کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخری حزبی شیوعیش باسی گەندەڵی دەكات

Tuesday, 01/05/2012, 12:00






حزبی شیوعی كوردستان ماوەیەكی زۆرە لەسایەی بنەماڵە وسێبەری پارتی پاڵی لێداوەتەوە بەخێر وسەدەقەی رَژیمێكی گەندەڵ دەژی. نەقسەیەك نە رَایەك خۆ نارَەزایی هەر باس مەكە. چۆن دەوێرن چۆن دەتوانن چۆن لەرَوویان دێت برَیارێك بدەن؟ حزبێك نەتوانێت تەنها كورسییەكی پەرلەمان دەست بخات بێدەنگی باشترە. قسەی چی بكەن مەعاشێكی باش وەردەگرن بە مفت كورسییەكی پەرلەمان وەزارەتێك بۆ دەهۆڵ وبووقلێدان وبۆیاغ وپۆڵشكردنیان وەرگرتییە.پۆڵشكردنی رَوویەكی ترسناك وناشرین.دەهۆڵلێدان وبەرگریكردن لەتاڵانبردنی سەرزەمین وبنزەمینی كوردستان.حەقی خۆیانە سەرشۆرَكردن وقەبوولكردنی پۆستی وا دەبێ هەر منەتبار وسوپاسكەر وچەپڵەلێدەر ودەهۆڵژەن بن.
ماوەیەكە لەبیرم چووبۆوە كە لەكوردستان حزبێك بەناوی شیووعی هەیە.هەر پارتێك ئەمە حاڵی بێت هەڵە لە دوای هەڵە ئاواش مانەتەوە زۆر باشە. بەڵام نارَازیبوونی هەندێ كادری ئەوحزبە لەوەرگرتنی بەرَێز كاوە محمود كەنوێنەریانە لە حكومەت پۆستی قسەكەر بەناوی حكومەت.ئەگەر چی ئەو بەرَێزە وزیری رۆشنبیری بووە بەڵام لەرَابردوو توانایەكی باشی پیشانداوە لەمەیدانی ئیعلان وپیاهەڵدان وئیعلامدا. زۆرجار هەستم دەكرد كوردیش لەكەس كەمتر نییە ئێمەش مەحەمەد سعید سەحافێكمان هەیە. حیزبی شیوعیش مافی ئەوەی هەیە بەتوانا وسەركەوتنی وەزیرەكەیان شانازی بكات. وەزیری شیۆعیەكان وەزارەتە كارتۆنیەكانی سەدام دێنێتەوەیاد.
پارتی بە بەردێ دوو چۆلەكە دەپێكێ. لەلایەك شیۆعیەكان بندەستدەكات ولە ئۆپۆزسیۆن دووریان دەخاتەوە لەلایەكیش واپیشاندەدات كە حكومەت هەمەلایەن ودیمكراتییە. ێەدامیش چەند وەزیرێكی شیووعی وكوردی هەبو وگەفی دیموكراتی دەكرد.
حەقی خۆیەتی ناچارییە ئەگەر وانەكات لەلایەن پارتییەوە نانبرَ دەكرێن و وەك یەكگرتو بارەگاكانیان دەسووتێنرێت ورَێكخراوی قاعدە وحزبە ئیسلامیەكان تاوانباردەكرێن.
نارَازیبوونی هەندێ كادری شیووعی دەنگبەرزكردنەوەیان دژی گەندەڵی لەكاتێكدایە هەندێ پەرلەمانتاری یەكێتیش بوێرانە باسی گەندەڵی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان ودزی نەوت دەكەن وبەوەزارەتی جانتا ناوزەدیدەكەن كە نموونە وبەشێك لە گەندەڵی پارتی پیشاندەدات.
ئەگەرچی ئەڤین عومەر پەرلەمانتاری پارتی بەسەیری دەزانێت هەندێ یەكێتی دوای بێدەنگییەكی درێژ تازە وژدانیان خەبەریبۆتەوە وقسەدەكەن ورَەخنەدەگرن بەڵام من ئەمە بە نیشانەی لاوازبوونی پارتی وبە هیوا وئومێدبەخش دەبینم وهیوادارم نەك تەنها شیۆعیەكان,نەكتەنها چەند ئەندامێكی یەكێتی بەڵكو هەمو یەكێتێكان وتەنانەت پارتێكانیش دەبێ ئاخ وتۆزی بێدەنگی داتەكێنن وكراسی ترس وبەرژەوەندی تایبەت دانێنبەلاوە ئێستاو وكەمێكیتریش ماوە ماوە وژدانیان زیندووبێتەوە لەپێناوی كورد وكوردستان بوێرانە دژی گەندەڵی وگەندەڵكاران یەكبگرن وهەڵوێستی كوردانە وەرگرن وكوردستان لەترس وزوڵم, لەم قەیرانە رَزگاربكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە