کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن بڕياری دوورخستنه‌وه‌ی (240) كارمه‌ند و مفه‌وه‌ز و ئه‌فسه‌ری ئاسايشی دا

Tuesday, 01/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك، كه ‌نه‌يويست ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ی بكرێت، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندين، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ بڕياری دوورخستنه‌وه‌ی زياتر له‌ (240) كارمه‌ند و ڕێپێدراو (مفه‌وه‌ز) و ئه‌فسه‌ری پله‌ جۆراوجۆری ده‌كردووه‌، له‌سه‌ر ئاستی ئاسايشی گشتی له‌ هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و سۆران.!
سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسايشانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ شوێنه‌كانيان وه‌ك پێويست نه‌يانتوانيوه‌ به‌رگریی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پاراستنيان بكه‌ن، زۆربه‌يان ئه‌وه‌يان له‌ سه‌ر بۆته‌ سه‌رنج، كه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگيركردن و راوه‌دوونان و ئازاردانی لايه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، كه‌مته‌رخه‌میان پیشانداوە، به‌تايبه‌تی له‌كاتی خۆپيشاندانه‌كانی مانگی شوبات به‌دواوه‌، تۆمه‌تی ئه‌وه‌يان داوه‌ته‌ پاڵيان، كه‌ سۆز و هه‌ستيان بۆ خۆپيشاندانه‌كانی ئه‌و كات هه‌بووه‌، به‌تايبه‌تی دوو خۆپيشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م بازاڕی نيشتيمان و سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دين، كه‌ له‌لايه‌ن چه‌ند ئاسايشێكه‌وه‌ ده‌ستدريژیی و په‌لاماردانی (دكتۆر محمه‌د كيانی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له ‌سه‌رليستی گۆران، كه‌ به‌ دڕندانه‌ شێوه‌ په‌لامار درابوو، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ پێيش ئه‌و مه‌فره‌زانه،‌ دوو مه‌فره‌زه‌ی ديكه‌يان ناردبوو، ئه‌وان ڕێزی خۆپيشانده‌رانيان گرتبوو، ئازاريان نه‌دابوون، كاتي بارزان قه‌ساب و دلشاد يوسف و هێرشه‌ ره‌ش (هه‌مزه‌) به‌و حاڵه‌ته‌يان زانيبوو راپۆرتيان بۆ مه‌سرۆر بارزانی تيرۆریست ناردووه‌، كه‌ پێويسته‌ به‌ ئاسن و ئاگر وه‌ڵام بدەينه‌وه‌ و ئه‌ويش برياری دا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، كه‌ كرديان!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌، كه‌ مه‌سرور بارزانی داوای له‌ گه‌نجانی عه‌شيره‌ته‌كانی سنوری بارزان كردووه، كه‌ خۆيان ناونووس بكه‌ن تا هه‌موويان بكرينه‌ ئاسايشی تايبه‌تی پاراستنی هه‌ولير و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زياتر له‌ 500 بارزانی ناوی خۆيان نووسيوه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌، كه‌ تا ئيستا گه‌نجانی زۆربه‌ی عه‌شيره‌ته‌كانی ئه‌و سنورانه‌ ئه‌وه‌يان ره‌تكردۆته‌وه، كه‌ ببه‌نه‌ دارده‌ستی گه‌نده‌ليیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وه‌ ترساون له‌ دوای نه‌مانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوريا خۆپيشاندان جاريكی ديكه‌ هه‌ريمی كوردستان بگريته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ هه‌ولير و دهۆكيش ده‌بنه‌ ئامانجی خۆپيشانده‌ران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە