ژنه فارسه‌که‌ی مه‌نسور بارزانی بناسن
Saturday, 29/09/2012, 12:00
ئه‌م ژنه فارسه‌ی مه‌نسور بارزانی که ناوی سودابی خۆشئامه‌نه له‌وه‌پێش شوی به کوڕێکی ئێرانی کردبوو، که ناوی عه‌لییه، پێشتریش په‌یوه‌ندیی به یه‌کێکی تره‌وه هه‌بووه به‌ناوی جه‌مشید کوردستانی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که مه‌نسور ده‌بینێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا په‌یدا ده‌کات، ئیتر واز له مێرده‌که‌ی ده‌هێنێت و شوێن مه‌نسور ده‌که‌وێت، که ئیستا چوار ساڵه پێکه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان به‌رده‌وامه. (سوداب) ئیستا وه‌کو باسکراوه سکی هه‌یه و له مانگی 12ی ئه‌مساڵدا منداڵی ده‌بێت، سوداب ئیستا له دوبه‌ی ده‌ژی، هه‌ر کاتێک مه‌نسور ده‌چێته دوبه‌ی له‌و ڤیلایه ده‌مێنێته‌وه که بۆی کڕیوه.
مه‌نسور به جۆرێک شه‌یدای ئه‌م ژنه فارسه بووه، هه‌ست و هۆشی له به‌ر بڕیوه و ئاگای له خۆی نه‌ماوه، به راست و چه‌پدا پاره‌ی بۆ ده‌نێرێت، ڤیلایه‌کی له دوبه‌ی، هه‌روه‌ها شوقه‌یه‌ک له ئێران، شوقه‌یه‌کی دیکه‌شی له به‌ریتانیا بۆ کڕیوه، سوداب به کلاسی یه‌که‌م و گرانبه‌های فڕۆکه سه‌فه‌ر ده‌کات، مه‌نسوریش به لێشاو پاره‌ی بۆ سه‌رفده‌کات و هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی خۆجوانکردنی بۆ کردووه، هه‌ر له ته‌پڵی سه‌رییه‌وه تا کو بنی پێی نه‌شته‌رگه‌ریی کردووه. چاککردنی لێو و لووت و بۆتۆکس (BOTOX)، له فه‌ڕه‌نسا و له‌نده‌ن، هه‌موو مانگێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چێت.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، که مه‌نسور به ته‌واویی کوردستان جێ بهێڵێت و واز له ژنی یه‌که‌می له سه‌ری ره‌ش بهێنێت و بچێت له‌گه‌ڵ سودابدا بژی، هه‌روه‌ها پاره بۆ که‌سوکاری ئه‌م ژنه فارسه‌ش سه‌رف ده‌کات، هه‌ر کاتێک داوا له مه‌نسور بکه‌ن، که نیازی سه‌فه‌ریان هه‌بێت.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ژیانه هایلایڤه‌ی که ئه‌م ژنه تێی که‌وتووه به‌هۆی مه‌نسور بارزانییه‌وه سه‌یر بکه:
هه‌واڵی په‌یوه‌ست به‌م باسه:
1/ کوردستانپۆست کێشه‌ی نێوان مه‌سعود و مه‌نسوری کوڕی بڵاوده‌کاته‌وه2/ ژنه فارسه‌که‌ی مه‌نسور دوو گیانه‌یه و منداڵی ده‌بێت، مه‌سعود بارزانی به‌مه نازانێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست