بنەماڵەى بارزانى بنەماڵەیەك تا سەر ئێسقان پیاوكوژ، گەندەڵ و خائین
Thursday, 20/01/2011, 12:00
با ئهمه بکهین به دروشمان: ( شەرمە بۆ ههر سۆرانیەك، که دواى مەسعود دەكەوێت)
ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووى پر لە نشێو و رەوتى بەرو خوارى بنەماڵەى بارزانى بدەینەوە ، ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە هەمیشە لە بەرتەسك كردنەوەى ئازادى كەس و لایەنى بەرامبەر و فراوانكردنى دەسەڵاتى ناشەرعى خۆیان بوون و هەمیشەش لەناو یەكدا ناكۆك و ناتەبا و بۆ پاراستنى بنەماڵەكەیان پشت و پەنا.
لەسەردەمى مەلا مستەفادا ئەوەى كرا بۆ دەبێت بوترێت بەدواى چووندا مەچۆ ، من هەرگیز لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم و هەمیشە وویستومە رابردوو بكەمە هەوێنێك بۆ كەرەسەى داهاتوو . جا ئەوەى ئەو بنەماڵەیە دەرهەق بە میللەتى كوردیان كردوە پێم وابێت تا ئێستا نە سەدام و نە شا و نە ئەسەد و نە توركەكان بە كوردیان نەكردوە ناشیکهن.
بەرێزان ئێمە لە ووڵاتێكدا دەژین دوو مافیا لەسەر قووتى ئێمە بونەتە نەهەنگى برسی و بەهیچ شتێك تێر نابن، ئافرەتانى پاكیزەى ئەم ووڵاتهیان کردۆته كەرەسەى رازاندنەوەى شەوە سورەكانى چەتەكانیان ، جا ئیدى كورد گوتەنى جام كە پربوو لێی دەرژێت ، یەقینیشم وایە جامى تەحەموولى كوردى سۆرانى لە مێژە لێی دەڕژێت، وەلێ چاوەڕێ محمدێكى مەهدى دەكەرێت تا ببێتە سەركردەو بن عەلی ئاسا وەدەریان بنێن
جا لێرەدا بە پێویستیشم زانى بۆ ئەوانەى كە بونەتە كەوڵ سورى بەر لەشكر و لای كورەكەى مەلا داڵدەیان دراوە چەند شتێكیان وەبیر بهێنمەوە.
كێ هەیە بیری چووبێتەوە، كە لە پێناوى راگرتنى دڵی ئێراندا فایەقی موعینى هاوەڵانى بەدەستى مەلا مستەفا كوژران؟
كێ هەیە بیری چوبێتەوە كە خەلیل شەوباش و هاورێ كەى هەر بۆ زیز نەبونى ئێران بەدەستى بارزانى كوژران؟
كێ هەیە ئەوە نەزانێت كە ئەحمەد تەوفیق ئەو پێشمەرگە ئازا و هەمەكارەیە بەئەمرى بارزانى لە شۆرش دورخرایەوە بۆ سنورەكان ، بۆ ئەوەى چالاكى لەناو خاكی ئێران ئەنجام نەدات؟
ئەى ئەو 30 گەنجەى شارى سلێمانى كە شۆرش تێكچو بەفەرمانى راستەوخۆى باوكى مەسعودى سەركردەتان كوژران بۆ كوژران؟
ئەى شۆرشى 1974 ؟
ئەى سۆران ؟
ئەى مامۆستا عەبدولستار؟
ئەى سەردەشت ؟
ئەى و ئەى و هەزاران ئەى تر ؟
من تا ئێستا دەمەوێت لەو نهێنیە تێبگەم كە بۆ کوردی سۆرانى دوای بارزانى دەكەون تا ئێستا نەمبیستوە بارزانیەك دواى سۆرانیەك بكەوێت؟ خوا نەیبرێت سەركردەمان ئەوەندە زۆرە، ئەگەر هەموو بارزانییەكان دوامان بكەون هێشتا كەمە
جا من لێرەدا ئەوە وهبیر سۆرانییەكانى دواكەوتەى سەرۆكەكەیان دەخەمەوە كە حەق وایە بۆ ئەوەى زیاتر خۆشەویست بن لاى جەماعەتی سەرەوە لافیتەیەك بە بەرۆكیاندا هەڵواسن و لێی بنوسن :
هۆ جەنابی سەرۆك ئەوەت بیرە كە مەرحومى بابت پێی دەگوتین صۆڕه، ئێمە وەك وەفایەك بۆ مەعالیتان، ئەو ووتە بەنرخەمان بەبەرۆكماندا هەڵواسی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست