یه‌که‌م نامه و دوا نامه له کچه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانییه‌وه بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
Friday, 21/05/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده ناتوانم ناوی خۆمت بۆ بنوسم، ئاواش بینینی وێنه‌که‌م مه‌حاڵه، به‌ڵام ئه‌مه‌وێت به‌م نامه‌یه دوا بڕیاری خۆم بده‌م،دڵنیاشم که‌له‌م سه‌رده‌می کۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێته نامه‌که‌م ون نابێت.
له‌و ساته‌وه‌ی که ناوی تۆم بیستووه ،ئارامم له‌به‌ر بڕاوه ،نازانم چیم لێبه‌سه‌ر هاتووه ،باوکم و ئه‌وان وا ئه‌زانن که جادووم لێکرابێت ، بۆیه شێخ و پیاوچاکانی دنیا نه‌ماوه نه‌یهێننه ڕجام ،پزیشک و ده‌رمان نه‌ماوه بۆم په‌یدا نه‌که‌ن ،سوودی نیه ،شه‌وانه تا ده‌مه‌و به‌یان هه‌ر هاوار و ناڵینمه ،ته‌نانه‌ت خواردنیشم له خۆم حه‌رام کردووه.
ئاخر من چۆن وام لێنه‌یه‌ت که بزانم عه‌شقه‌که‌م به‌به‌رچاوی دنیاوه شه‌ڵاڵی خوێن ئه‌کرێت.
من دوای تۆ ژیانم بۆ چییه؟ بڵێی ژیانی من له‌و هه‌ناسه ئازاده‌ی تۆ ئازیزتر بێت؟
له‌ناو ئه‌م زیندانه ڕه‌شه‌ی که منی تیام ، به هێنده‌ی سامانی باوکم پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و خێڵ و حیزبایه‌تی ده‌وره‌یان داوم ،ته‌نانه‌ت ناتوانم بڕیاری مردنیشم به‌بێمۆڵه‌تی ئه‌وان بده‌م ،ئه‌وه ئه‌گه‌ر بزانن که من عاشقی تۆم ئه‌بێت چی ڕوو بدات؟
بێگومان من عاشقی تۆ بووم،به‌ڕێژه‌یه‌ک که کار له‌کار ترازاو بڕیارمدا من بۆ لای تۆ بارگه‌م له‌کۆڵ بنێم ،واز له سه‌ری ڕه‌ش و پاسه‌وان و هه‌موو ئه‌و شته بریق و باقانه‌ی که هیچ دڵی من خۆش ناکات بهێنم.
پیمخۆش بوو من ببمه کچی ئه‌و باوکه‌ی که ساڵه‌های ساڵ شورشی کرد و ئێستا له‌ماڵه‌وه که‌نار کراوه‌و هه‌موو خه‌باته‌که‌ی بۆته مێژوویه‌کی پر شانازی.
حه‌زم ئه‌کرد ببمه بوکی ئه‌ودایکه‌ت و له دوا قۆناخه‌کانی ژیاندا خزمه‌تی بکه‌م و سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشیه‌کانی بکه‌م.
زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وه بووم که ئه‌و شه‌رمه‌ی خوشکه‌که‌ت بشکێنم و ده‌سته‌خوشکی دلسۆزی و میهره‌بانی بم.
ئای که شادمان ئه‌بووم هه‌موو به‌یه‌که‌وه له سه‌ر خوانێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ براکانت و گشت خێزانه‌که‌ت یادی ساڵانه‌ی هاوسه‌رگیریمان بکردایه،به‌ڵام مه‌حاڵ ئه‌مانه‌ی گشت کرده خه‌ون.
بڵێی شێتی بێت کوڕه جوتیارێک حه‌ز له کچی ئاغاکه‌ی بکات ،کۆره ئاسنگه‌رێک حه‌ز له کچی پاشاکه‌ی بکات، کوڕه قوتابیه‌ک حه‌ز له کچی سه‌رۆکه‌که‌ی بکات؟ ئه‌مانه ڕویانداوه،زۆربه‌شیان بۆ یه‌کتری بوون ،ئه‌ی بۆ ئێمه بۆ یه‌ک نه‌بین؟ هه‌ر ئه‌بێت بۆ یه‌ک بین،،،،دێم بۆلات خه‌مت نه‌بێت،په‌یمانم پێدایت.
سه‌رده‌شت گیان ،ئه‌و جوامێری و فیداکاریه‌ی تۆ منیشی هاندا ،ئه‌گه‌ر نه‌توانم عه‌شقم بۆت به‌یان بکه‌م ،بتوانم فیداتبم.
بۆیه دوای نه‌خه‌وتنم و گریانی بێ‌وچان له‌م به‌ره‌به‌یانه‌دا بڕیارمدا و هه‌رگیز په‌شێمانیم.
ئه‌مه‌وێت بۆ یه‌که‌مینجار به ئاره‌زووی خۆم به‌باوک و برام ،به‌خێڵ و عه‌شره‌ت بڵێم که منیش مر‌ۆڤم و ئه‌توانم خۆم بڕیار بده‌م. یه‌که‌مینجاره ئه‌ڵیم من به ئاره‌زووه‌کانی ئێوه ناکه‌م هه‌رچه‌نده به‌ره‌و مردن ئه‌چم ،به‌ڵام به هه‌ڵبژارده‌ی خۆم. که‌سێک له پێناوی من گیانی به‌خشی و قوربانم بوو ،منیش خه‌م میوانم نه‌بێت؟
که‌سێک ده‌می پڕ بکرێت له‌فیشه‌ک،من ده‌نگم نه‌بێت؟ خۆشه‌ویسته‌که‌م بڕفێنرێ و تراژیدایانه به‌کوژراوی فڕێ بدرێت،منێش باکم نه‌بێت؟ نابێ،،نابێ،،ناااااا
سه‌رۆ گیان ئه‌مزانی له‌مدنیایه‌دا مه‌حاڵ بوو که من و تۆ به‌یه‌ک بگه‌ین، به‌ڵام دڵنیام له‌و دنیا ئه‌وسه‌ره خوێناویه‌ت به‌سنگمه‌وه‌ئه‌نێم ،بڕیارم دابوو که بۆ تۆ بم ،پاسه‌وانانی سامان و دوژمنانی من وتۆ و ئه‌وان نه‌یان هێشت و لاشه‌که‌تیان شه‌ڵاڵی خوێن کرد ،عه‌شقه‌که‌مانیان به‌هه‌ده‌ردا....هه‌ر ئه‌بێ نوتقم نه‌بێ؟ ئه‌مه چۆن ئه‌بێ؟نابێ نابێ..نا
هه‌رچه‌نده نیوانی من و تۆ ئاسمان و ڕێسمانه ،خێزانی من و تۆ به‌ڕێکه‌وتیش به‌یه‌کناگه‌ن ،به‌ڵام عه‌شقی من و تۆ ئاسمان و رێسمان ناناسێت ،عه‌شقی من و تۆ هه‌موو سنوره‌کان ئه‌به‌زێنێت ،دڵ له دڵ مه‌ده تا دوا هه‌ناسه ،تا دوا دڵۆپ خوێن له گه‌ڵتم ،دڵم له‌تۆ زیاتر به‌که‌س ئاشنا نیه.
زۆریان به‌ڕجا کردم و زۆر له کوڕانی سه‌رداران و وه‌زیر و گزیرانیان بۆ هه‌ڵدام،به‌ڵام له خێڵی خۆمان ،ئێمه بۆمان نیه له‌م خێڵه زیاتر که‌سی تر بناسین ،من ئاوڕم له‌که‌سیان نه‌دایه‌وه ،دڵم که‌سیانی نه‌گرت،هه‌رچه‌نده به‌زۆر و به‌هه‌ڕه‌شه ئه‌یان ویست بمده‌ن به‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌ڵیان بژاردووه و ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ،به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ک خۆم له پیلانه‌کانیان ده‌رباز ئه‌کرد.
من ده‌مێکه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوورو کولتوورانه‌ی ئه‌مان که له‌ده‌مێک ساڵه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و نه‌وه دوای نه‌وه پارێزگاری لێئه‌که‌ن و چه‌نده‌ها سه‌واو مامه‌ڵه‌ی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر حسابی من و تۆ و ئه‌وان کردووه نیم ،به‌ڵام نه‌متوانیوه وشه‌یه‌ک بڵێم ،ئێستا ئیتر هیچم نه‌ماوه که له‌ده‌ستی بده‌م ،ئه‌وه‌ی هه‌مبوو تۆ و عه‌شقه‌که‌م بوو له‌ده‌ستمدا ،باکم به‌هیچ نیه ،من له‌مه‌نده زیاتر ژیانم ناوێت تا ئه‌م نامه‌یه ته‌وا و بکه‌م و بۆ لای تۆ بێم.
ئه‌گه‌ر زۆری ئه‌و هه‌موو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه که له‌ده‌ورمه زیانی بۆ گشت لایه‌ک هه‌بێت ئه‌مشه‌و من سوودم لێبینی ،ده‌مانچه‌یه‌کم به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت دزی تا کاره‌که‌می پێئه‌نجام بده‌م ،دوا ئاواتیشم ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێکی دڵسۆز نه‌یه‌ڵن لاشه‌که‌م له گۆرستانی ئه‌ماندا بنێژرێت،،من نامه‌وێت له مردنیشدا له مام و باپیرم نزیک بم ،تکاده‌که‌م ئه‌گه‌ر نه‌توانن له ته‌ک عاشقکه‌م له‌یه‌ک گۆڕدا بمنێژن با له ته‌نیشت ئه‌وه‌وه بم.
سه‌رۆ گیان ،....
ئه‌وسه‌ره‌ی تۆ به دوو فیشه‌ک خوێناوی کرا ،به‌ڵام سه‌ری من ته‌نها یه‌ک فیشه‌ک ،چونکه دڵنیام دوای ترازانی په‌له‌پیتکه‌م له‌سه‌ر ده‌مانچه‌که و سمینی سه‌رم ،ئیتر ناتوانم فیشه‌کێکی تر بترازێنم بۆیه جیاوازی کوژرانی من له‌گه‌ڵ تۆ یه‌ک فیشه‌که ،تۆ هێڵی سوورت به‌زاند کوشتیانیت ،من هێڵی سوور ده‌به‌زێنم خۆم ده‌کوژم. به‌هه‌موو دنیائه‌ڵێم من عاشقی سه‌رده‌شتم و بێ ئه‌و ناژیم.
کچی مه‌سعوود به‌رزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست