کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى راپەرین بۆتە بانك

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


دوێنێ 14 -7 بەهەڵكەوت لەگەڵ برادەرێكى خۆشەویستم بەلاى مەڵبەند دا دەرۆیشتین بینیمان خەڵكێكى زۆر لەناو باخى مەڵبەندو دەرگاكەى وەستاون وهەریەكەیان عەریزێكیان بەدەستەوە بوو لێیان نزیك بووینەوە بینیمان پەیتا پەیتا خەڵك دەهاتنەدەرەوەو خەریكى پارە ژماردن بوون كەپارەكانیان هەموو دۆلارى ئەمریكى بوو بۆنى پارەى دزراوى بودجەى لێدەهات زیاتر نزیك بووینەوە برادەرەكەم ووتى من زیاتر نایەم لێرەدەبم منیش وەك خەڵكەكە چومە ژورێ بینیم هۆڵى مەڵبەند دار هەڵدەى بەئەرز ناكەوێ ئەوەى دەهاتەدەرەوە لەهۆڵەكە دۆلارى پێبوولەوە دەچوو دختۆرە پەمەیى یەكەو مستەفاچاورەش لەوێ بن چونكە بانكەكە لاى ئەودوولایەیە لەدڵى خۆمدا وەمزانى خەوە یان من لێم تێكچوە ئێرە مەڵبەند نیە بانكە پاشان ماوەیەك مامەوەبینیم پارە دابەشكردنەكە هەر بەردەوام بوو چیتر خۆم بۆنەگیرا و رۆیشتمەدەرەوە چونكە زۆرنیگەران بووم بەوەى كە ئەوپارەیەى كەچەندین ساڵە بەتاڵانى دەبەن ئێستا وا هێناویانە و دەیدەنەوە خەڵكەكە هەرچەندە پارەكە هى خەڵكە بەڵام ئەوان بەرەواى نازانن كەبەلاش پێیان بدەن لەبرى ئەوبرە پارەیە داواى دەنگیان لێدەكەن پاشان ویستم بێمەدەرەوە نەیانهێشت بچمەدەرەوە لەناكاو چنارسعد وەزیرى شەهیدو ئەنفال خۆیكرد بەمەڵبەند دا پاشان لەگەڵ برادەرەكەم رۆیشتین و بەووردى بۆم باس كرد كەچیم بینیوە لەژوورەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە