به ته‌نها له بادینان، پارتێك ده‌بێته خاوه‌نی مه‌ساژ؟!
Saturday, 03/12/2011, 12:00
ئوسامه گوڵپی/ دهۆك
* به ته‌نها له بادینان پارتێك ده‌بێته خاوه‌نی مه‌ساژ و شوێنی مه‌یخواردنه‌وه و له به‌رامبه‌ر سوتانیدا،باره‌گا و مه‌ڵبه‌ند و نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتێكی تر له بن ده‌هێنێت و ئه‌ندامانی به گوناهی نه‌كرده سزا ئه‌دات!
دهۆك ئه‌و شاره‌ی كه ناونیشانی شوێنه گشتییه‌كانی به ناوی بكوژ و خاوه‌ن باڵه‌خانه به دزی بنیاتنراوه‌كانه. بۆ نمونه گه‌ر بته‌ویت برۆیته ناوچه‌ی (حی العسكری)،ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌م ڕسته‌یه بڵێیت "نێزیك ماڵا واحید كوڤلی". واحید كوڤلی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك ئاغای زێبارییه‌كانی بۆ بارزانییه‌كان كوشت،وه ئێستا له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان (ف.ل.ك) و به پاره و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی و پارێزگاری لێ ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ته‌نها تاكه بكوژ نییه له‌و شاره‌دا كه شوێنه گشتییه‌كانی پی بناسرێته‌وه. شارێك كه به‌رپرسی ده‌زگای به‌دناوی پاراستنی مامۆستایه‌كی زانكۆ بێت و سه‌رۆكی زانكۆكه‌شی بازرگانی ئه‌لكوهول بێت،ئه‌بێت هیوای ئه‌وه‌ی لێ بخوازرێت هیرش نه‌كاته سه‌ر هه‌وڵاتیان و ده‌زگا و باره‌گا حیزبییه‌كان؟! وه یاخود دوودڵ بێت له كوشتنی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك.،وه یاخود له دوورترین مه‌ودایدا عه‌شیره‌تێك له‌ناو ببات.
پارێزگای دهۆك وه یاخود ئه‌و ناوچه‌ی كه به ده‌ڤه‌ری بادینان ناوزه‌د ده‌كرێت به ته‌واوی به‌شێكی دابڕێنراوه له هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی تری كوردستان و له ڕووی پێشێلكردنی بنه‌ما گشتییه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی به خه‌یاڵی یه‌ك له هاوڵاتییه‌كانیدا نایه‌ت،له دهۆك زۆر به ئاسایی به بیری دانیشتووانی دهۆكدا گوزه‌ر ده‌كات.
له بادینان و له زانكۆی دهۆك دانیشتن و كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی ئه‌نجام ده‌درێت و به‌و پێیه‌ش پارتی چه‌ك له شان نییه ئێشكگری تیا نه‌گرتبێت! ته‌نهاش له دهۆكدا یه‌كێتی قوتابیان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه خوێنتابییه‌ك سه‌ر به زانكۆی دهۆكه،نه‌ك خودی زانكۆكه!! هه‌ر به ته‌نها له دهۆكیش لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارته‌كان جگه له پارتی شاربه‌ده‌ر ده‌كرێت و دام و ده‌زگاكان ده‌سوتێنرێن و چاوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له ئاست ڕووداوه‌كاندا كوێرن و له هه‌مان كاتدا به زه‌ڕه‌بین به دوای بچوكترین ده‌نگی ناڕه‌زدا ده‌گه‌ڕێن!!!
هه‌ر له بادینانیش عه‌شیره‌تێك پارتێكی هه‌یه و له كاتی دوژمنایه‌تی هه‌ر عه‌شیره‌تێكی تر باڵێكی سیاسی به سه‌ردا ده‌كێشێت و به دوژمنی كورد له قه‌ڵه‌میان ده‌دات،بۆ نمونه جه‌نگیان له گه‌ل زێبارییه‌كاندا، دژایه‌تییكی بێ به‌ره له هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی كوردایه‌تی وه یاخد دژه كورد،به‌ڵام وه‌ها وتراوه‌ته‌وه كه دژی كوردن! به ته‌نهاش له دهۆك خاوه‌ن خیانه‌تی 31 ئاب به شانازییه‌وه وێنه‌ی به‌رز ڕاده‌گیرێت و له كۆی ده كورسی نۆ كورسی به ده‌ست دێنێت!! به ته‌نها و به تایبه‌تیش له بادینان زیندانییه‌كان نوقمی ئاو ده‌كرێن و دواتر ده‌گوترێت ئۆتۆمبێله‌كه بۆ خۆی كه‌وتۆته ناو ئاوی بێخمه‌وه!!! زۆر به تایبه‌تتر،به ته‌نها له بادینان پارتێك ده‌بێته خاوه‌نی مه‌ساژ و شوێنی مه‌یخواردنه‌وه و له به‌رامبه‌ر سوتانیدا،باره‌گا و مه‌ڵبه‌ند و نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتێكی تر له بن ده‌هێنێت و ئه‌ندامانی به گوناهی نه‌كرده سزا ئه‌دات!!!!
ڕاسته كه ده‌ڤه‌ری بادینان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌و حاڵه‌ته نائاساییه داسه‌پێنراو به‌سه‌ریدا ده‌ژیت،به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت پایه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تیایدا هه‌ژاوه و خه‌ریكه به‌ڕه‌ی ئاغاسالاری له ژێر پێی بارزانییه‌كان ده‌رده‌هێنرێت،دهۆك شارێكه یان خۆپیشاندان ناكات،وه ئه‌گه‌ر كردی جارێكی تر دانامركێته‌وه،چونكه كه‌س وه‌ك دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری بادینان له جه‌لاده‌كانی پارتی نه‌گه‌شتووه و ده‌زانن گه‌ر به‌ردت هه‌ڵگرت،با زلیش بێت،ده‌بێت بیوه‌شێنی، ئه‌گه‌ر نا سه‌ری به‌ردهاوێژه‌كه‌ی پی پان ده‌كرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست