکی ئاوا ستڕاتیژیکدا قەت چارەسەر نابێ ، ئەردۆغان لە ژێر سێبەری ئایینی ئیسلامدا چارەرسەریمان پێدەفرۆشی، لەئێرانی سەردەمدا لەژێر پەردەی ئایینی شیعە کورد قەتڵوعام دەکرێ، جەنابیشت لە ژێر قەوزەی پۆش کردنی ناسیونالیزمێکی کوێر منەتمان لەسەر دادەنێ وجار جار بە دەستی بەتاڵ دەوڵتی کوردیمان لێ قالب دەکەی.
جەعفەر کەریمی
٧/٦/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)