کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەزیرو پەرلەمانتارە گەرمیانییەكان، وادەى دەستلەكاركێشانەوەتانە

Thursday, 19/02/2009, 12:00

1951 بینراوە


دوو هەفتە پێش ئەوەى وەزیری ناوخۆ دەستلەكاركێشانەوەى رابگەیەنێت، بەندە ئەم وتارەم ئامادەكردبوو، ناردم بۆ رۆژنامەى ئاوێنە بەڵام بەهۆی زۆری وتاری بیروڕاوە لەو رۆژنامەیەداە لەگەڵ داواى لێبوردنیان، نەتوانرا بڵاوی بكەنەوە.
ئەگەر سیاسەت بە مانا گشتگیرەكەى بریتی بێت لەبەڕێوەبردنى دەوڵەت ئەوا ئێوە تاوانبارن و بستێك خاكی ئەم وڵاتەتان بەڕێوە نەبردووە، ئەگەر بریتی بێت لەهونەری تواناكان ئەوا ئێوە تواناى خزمەتكردن و چارەسەركردنى هیچ قەیرانێكتان نەبووە، سیاسەت بەڕێوەبردنی وڵاتە بە شیاوترین رێگا لەپێناو خزمەتكردنی جەماوەرو هێنانەدی ئاسایشی گشتى، كەواتە بەم پێیەش ئێوە خزمەتى جەماوەرتان نەكردووەو زەڕرەیەك ئاسایشی خەڵًكیتان دابین نەكردووە، ببورن مەبەستم ئاشایشی تەقینەوەو كوشتارى نییە، ئێوە بە هیچ پێوەرێكی یاسایی و ئیتیكییانە خەسڵەتی پەرلەمانتێریتان تێدا بەدی ناكرێت، تائێستا بە عەقڵ و مەعریفەی شەخسی ناجوڵێن!، لەبری عەقلًتان حزب بیرتان بۆ دەكاتەوەو لەبری مەعریفەش كورسی پێداون و بەس، ئەرێ ئێوە دەزانن پەرلەمان و پەرلەمانتێر كاریان چییە؟، كاری ئێوە وەبەرهێنانی بەندە یاساییەكان و كارپێكردنێتى بە شێوەیەكی سیستماتیك و بەدواداچوونى زانستییانە كە تاچەند بەشێوەیەكی یەكسان جێبەجێ و پیادە دەكرێت، بەڵام مەخابن ئەوەى یاساو بەدواداچوون بێت بۆ ناوچەكە كارتان لەسەر نەكردووەو ئێوەش دین گلەییەكانتان لاى ئێمە دەكەن، بەڕاستی سەیرە خەڵك گازندەى هەیە، بەرپرسان گلەیی دەكەن، پەرلەمانتار توڕەیە لەحكومەت، هەموویان دەڵێن بەڵی گەندەڵی هەیە كەچی چارەسەرێك نادۆزن و ناشیانەوێ چارەسەری دۆخەكە بكەن، كەواتە بفەرموون یان ئەوەتا لەكورسییەكانی ژێرتان هەڵدەن یان وڵات بەجێ بهێڵن.
بە نموونە ماوەیەك پێش ئێستا دكتۆر زریانی وەزیری تەندروستی بە مەبەستی زیاتر پێگەیاندن و خزمەتپێكردنى خوێنكارانی دەرچووى بەشە پزیشكیییەكان لەزانكۆكانی كوردستان، پرۆژەیەكی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردبوو، پوختەى پرۆژەكەش باسی لەوە دەكرد كە هەر ساڵێك ئەو خوێندكارانە خوێندنى زانكۆ تەواو دەكەن یەكسەر بنێردرێن بۆ شارە دوورە دەستەكان واتا شارو قەزاو ناحێ و لادێكانی دوور لەپارێزگاكان، ئەمەش بەوەى كە هەر 6 مانگێك لەیەكێك لەو شوێنانە ممارەسەى پیشەكەى بكات و چاودێری لەسەر بێت بۆ ماوەى 2 ساڵ واتا بەشَیوەى گرێبەست، دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت و ئنجا رەوانەى نەخۆشخانە گەورەكانی پارێزگاكان بكرێن، ئەمەش خزمەت بەهەموو شوێنێكی ئەم وڵاتە دەكات، نەك بە كرچ و كاڵی بخرێنە ژوورەكانى نەشتەرگەرى و شوێنە هەستیارەكان، بەهەرحاڵ ئەم پرۆژەیە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەى پەرلەمان كرا، لەپەرلەمانی كوردستانیش دواى خۆندنەوەو گفتوگۆكرددن، پرۆژەكە سەری نەگرت و رەتكرایەوە، ئەوەى جێگەى شەرمەزارى و تەنانەت دەستلەكاركێشانەوەى ئەو پەرلەمانتارانەیە ئەوەیە كە پەرلەمانتارانی شارە دوور دەستەكان راستەوخۆ دژی ئەو پرۆژەیە قسەیان كردووەو رەدیان كردووەتەوە، ئەمەش هەر لەبەر ئەوەى وەك بەرپرسێك لەكفری وتى كە چەند كەسوكارێكی پەرلەمانتارەكان بەشی پزیشكییان تەواو كردووە یان بەمەبەستى ئەوەى خوێندكارانى بەشە پزیشكییەكان بڵێن دەستتان خۆش، وایان زانیوە كە بۆ نموونە شاری كفری 10 دكتۆرو مامانی تێدایەو پێویستی بە هیچ جۆرە دكتۆرێك نییە، لەكاتێكدا هەموو بەرپرسانی شاری كفری بە تایبەت قایمقام (سەردار فەقێ محەمەد) چەندین جار داواى دكتۆری تایبەتمەندی چەند بوارێكی كردووە كە چ زووە رەوانەى كفری بكرێن و ئەو شارە دەناڵێنن بەدەست ناخزمەتكردنەوە.
لەلایەكی تر تاوەكوو ئێستا وەزیرێكی گەرمیانی هەڵوێستێكی نەبووە لەخزمەتكردنى ناوچەكەی خۆیدا، سەیریش لەوەدایە هەر كە پۆستی وەزیرایەتییان وەرگرت ماڵ و منداڵیان گواستەوە رۆشتن لەسلێمانی و هەولێر نیشتەجێبوون چونكە باش دەزانن ناوچەی گەرمیان بەكەڵكی ژیانبردنەسەر نایەت.
ئەمەو دەیان نموونەى دیكە، جارێ لەبوارى گەنجان و ژنان و منداڵان زەڕرەیەك جوڵاندنتان نەبووەو نەكردووە، ئەگەر ناتوانن و كاری ئیدارى و خزمەتتان پێ ناكرێت فەرموون لەكورسییەكانتان وەرنە خوارەوەو دەستلەكار بكێشنەوە، سەنگی مەحەكی راستگۆییە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)