" قەڵەوی، گرفتێکی جیهانییە."
Friday, 15/08/2014, 12:00
2478 بینراوە
قەڵەوی کێشەیەکی جیهانییە وسازمانی پاکو خاوێنی جیهانی ئەو گرفتە بە یەکێک لە هۆیەکانی مردن لە دونیادا پێناسە دەکا. ساڵانە بەڕێژەی ٣و نیو میلیون کەس لە دونیادا بە هۆی قەڵەوی دەمرن. لەسەتا ٦٥ دانیشتوانی جیهانی لە وڵاتێک دەژین کە ئەندازەی کێش وقەڵەوی لە رادەبەدەر دەبێتە هۆی مردن. جگە لەوانە نیوەی بابەتەکانی/ دیابێت یاشەکرە / چوار لە یەکی بابەتەکانی نەخۆشی / ئیسکمیکی دڵ / بە زێدە بونی کێش وقەڵەوی لە قەڵەم دەدرێ. لەئێران قەڵەوی و قەڵەوی / سک/ لە دەیەی رابوردوودا زێدە بووە. لە قەڵەوی سکیش تا/ سەتا،٥٠ / زیادی کردووە.
سێ لە یەکی خەڵکی ئێران یانی،، ٢٥،، میلیون گرفتی قەڵەویان هەیە. (ئێران بە کوردیشەیە نزیک ٧٤ میلیون دەبێ) . لە رێژەی سەتا،٤٣ پیاوان ولەسەتا ٧٥ ی لە ژنان پێک دێ (قەڵەوی) لە ساڵانی بابوردوودا قەڵەوی منداڵان زۆر بووە. لەهەر ٤ منداڵ یەک منداڵ قەڵەوە. هەروەها کەسانی ٢٠ ساڵ بۆ سەرێ لەئێران ٥٠تا٧٠ لەسەت قەڵەوی زێدە بووە. لێکۆڵینەوەکان لە ئێران نیشانی دەدا کە بەشی / خواردنی حازری وەک: پیتزا. کەباب.دۆناڵدو....کۆکای گازدار،ئاوی میوە ی دەستساز،شیرئنی،کەیک، بیسکویت، کەیکی ماڵێ، شیرینی تەڕ، گەز، سۆهان، شەگەڵات، حەڵوا، حەڵوای ماڵێ، نۆقڵ،،،، لە نێوان چێشتەکانی سۆێر (چیپس،پووفەک) دەتوانێ قەڵەوی دروست بکاو سێندرۆمی مێتابولئک ،یا نیشانەی زیندەپاڵ،، لە منداڵ یامیر منداڵ زێدە بکا.
لێکۆڵینەوەی دوکتورەکانی تاران، لەسەر کچانی فێرگەکان کە قەڵەون و وەرزش ناکەن نیشانیداوە، قەڵەوی دەبێتە هۆی گۆشەگیری(و:دووری لە خەڵک)، نەخۆشی لەش ، ئەفسۆردەگی، دڵهۆرە،وگرفتەکانی رەفتاری دەروونی لەو کەسانەدا.
زانست: وەرگیراو لە ،بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
١٥/٨/٢٠١٤