نامەیەکی کراوە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی،سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت
Monday, 14/03/2011, 12:00
ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی شاری سلێمانی:
دوای سڵاوی گەرم...
نوسراوى سەرۆکى حکومەت بە ناونیشانى وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت به خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر، خۆى لە خۆیدا جۆرێکە لە دان نان (ئه‌گه‌رچی ته‌ماوی و ناڕۆشنیش بێت) به ئیرادەى جەماوەرى خەباتگیرى کوردستان و سەلماندنى ڕه‌وایی خواسته‌کانمانە. هەرچەندە خەلکى کوردستان بە تەواوى حەقیانە کە گومانی گەورەیان هەبیت لەوەى کە ئەم وەلامە ماناى به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی خواستەکان بیت، بەو هۆیەوە کە سالەهایە ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بەرانبەر خواستەکانى خەلک خۆى دەدزیتەوەو بەلینى ناراست دەدات، بەلام خودى ئەم دانپێدانان و بەلێندانه، ماناى هه‌نگاوێک چونە پیشەوەى خەباتى جەماوەریمانە لەسەر رێگاى سەرکەوتندا. ئەوەی له هەنگاوى دووەمدا زەمانەتى پیشرەوى و چونەپیشى خەباتمان دەکات، بە تایبەتى لەم قۆناغه‌دا بریتیە لە بەرچاو رۆشنى و یه‌ک ڕیزی لە مەیدان مانەوە تا ئەوکاتەى سەرجەم خواستەکانمان بە کردەوە جێبەجێ دەبیت. ئەمە زامنى ڕێگاگرتنە له مانۆری ده‌سه‌ڵات بۆ له‌باربردنی ئه‌و جووڵانه‌وه‌و دریژەدان بە شیواز‌و مامەلەکانى 20 سالى رابردووى دەسەڵات.
هەروەها ته‌ماوی بوون و ناڕۆشنی وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌رگای له‌سه‌ر زۆر ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو و مانۆڕ و ده‌ستی ده‌ستی پیکردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه هێشتۆته‌وه. ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه قه‌بوڵ بکات که نەبونى متمانه له نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدا بە ئاستیکى زۆر بەرز گەیشتوە. بۆیە لەسەر دەسەلات پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێک و وه‌کو پێشمه‌رجێک کۆمه‌ڵێک هەنگاوى بە کردەوە هەلگریت وەکو پیشمەرج و سەلماندنى نیازى خۆى بۆ جێبه‌جێ کردنى خواستەکانى خەلک. لەوانەش:
1-به‌ڕه‌سمی ناسینی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی وه‌ک لایه‌نێک که نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر و خواسته‌کانی ده‌کات. لەمبارەشەوە ده‌رکردنی بڕیارێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه و ڕاگه‌یاندنی له ده‌زگاکانی ڕاگایاندنهوه. حکومەت دەبێت ئەنجومەنی کاتی وەک نوێنەری خواستەکانی جەماوەر بەڕەسمی بناسێنێ و لەدانوسانەکاندا بۆ جێبەجێ بوونی سەرجەم خواستە بنەڕەتییەکان بکەوێتە گفتوگۆوە.
2-دانانی سه‌قفێکی زه‌مه‌نی چه‌ند ڕۆژی بۆ جێبه‌جێکردنی خواستی لابردنی سه‌رجه‌م باره‌گای چه‌کداری حزبەکان، لەتەواوی شارەکانی کوردستان.
3- ناساندنی ده‌ست به‌جێ و روون و راشکاوى تاوانکارانی ڕووداوه‌کانی سلێمانی له 17 و 19و 26ی شوبات، ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، سوتاندنی ته‌له‌فیزیۆنی نالیا، رووداوه‌کانی فڕاندن و بێ سه‌روشوێنکردنی خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵسوڕاوان و که‌سانی ناڕازی، بێ جێبه‌جێکردنی ئه‌مه هیچ متمانه‌یه‌ک به ده‌سه‌ڵات ناکرێت.
4- ڕاگرتنی هەرجۆرە هەڕەشەو ترساندن ودەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی بەشدار لە ناڕازهیاتیەکاندا له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا. بەڕەسمی لەلایەن حکومەتەوە.
5- راگەیاندنى ئازادى بێ ئەملاو ئەولاى خۆپیشاندان لەسەراسەرى کوردستان، ئازادى سیاسى و هەلسورانى حیزبى و جەماوەرى و ڕادەربرین و رەخنەگرتن و رۆژنامەگەرى و هەلوەشانەوەى هەموو ئەو بریارو یاسایانەى پیچەوانەى ئەمەیە. بە تایبەتى یاساى خۆپیشاندان. بەشێوەیەکی ڕەسمی لەلایەن حکومەتەوە.
6- ڕاگەیاندنی ڕەسمی بۆ هەڵگرتنی فەزای میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان بەتایبەتی فەزایەک کەبەسەر شاری هەولێر وکەلاردا داسەپێندراوە. لەلایەن حکومەتەوە.
7- دانانی سەقفێکی زەمەنی دیاریکراو بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریە بنەڕەتیەکانی ئەنجومەنی کاتی.
ئەنجومەنی کاتی هەر ئەنجامێکی دانوسانەکان لەگەل لایەنی حکومەتدا بەپێی پرۆتۆکۆڵ واژۆبکات ووابەستە نەبوونی بەکردەوەی حکومەت وجێبەجێ نەکردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە هه‌موو چه‌شنه گفتوگۆیه‌ک و ئیلتیزامتێک له‌لایه‌ن خۆپیشاندهرانو ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه
2011-03-14
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست