کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوایى گۆڵەكەى ئەمرۆِى مەسعود بارزانى لەیەكێتى ، جەلال تاڵەبانى بەپەلە هاتە سەرخەت

Wednesday, 16/03/2011, 12:00




بەهاتنەوەى جەلال و مەسعود بۆ كوردستان بارودۆخەكە شڵەقا و خەریك بوو كارەساتى گەورە گەورە بنێنەوە بەتایبەتیش دوایى ئەوەى لەكۆبۆنەوە داخراوە دوو قۆڵیەكەیاندا مەسعود جەلال پەمپ دەدا و ڕاوانەى سلێمانى دەكاتەوە كەدەست بكات بەهێرش كردنە سەر مەیدانى سەراى ئازادى سلێمانى ، بەڵام لەژێرەوە مەسعود و پارتى هەر خەریكى پیلانى خۆیان بوون كە چۆن وا بكەن هەموو هێز و لایەنەكان بەتایبەتیش یەكێتى و گۆڕان ، یەكێتى و كۆمەڵ و یەكگرتوو بكەن بەگشت یەكدا ، وە دوایى ئەوەى لەدواین دیمانەیدا نەوشیروان مستەفا ڕاى گەیاند كەوا ئامادەى كۆبوونەوەیە لەگەڵیان بەپەلە پارتى كەوتە خۆ پیلانێكى تریان داڕشت كەوا چۆن ئەو دانیشتنە بكەن لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بەشێوەیەك جەماوەر و خەڵكى كوردستان هەست نەكەن بەوەى كەپارتى تەسلیمى ئیڕادەى گۆڕان بووە ، بۆیە مەكتەبى سیاسى پارتى پێشنیارى ئەوە بۆ مەسعود دەكەن كەداواى كۆبوونەوەى دەست بەجێ بكات لەگەڵ ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ((دەزانن زۆرینەى ئەم ئەنجومەنە بەدەست گۆڕان بەتایبەتى و ئۆپۆزسیۆنە بەگشتیە)) بۆیە ئەمڕۆ مەسعودبارزانى لەگەڵ سەرۆكى ئەنجومەن و سەرۆكى كوتلەكانى ناو ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كۆدەبێتەوە . ((واتا ناڕاستەوخۆ مەسعود لەگەڵ گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن كۆبۆتەوە بۆئەوەى ئەمە ببێتە دەروازەیەك بۆ كۆبوونەوەى باڵا ترى پارتى و بارزانى و گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن)) . بۆیە ئەمڕۆ مەسعود بارزانى بەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەڵێ من ئێستا ئامادەم لەگەڵتان بێمە مەیدانى سەراى ئازادى سلێمانى و لەچەند ڕۆژى داهاتووش نوێنەرانى خۆم حاجى حاجى برایم و كاوەى شێخ حەفیدى شێخ مەحمود دەنێرم بۆ سلێمانى و سەراى ئازادى لەئێستاوەش ئێمە وەك پارتى و سەرۆكایەتى هەرێم ئیش بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان دەكەین ، بۆیە دوایى ئاشكرابوونى ئەو هەموو سیناریۆ و پیلانە نهێنیانەى پارتى ، یەكێتى و مەكتەبى سیاسى بەپەلە بەجەلال دەڵێن پەیامێك ئاراستەى سەراى ئازادى بكات و هەرچى زووە ڕووى ڕەشى خۆیى و یەكێتى سپى بكاتەوە ، چونكە دیسانەوە پارتى و بارزانى لەپەناى ڕێكەوتنى ستراتیجى گۆڵیان لێ كردین و ڕووڕەشى هەموو لایەكیان كردین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە