ڕۆژنامه‌یه‌کی سویسری باس له گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌کات
Friday, 10/08/2012, 12:00
رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی نۆیه تسویرخه تسایتونگ (NZZ) ی له ژماره‌ی رۆژی 18ی ته‌موز راپۆرتێکی درێژی له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی بیناسازی و ئاوه‌دانی و ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و کێشه ناوخۆییه‌کان و گه‌نده‌ڵی بڵاوکردۆته‌وه، که له لایه‌ن خاتو (ئینگه رۆگ)ی په‌یامنێری عێراقیانهوه، له شاری هه‌ولێره‌وه نوسراوه، له‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی راپۆرته‌که به باشم زانی به هه‌ندێک ده‌سکاری و کورتکراوه‌یی وه‌ریگێڕم. شایه‌نی باسه رۆژنامه‌ی ناوبراو سویسریه و به زمانی ئه‌ڵمانی ده‌رده‌چێت،به تیراژی زیاتر له دوو ملیۆن کۆپی به جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌م راپۆرته لاپه‌ره‌یه‌کی ته‌واوی بۆ ته‌رخان کراوه و وێنه‌یه‌کی گوندی ئینگلیزی هه‌ولێر و نه‌خشه‌یه‌کی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ داناوه، ناوچه کوردنشینه‌کانی له‌سه‌ر دیاری کراوه.
راپۆرته‌که به ناوی (ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه‌کی به‌گوڕ (خێرا) له ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که‌ی باکوری عێراقدا))یه و له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێت: له سێبه‌ری شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاتی نێوان سوننه و شیعه‌کاندا، وا شێوهدهوڵهتێکی کوردی له باکوری عێراقدا ده‌پشکوێت.
پێشه‌کی له ژێر سه‌ردێری (سنورێکی ناوخۆیی عێراق) باس له تێپه‌ربوون به خاڵه‌کانی پشکنیندا ده‌کات به‌ره‌و هه‌ولێر، که به قسه‌ی ناوبراو وه‌ک ئه‌وه وایه سنوری نێوان دوو وڵات بێت و بپه‌رێته‌وه، دیاره رۆژنامه‌نوسه‌که له به‌غداوه به‌رێکه‌وتوه و به‌ره‌وه (عێراقه‌که‌ی تر) وه‌ک خۆی ده‌ڵێت.
پاشان به ناوی (بوژانه‌وه‌ی دوای شه‌ڕ) که مه‌به‌ست لێی شه‌ری ناوخۆیه و ده‌ڵێت (چه‌ندان هه‌زار که‌سی تێدا بوونه قوربانی)، ئینجا دێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئاوه‌دانکاریی جاده و پرد و بیناسازی، و باس له گوندی (ئیتالی و ئینگلیزی و سویدی) و به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی ئه‌و شاره (میوانخانه‌ی دیوان) ده‌کات، که 24 قاته و باس له باڵه‌خانه‌ی (ئه‌ربیل رۆتانا) ده‌کات، مانه‌وه‌ی شه‌وێک تێیدا (350) دۆلاره!
ناوبراو ده‌ڵێت: پێش یه‌ک دوو ساڵێک سیاسییه‌کی کورد راشکاوانه گوتی (هه‌ولێر ده‌بێته دوبه‌ی دووه‌م)، به‌ڵام ئه‌مه رووینه‌دا، گه‌ر مرۆڤ به‌راوردی بیناسازی هه‌ولێر و دووبه‌ی بکات، به زوویی نا‌ئومێد ده‌بێت. چونکه وا به نارێکی و کۆنه‌پارێزانه بیناکراوه، که مرۆڤ هه‌ندێک جار جێ په‌نجه‌ی پێش روخانی رژێمی سه‌دامی تێدا ده‌بینێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه بۆ نمونه: باڵه‌خانه‌ی (ئوتێل شیراتۆن) که ئێستا ئۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه و ناونراوه (ئه‌ربیل ئینته‌رناشناڵ).
هه‌ولێر که خه‌ریکه دانیشتوانه‌که‌ی ببێت به میلیۆنێک، له رووی جاده و ئاوه‌دانییه‌وه له به‌غدا باشتره.
پێکهاته مافیاییه‌کان
به‌پێی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ڵاتی ناوخۆیی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌ش ساڵی رابردوو له‌م هه‌رێمه‌دا نۆزده ملیارد دۆلاره، ته‌نها هی ئه‌مساڵ به حه‌وت ملیار دۆلار حسابکراوه. بازرگانێک به منی گوت ((هه‌ر که‌س له هه‌ولێر بیه‌وێت کارێک (پرۆژه‌یه‌ک)ی گه‌وره بکات، ناتوانێت له رێگه‌یدا به لای خێزانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی)دا تێنه‌په‌رێت))، ئه‌و شێوازه مافیاییه‌ی، که ناوبراو بۆم وه‌سفی کرد و هه‌ندێک که‌سی تریش جه‌ختیان له‌سه‌ری کرده‌وه.
ناوبراو گوتی (له هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌دا ئه‌ندامانی خێزانی به‌رزانی داوا ده‌که‌ن، که له 20% بۆ 49% به‌شدار بن)، بۆ ئه‌مه‌ش خێزانه‌که سڵ له هیچ هه‌ڕه‌شه و فشارهێنانێک ناکه‌نه‌وه. ناوبراو ده‌ڵێت (ئه‌وان له کاتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وراقی فه‌رمی پێویست بۆ پرۆژه‌که هێنده‌ت فشار بۆ ده‌هێنن و به‌ربه‌ستت بۆ دروست ده‌که‌ن ، تا تۆ به ناچاریی ته‌نازولیان بۆ ده‌که‌یت).
کۆمپانیا بیانییه‌کانیش به هه‌مان شێوه سکاڵایانه له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و ناڕوونی بیرۆکراتی. ئه‌و عێراقیانه‌ی نیشته‌جێی به‌غدان پراگماتیترن چونکه ده‌ڵێن (سیاسییه‌کانی ئێمه گه‌نده‌ڵن و هیچ شتێک بۆ ئێمه ناکه‌ن) به‌ڵام یه‌کێک لێره گوتی (سیاسییه‌کانی ئێمه گه‌نده‌ڵن، به‌ڵام شتێک بۆ خه‌ڵکی خۆیان ده‌که‌ن).....
له سه‌نته‌ره‌کانی شتکڕیندا کاڵای مارکه جیهانییه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت په‌نیری نه‌رمی فه‌ره‌نسی و سه‌عاتی سویسری به نرخی به‌رز و گرانبه‌ها. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت هه‌موو ئه‌م کاڵا به به‌ها و(لوکسوس)انه بیری خۆی به‌رێته‌وه، گه‌ر زانیتی تێکڕایی موچه له هه‌ولێردا 450 فرانکه (نزیکه‌ی 500 دۆلار و.)!
هێشتا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن حکومه‌ته. له کاتێکدا خۆشی بۆ دارایی پشت به پاره‌ی نه‌وتی عێراق ده‌به‌ستێت، که کورده‌کان له 17% یان ده‌ستده‌که‌وێت. به‌مجۆره کورده‌کان هێشتا له لایه‌نی ئابورییه‌وه به به‌غداوه به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌مه له کاتێکی نزیکدا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
له ساڵانی رابردودا حکومه‌تی هه‌رێمه‌که له‌گه‌ڵ چل و هه‌شت کۆمپانیای نه‌وتدا کۆنتراکتی گرێداوه. ئه‌مه‌ش زۆر قینی حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ستاندوه، له دیدی ئه‌وه‌وه کۆنتراکته‌کان نایاساییه. کێشه‌که به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز، کورده‌کان له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سودیان بۆ خۆیان لێبینیوه.
له ئێستادا ده‌رهێنانی نه‌وت له کوردستان گه‌یشتۆته 250 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا، له حاڵێکدا ره‌نگه زۆرنهبات بگاته دوو ئه‌وه‌نده و بۆ ساڵی 2019 ش بۆ دوو میلیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رزبێته‌وه. به هۆی ململانێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا له‌سه‌ر بڕی پاره‌دان به کۆمپانیاکان، له ئێستادا کورده‌کان هیچ نه‌وت نانێرنه ده‌ره‌وه، به‌شێکی له ناوخۆدا ده‌پاڵێورێ، به‌شێکی زۆریشی به قاچاغ ده‌ڕوات بۆ تورکیا و ئێران، وه‌ک پێیان راگه‌یاندم.
به‌م زووانه حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی تورکیدا گرێبه‌ستی کردوه، که دوو لوله به‌ره‌و تورکیا دروست بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتودا نه‌وت و پاشتریش گاز بۆ تورکیا هه‌نارده بکه‌ن، چونکه ئه‌و لولهیهی ئێستا هه‌یه به ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ولێر به‌غدای دڵنیا کردۆته‌وه، که داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌نێرێت، به‌ڵام پاش لێهه‌ڵگرتنی 17% لێی بۆ کوردستان. گه‌ر ئه‌و دوو لولهیهی ناوبران ته‌واو ببن، ئیتر ئه‌وه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه بۆ کورده‌کان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، که حکومه‌تی تورکیا ره‌زامه‌نده له‌سه‌ری، له کاتێکیشدا دابه‌شبوونی عێراق له‌لایه‌ن تورکیاوه شتێکی قبوڵ نه‌کراوه. نه‌ک له بواری ئابوری، بگره له لایه‌نی سیاسیشه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کورده‌کانی عێراق هه‌رگیز وا باش نه‌بووه. له‌مه‌شدا هه‌ردوو ململانێ و کێشه‌کانی سوریا و ئێران وایکردوه، که نزیکبوونهوهکهیانی زیاتر کردوه.
ته‌وه‌رێکی نوێ هه‌ولێر ئه‌نقه‌ره
له هه‌ردوو کێشه و ململانێکه‌دا ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر لێکه‌وه نزیکترن له ئه‌نقه‌ره و به‌غدا. له کاتێکدا له دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌عێراقدا ئێران کاریگه‌ریه‌که‌ی زیاتر بووه. مانگی هه‌نگوینی تورکیا و کورده‌کانی عێراق تاکو که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتنی سه‌خته. له ئێستادا (پارتی کرێکارانی کوردستان)یش نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌که بشێوێنێت، که جاروبار تورکیا به هۆیه‌وه تانکه‌کانی له سنور دهپهڕنێتهوه و به‌رده‌وام تۆپبارانیش ده‌که‌ن.
ناوچه‌که فاکته‌رێکی گرنگی ئابورییه بۆ تورکیا. قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق له ساڵی ڕابردوودا گه‌یشته یانزه ملیارد دۆلار. ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆری له‌گه‌ڵ کوردستاندا بووه. دووریش نییه، تورکیا بیر له زیندوکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسل بکاته‌وه، که کوردستانیش به‌شێکه له‌و....
ئه‌وروپاش بۆ کورده‌کان ئامانجێکه، زۆربه‌ی کورده‌کان ڕوو به‌ره‌و کوێ ده‌که‌ن؟ بۆ گه‌نجه‌کان عێراق وڵاتێکی نامۆیه. ئه‌وان نازانن عه‌ره‌بی بپه‌یڤن، ته‌نها که‌مێکی ئه‌وان هه‌یه به‌غدایان بینی بێت. له کاتێکدا لای باوانیان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورد خه‌ونێکی خۆشه، به‌ڵام بۆ گه‌نجه‌کان ئه‌م بابه‌ته ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته، تا ئه‌و خه‌ونه ببێت به راستی.
تێبینی: - به‌شێکی تری راپۆرته‌که له ژێر ناوی (گه‌لێکی زیاتر له بیست میلیۆن) باسێکی کورتی مێژوویی و زمانی کوردی و ره‌وشی ئێستای یاسایی هه‌رێمی کوردستانه....
- ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌ره‌وه له سایتی فه‌رمی رۆژنامهکهشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌توانن کلیکی ئێره بکه‌ن:
http://www.nzz.ch/aktuell/international
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست