بيره‌وه‌ريیه‌كانم
Tuesday, 24/02/2015, 12:00
ئه‌وسا نه‌وتمان نه‌ئه‌فرۆشت و بوودجه‌شمان بۆ ئه‌هات..بوودجه ئه‌هات بوودجه ، نه‌ک ته‌نها مووچه..
ئێستا رۆژى پێنج سه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رميل نه‌وت ئه‌فرۆشين ؛ که‌چی لا بوودجه وه لا مووچه...
ووتیان ئه‌گه‌رمووچه‌تان ناوێت به‌نزین ئه‌که‌ین به دووسه‌د و په‌نجا ؛ به‌نزينيان كرد به 900 و مووچه‌شيان بۆ دابين نه‌كرا..
وتيان جا مووچه چییه ، ده‌نگمان به‌نێ ، وه‌عد بێت له‌داهاتى نه‌وت : كابانى ماڵ ، به‌شى هاوڵاتيان ماڵ به ماڵ ، ده‌رنه‌تيجه : ده‌نگ هه‌بوو ، نه‌وت هه‌بوو : مه‌عاش هه‌پوو ، پرۆژه هه‌پوو ، سه‌ربه‌خۆیی........... هه‌پوو..
ووتمان حه‌يفتان نه‌كرد ، جا هار ده‌نگێ ؟ ده‌نگێ بۆ ئێوه نه‌بێ هه‌ر نه‌بێ ، مردووه‌كانيشمان بۆ ئێوه دێنه ده‌نگ.. ده‌ستێك ئيمزا بۆ ئێوه‌ى خودانى كوردان نه‌كات په‌نجه‌كانى هه‌ڵوه‌رێ .. سه‌رێك بۆ سه‌رداريى ئێوه نه‌ویی نه‌بێ ، سه‌رداره‌که‌ى حه‌لاج كه‌وێ ..
نه‌وتيشيان فرۆشت به‌ملا و به‌ولا ؛ فڕان فڕانێک بوو ، ته‌نکه‌ر چییه ، هه‌ر زوو فرياكه‌وتن ، كرديان به بۆرى ، عاقيبه‌ت نه پاره‌ی نه‌وت ، نه‌شيرينى ، نه‌چه‌وريى ..
نه‌مروود ، ئيبراهيم خه‌ليلى بۆ نه‌سووتا ، بۆی نه‌فه‌وتا ، چاره‌که سه‌ده‌یه‌که سه‌رنگوم كراوه.. چی لێهات ، کیڤه چوو ، ئه‌ى خوا..؟
ئه‌وه بۆ : كه نه‌وت و وه‌زيرى جانتا و سامانه دزراوه‌كانمان نه‌بوو ، به‌نزينى بێجييمان هه‌بوو..؟
وتمان تووڕه‌مان كه‌ن : سه‌ربه‌خۆيى راده‌گه‌يه‌نين ، ئێستا ده‌ست به‌دۆعاين : خوا لامان بات له حه‌شدى شه‌عبى ، له دووزخورماتوو و له كفرى..
وتيان ده‌نگتان (ئایینده)یه ،(ئێستا) خۆزگه به( رابووردوو) ئه‌خوازين ..
خۆی جاران كه مانگمان سى بوو ، 95 بوو ، ئێستا به‌حيسابى ئه‌بجه‌د و ته‌قويمى كورديى : مانگمان كردووه به چل ، جا ئه‌گه‌ر داناى ، حيسابزانێكى كوردى وردى ، به (نيسبه و ته‌ناسووب) حلی که ، مانگمان سه‌و و بيست.... خه‌رمان به‌ره‌که‌ت...دزى و شه‌راكه‌ت..
وتيان هه‌رێم وه‌كو ده‌وڵه‌تێك رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا ئيمزا كردووه ؛ دوو مانگ دواتر ئه‌ڵێن له‌گه‌ڵ (موفليس و الده‌وله) دا ئيمزامان كردووه..سڵاو له گه‌وره دانوستكاره‌كانى كورديى چه‌ندێ سياسى و شێلگيرى ، ئاخ كه بينه‌رێكى وردى ..
ئه‌ی هاوار جاران ئه‌م ميله‌تى كورده ئه‌وه‌نده عه‌وام و جاهيل بووه ؛ نه‌يزانييوه نه‌وتى خاو يه‌عنى چى ، كه‌چی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی كه زانييان ، ئه‌وه‌شيان زانى كه نه‌وتى سپى له‌سه‌دا سێسه‌دى نرخى ئه‌و نه‌وته‌يه كه عالم و عيلم و عوله‌ما فێرى كردى ..
وتيان ئێمه‌ى كورد له‌عێراقدا شه‌ريكین ، ده‌ركه‌وت (خه‌ريك) يش نييييين ، سوپاسالار هه‌بوو ، ئاگاى له هێزى ديجله نه‌بوو .. وه‌زيرى دارايى هه‌بوو ، نه‌ک پاره و مه‌عاش ، لێدوانيش نه‌بوو ، زۆرمان هه‌بوو ، هيچمان نه‌بوو ..
وتيان ئێمه یه‌عنى (کورد و كوردستان). ئێمه ئه‌وان بووين ، و ئه‌وانيش به‌س هه‌ر خۆيان ..
كه‌يفمان نه‌هات به جه‌عفه‌رى ، ئاڕمان دا به عه‌للاويى ، ڕقمان هه‌ڵسا له ماليكى ، شاگه‌شکه بووين به عه‌ببادى .. که‌چى دواى دوو مانگ به‌ختمان نه‌بوو ، چاومان لار بوو هيچمان نه‌دى ، ئاخر تالع و ناوچاوانه‌كه‌ى ئێمه‌یه که عه‌ببادى قومارچيى لاس ڤێگاس ده‌رچوو ، ئه‌ويش به‌ختى نه‌بوو ، هه‌ى بوو نه‌ى بوو ، بووجه نه‌بوو ، به‌س مه‌عاش بوو ، به‌شى كورد بوو ، به‌شه‌كه‌ى سێ موحافه‌زه‌ی شيمال بوو ، دۆڕاندى و ته‌واو..
ئه‌وان عه‌ره‌بن و پێ په‌تی ، چواريان گۆڕيى ، ئێمه‌ش ديموكراسى و ئه‌وروپی ، هه‌زار فاكيان به‌فيكێكمان ، ئێمه پياوين ، پياوێك پياوه يه‌ك قسه بێ ..چل بگۆڕن ؛ یه‌کنه‌گۆڕێ..
وتيان : ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بين : کورد بێ شوانه ..داماو ، زه‌لیل ، ئێمه‌ین ده‌لیل ؛ ئێمه‌ین که‌فيل ، خۆشمان وه‌كيل..ئه‌وسا و ئێستاش هه‌ر ئه‌وان بوو‌ن.. که‌چی : هه‌رچى بڵێین ، ئه‌ڵێن : مه‌رجه‌عتان به‌غــــــايه به‌غـــــــــا..تێگه‌يشتى هه‌ى به‌بـــــــــه‌غا..
تــــاهــــا ســۆڵـــه‌يـــى
دارولمولكى بابان
22 ى فبرايه‌رى 2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست