کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كامۆفڵاش camouflage - بزرپۆشین (التمویه‌)

Wednesday, 04/02/2015, 12:00

2340 بینراوە


مـاردین محمد سه‌ره‌تا سه‌ری ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م گیان به‌ختکردوانی کوردستان نه‌وی ده‌که‌م، که‌ به‌گیانی شیرینی خۆیان به‌رگریان له‌ ژیانی خه‌ڵکی سیڤیلی کوردستان کرد.
له‌ بنه‌ڕه‌تدا کامۆفڵاش که‌ به‌کوردی ده‌کرێت پێی بڵێین بزرپۆشین خه‌سڵه‌تێکه‌ له‌ هه‌ندێک گیانداردا هه‌یه‌ و هۆکارێکه‌ بۆ ڕزگار بوونیان له‌ده‌ست گیانداره‌ ڕاوچی و گۆشتخۆره‌کان به‌مرۆڤیشه‌وه‌!
نمونه‌ی ئه‌و گیاندارانه‌ش له‌جیهاندا گه‌لێک زۆره‌ و ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا خه‌ڵک زۆرتر پێی ئاشنایه‌: که‌روێشکی کێوی، بۆره‌مار، کونده‌په‌پوو، سوێسکه‌، قه‌تێ و که‌و (به‌تایبه‌تی که‌وباڕ).
یه‌که‌مجار فه‌ره‌نسیه‌کان له‌ ساڵی 1915دا ئه‌و داهێنانه‌یان کرد و جل و پۆشاکی بزرپۆشیان داهێنا، دواتریش زۆربه‌ی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م لاسایی فه‌ڕه‌نسیه‌کانیان کرده‌وه‌ و له‌ هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیه‌که‌دا بزرپۆشین کاریگه‌ریه‌کی زۆر گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو...
ئه‌وه‌ی من دێته‌ به‌رچاوم له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵه‌ی کوشنده‌یان هه‌یه‌ و هه‌ندێک له‌و هه‌ڵانه‌م له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌ پێداوه‌ و لێره‌شدا له‌سه‌ر هه‌ندێکیان ده‌دوێم؛
له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌بێت جلی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ڕه‌نگی ده‌وروبه‌ر بێت و به‌پێی وه‌رزه‌کان ئه‌و ڕه‌نگانه‌ بگۆڕدرێن، نه‌ک جلوبه‌رکی تۆخ و ڕه‌نگاوڕه‌نگ بپۆشن، چونکه‌ هیچ گومانی تێدا نیه‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ تۆخ و هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ هاوکاریه‌کی زۆر باشی قه‌ناسه‌ به‌ده‌سته‌کانی دوژمن ده‌کات بۆ نیشانه‌گرتنه‌وه‌ لێیان...
هه‌ندێک له‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رچاوم که‌وتن له‌ وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌کانی به‌ره‌کانی جه‌نگدا ئه‌مانه‌ بوون...
1) له‌کاتێکدا که‌ ئێستای کوردستان له‌وه‌رزی زستاندایه‌ و له‌ سرووشتدا ڕه‌نگی خاک یان خاکی زاڵه‌، ده‌بوو سه‌رجه‌م هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌نگی په‌ڵه‌داری خاکیان له‌به‌ردا بێت، که‌چی هه‌ندێکیان ڕه‌نگی سه‌وز و خۆڵه‌مێشی تۆخیان له‌به‌ردایه‌!
2) هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ قه‌مسه‌ڵه‌ و پاڵتۆی ڕه‌ش یان ڕه‌نگ تۆخیان له‌به‌ردایه‌، که‌ هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌رگی سه‌ربازی گه‌رمیان نیه‌، ناچار بۆخۆیان و له‌گیرفانی خۆیان ئه‌و قه‌مسه‌ڵه‌ و پاڵتۆ مه‌ده‌نیانه‌یان کڕیوه‌و له‌به‌ر سه‌رما له‌به‌ری ده‌که‌ن و به‌رگه‌ سه‌ربازیه‌کانیان داده‌پۆشێت!
3) هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ ده‌بینرێن که‌سه‌ریان ڕووته‌، که‌ ئه‌وه‌ له‌ دوو ڕووه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر کوشنده‌یه‌ (یه‌که‌م) سه‌ری ڕووت زۆر به‌ئاسانی ده‌بینرێت به‌دووربینی قه‌ناسه‌کان، (دووه‌م) هه‌رپارچه‌یه‌کی ته‌قه‌مه‌نی به‌ر سه‌ر بکه‌وێت مه‌ترسیداره‌ بۆ مردن! ده‌بێت سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگدا خوده‌ی سه‌ربازیان له‌سه‌ردا بێت.
4) له‌ زۆر وێنه‌و ڤیدیۆدا ئه‌وه‌ ده‌بینم که‌ توره‌که‌ خۆڵه‌کانی سه‌ر بارسته‌ی سه‌نگه‌ره‌کان ڕه‌نگیان سه‌وزێکی تۆخه‌! که‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ سه‌وزه‌ بۆ وه‌رزی به‌هار یان سه‌نگه‌ری ناو دارستان شیاوه‌، نه‌ک له‌سه‌ر سه‌نگه‌رێک دابنرێت که‌ زه‌ویه‌که‌ ڕه‌نگی خاکیه‌ و توره‌که‌ سه‌وز و تۆخه‌کان ببنه‌ ئاڵا و ئامانجی قه‌ناسه‌ و مۆرته‌ر و تانک و تۆپ!
5) هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاڵای کوردستان زۆر به‌به‌رزی له‌سه‌ر تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبیله‌کان ده‌شه‌کێته‌وه‌، که‌ ئه‌ویش هۆکارێکی تره‌ بۆ ده‌رکه‌وتن و قه‌ره‌وڵ گرتنی دوژمن له‌هێز و یه‌کینه‌کانی پێشمه‌رگه‌، ده‌کرێت هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاڵایه‌کی بچوک له‌سه‌ر قۆڵی بێت بۆ ناسینه‌وه‌ی یه‌کتر و تانک و زرێپۆشه‌کانیش له‌سه‌ر ده‌رگاکانیان ئاڵایه‌ک وێنه‌ کێشرابێت مه‌به‌سته‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
6) هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ به‌رگه‌که‌ی گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ره‌نگی خاک و ده‌ورو به‌ردا به‌ڵام کڵاوێکی ڕه‌ش یان کلێته‌یه‌کی ڕه‌نگ تاریکی له‌سه‌ردایه‌ که‌ به‌ئاسانی له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ ده‌بینرێت و ده‌توانن بیخه‌نه‌ زایده‌که‌ی قه‌ناسه‌وه‌!
وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێدا له‌حاڵه‌تی جه‌نگدا و له‌شه‌ڕگه‌دا سه‌ری بێ خوده‌ی سه‌ربازی ده‌کرێت بگوترێت کفره‌ و نابێت بکرێت!
7) هه‌ڵه‌یه‌کی تر که‌ له‌زۆربه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیی و وێنه‌کاندا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئۆتۆمبیله‌کانی به‌ره‌کانی جه‌نگ زۆربه‌یان قوڕپۆش نه‌کراون و ڕه‌نگ و بریسکه‌ی شوشه‌ و جامه‌کانیان هاوکاریه‌کی زۆر چاکی دوژمن ده‌کات که‌ بیانکه‌نه‌ نیشانه‌ی تۆپ و مۆرته‌ر و قه‌ناسه‌!
جه‌نگ پێویستی به‌ زانستی سه‌ربازی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌کان که‌م ببنه‌وه‌ و خوێن که‌متر بدرێت و سه‌رکه‌وتنیش مسۆگه‌ر بکرێت، هیوادارم سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و که‌لێنه‌ گه‌وره‌ و کوشنده‌یه‌ به‌زووترین کات پڕ بکرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بکه‌ن....
ڕێز و شکۆ بۆ شه‌هیدان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان...
ئازادی بۆ ئه‌و دیلانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی دوژمن....
چابوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران و پێکراوانی هێزه‌کانی به‌رگری له‌ ئازادی و مه‌ده‌نیه‌ت...

مـاردین محمد ئه‌مریکا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)