کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتى بۆتە لقیێكى پارتى

Monday, 01/07/2013, 12:00

1871 بینراوە


زۆر زۆر دڵم بەوە خۆش بوو،كە لەسەروەختى ساڵۆگەرى یەكێتى نیشتمانیدا،كۆمەڵێك بەرپرسى قژ بۆیاغى دەمامكدراو، و ساختە چى،كەوتنە هاتو هاوار و بەئاشكراو بێ پەردە دژایەتىخۆیان بۆ مەسعود راگەیاند ، لە بەرامبەر دیكتاتۆریەت و تاك رەویەكەیدا وەستانەوە، مەلا بەختیار لە بادینان خەریكى پەمپ دان و فڕو فیشاڵ بوو،كۆسرەتە بێ هەڵوێست و پارە پەرست، لە هەولێر هێندەى نەمابوو ئەندامان ولایەنگرانى والێبكات كە یەكەو راست ئینقیلاب بەسەر پارتى و مەسعود دا بكەن، هێرو بەرهەم و كێ و كێ سەرجەمیان بەیەك ئاواز دەیان خوێند.هەمووشیان راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دژایەتى پارتیان دەكرد.
من وەكو خۆم وەها گۆمانم دەكرد كەیەكێتى و سەرانى بەخۆیاندا چونەتەوە، چیتر زەلیلى و داماوى وابەستەیى پارتى وبارزانى قبوڵ ناكەن، لەمەولا بەسیاسەتێكى دروست و واقیعیانە مامەڵە لەگەڵ پارتیدا دەكەن، ئەوەىكەپێشتر رویداوە بۆتە هۆى ئەوەى كە یەكێتى ببێتە پاشكۆى پارتى و رێكەوتنى ستراتیژى ،چاكترە بڵێن (رێكەوتنى خۆبەدەستەوەدان) لەگەڵدا مۆربكات، تاوانەكەى لەئەستۆى تاڵەبانى یە ، ئەوسەب كارو رێگە خۆشكەر بووە، بۆ ئەو كارە. ئەوا ئێٍستا تاڵەبانى كەفتەكار و خەڵەفاو لێكەوتوبوە عیلم خەبەرى لەدونیا نەماوە ،توانا و هێز وبیرىجارانى نەماوە، بۆیە یەكێتى و بەرپرسانى ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە ،تا هەموو پەیوەندىو رێككەوتن و سازشێك لەگەڵ پارتیدا هەڵبوەشێننەوە.
هەرواش بوو،سازانى نیشتمانى و پرسى گەرانەوەى دەستور بۆ پەرلەمان، هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا،گەوەرترین چەك بوو بەدەست یەكێتى یەوە،بەمەش مەسعود وپارتەكەى زارەترەك بوبون، ئەمەش بوە مایەى خۆش و شادى و بۆ ئەندامان ولایەنگرانى یەكێتى، رۆژبەرۆژ خەڵكى تۆراو وتوڕە وزیزبوو، لێان كۆدەبونەوە، باوەڕومتمانەى خۆیان بۆ یەكیتى یەكەى شەهاب و ئارام نوێدەكردەوە،ئەو جەماوەرى كە یەكیتى لەو ماوە كاتیەدا پەیداى كردبوو،سەرلەبەرى نەك لەبەر خاترى چاوى كاڵى تاڵەبانى و هاوسۆزیان نەبوو بۆ یەكێتى، بگرە تەنها و تەنها لەبەر ئەوە بووكە یەكێتى خەریكە لەبن باڵى پارتى دێتە دەرەوە و چیتر ئەو سوكایەتى و بێ رێزیە قبوڵناكات ،كە خەڵك وەكو ئەو تەماشاى بكەن و پێى بڵین برالە ئەرێ ئێوە دوێنى لە 31ئاب و گەردەلولى تۆڵەدا گەورەترین خیانەت و ناپاكى بەرامبەرتان كرا ، بەسەدان پێشمەرگەى سەركردە لێهاتوتان بەدەستى ئەو خائینانە تیاچوو، ئەى خێرە ئێستا ئێوەش بونەتە شەریكە بەش و خەڵكی ئەو مۆرى خیانەت و ناپاكیەش لەتەویلى ئێوە دەدات؟!
بەڵام ئاى لە سیاسەتى ئابڕوبەرانە وپڕ شەرمەزارى ،چیدەكەیت لەگەڵ كۆمەڵە كەسێكى نەفام و نەزان كە تا ئێٍستاش بە ئەلفو باى سیاسى نابەڵەدن؟ چیدەكەیت لەگەڵ كۆمەڵێك چەتە و دز و درۆزن؟ چیدەكەیت لەگەڵ یەكێتیەك كەوەها چۆتە ئامێزى پارتیەوە تەنانەت دەبێت كۆبونەوە بڕیارو راسپاردەكانیشیان بەخواست و مەیلى مەسعود و پارتى بێت؟
لەمڕۆوە من هیچ جیاوازیەك لەنێوان پارتى ویەكێتى دا نابینمەوە، لاشم شەرم سەرشۆڕى و شورەیە كە ئەگەر ماوەیەك لەریزەكانى یەكێتیدا كارم كردبێت، خۆزگە خۆزگە ،ئەو ماوەیە لە یەكێك لە مەلها و لەش فرۆش خانەیەكدا كارم بكردایە لام زۆر سەربەرزانە وشەریفانەتر دەبوو،وەك لەوەى جارێك لەجاران بەدرۆ دەلەسەو چەواشەكاریەكانى یەكێتى تێكەوتم ودەنگم پێدان..
حەیف بۆخوێنى رژاوى هەزاران شەهید، مخابن بۆ رەنج وخەبات و قوربانى هەزاران هاوڵاتى دڵسوز وپاك، بەداخەوە بۆكاولكردنى كوردستان و ئەنفال و كیمیا باران كەلەسەردەستى یەكێتى و چێشتمان. پەشیمانى لە دەیان ساڵ زیندانى و تەعزیب و ئەتكردنى ناموس، بەداخەوە بۆ كوللە بارانكردن و تیادا چوونى دەیانى وەكو مەلاعەلى شاعیر و جەبارى حاجى رەشى و هاوەڵانى،دەستى شكاوم بۆ ئەوهەوڵ وكۆششەى لەپێناوى سەرخستنى یەكێتیدا كردمان. بەڵین بێت بەڵێن كە هەتاماوم چۆن هەموو دەمو كات وساتێك پارتى وبارزانى وبنەماڵەكەیم بەنەعلەت كردوە،لام وایە كە هەرموو ئەو كارەسات و ماڵ وێرانى نەهامەتیانەى بەسەر كوردا هاتوە تاوانەكەى لەئەستۆى پارتى و بنەماڵەى بارزانیە، لەمەولا یەكێتیش بەئەندازەى ئەوان پشكى لەو خیانەت و ناپاكى و تاوانانەدا هەیە، ئیدى یەكێتى هیچ قورسایى و پایەیەكى لاى من نەماوە، بۆتە لقێكى پارتى وتەنانەت هەناسەدان خەوتنیشى بە خواست و رەزامەندى ئەوانە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)