کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەندۆڵ

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1633 بینراوە




 
 
 
 
 
 
 
  
 
 ماوەیەکە خۆم ئەبینم
 
 ئەبم بەناپلێون
 
 جلەکانی لەبەردەکەم
 
 ڕەشمەی ئەسپ و
 
 شمشێرەکەی .. بەدەستمەوە
 
 بەڵام لەباتی خەڵکانی ئەو
 
 هەموو کوردن لەپشتمەوە
 
 هاوار ئەکەم .. هۆ گەلینە
 
 هۆ خەڵکینە
 
 ڕۆژیکەو ئەمڕۆ
 
 دوێنێ لە واترلۆ
 
 سوپاکەمان بەزا
 
 ئەمڕۆ ئەبێت حەقی بکەینەوە
 
 ڕ
 
 هۆ گەورەم هۆ گەورەم
 
 کات درەنگە
 
 ئەبێ هەستی  .. خۆتان ووتان
 
 کەمێ پێشتر
 
 بیهێنمەوە یادتان
 
 س
 
 ئەی ئافەرم ئەی ئافەرم
 
 گەر تۆ نەبای ئەمجارەشێان
 
 بەجارێ دوژمن نیشتبووە سەرمان
 
 شەڕی واتەرلۆمان ئەدۆڕان
 
 
 
 
 
 ڕ
 
 چی قوربان؟...
 
 کەرکوکە مەبەستان؟
 
 س
 
 ههم کەرکوك!
 
 ئا ئا کەرکوک.. کەرکوکەکەی لەمەڕ خۆمان !
 
 ها... ووتت ئەمڕۆ چیە ئیشمان
 
 ڕ
 
 قوربان موحازەرە
 
 جەماعەت هەر هەموویان وان لێرە
 
 س
 
 ووتت موحازەرە
 
 ئەمە ئیشی پیاوی بوێرە
 
 شەڕ چیە خۆت نەتوێرا
 
 کەسێکی تری بۆ بنێرە
 
 بزانە ئێستا چۆن ووشەکانم
 
 تین و گڕ ئەداتە هاوڕێیانم
 
 ملی هەموویان وەک ئەسپەکەم
 
 ڕووەو بەغدا تاو ئەدەم
 
 ئەم جارەشیان بۆ چەند ساڵێ
 
 مسۆگەربین لەسەر حوکم
 
 ئەمە شەڕی چارەنووسە
 
 لەپێناوی حەیاو نامووسا
 
 باقی شتەکانی تریش ئاسانە
 
 هەروەک بینینی خەونەکانە
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)