هەموو یەكێتى و سلێمانى قەرزارى مەلا بەختیارن
Sunday, 06/02/2011, 12:00
ئەڵێن درۆ دواى مردوو ئەكرێ , بەڵام ئەوەتا بەشێكى زۆرى پێشمەرگە دێرینەكان ماون لە ژیاندا كەچى مەلا بەختیار ئەوەندە ڕوو قایمە دێت لە ڕوون كردنەوەیەكدا كۆمەڵێك درۆ بەڵام چۆن درۆیەك ڕیز ئەكات و هەموولایەك قەرزار ئەكات كە ئەگەر مەلا بەختیار نەبوایە ئەوا ئیتر یەكێتى نەدەگەیشتە ئێستا و سلێمانیش ئەبوە بیابان ,سەیر كەن ئەڵێ ((لهدوای ساڵی 1985، لهو كاتانهی كه كاك نهوشیروانیش لهوڵاتدا نهبووه، به كاك كۆسرهت و ئێمهومانان یهكێتی لهناو ئهو ههموو مهنگهنهو كێشهكاندا پارێزراوهو گهیهنراوهته ئهم رۆژگاره.)) جارێ ئەمە درۆیەكى زۆر گەورەیە , چونكە تۆ ئەو بەروارەى باسى ئەكەیت , تۆ لە پشتەوە خەنجەرەكەت چەقاندبوە پشتى یەكێتى , ئەو ساڵەى تۆ باسى ئەكەیت سەرەتاى خیانەتەكەى تۆ بوو كە هانى پێشمەرگەكانت ئەدا واز لە یەكێتى بهێنن و ببن بە ئاش , ئەوە تۆ بویت ئەو سەردەمە ڕێكخستنێكى ترت لە ناو یەكێتیدا دروست كردبوو , خۆت ئامادە كردبوو بۆ تێكدانى یەكێتى , خۆ هەموومان پێشمەرگە بوین و باش بیرمانە , جا بۆ ئەوەى لە بیر خەڵكى بەریتەوە هاتویت ناوى كۆسرەتت خستۆتە ڕیزى خۆتەوە , مەلا خۆى ئەخڵەتێنێ و ناوێرێ باسى تاڵەبانى بكات كە لە هەموو ڕۆژە سەختەكاندا لەم ووڵاتەدا نەبوو , بەدرێژایى ئەنفال وكیمیابارانى كردنى كوردستان ئاغاى تاڵەبانى لەم كوردستانەدا نەبوو , لە ئەنفالدا ڕاى كردو لە ڕاپەڕیندا هاتەوە كوردستان , بەڵام مەلا تەنها بۆ ناوزڕاندنى كاك نەوشیروان ئەمە باس ئەكات , بەڵام بە درۆیەكى مەلا بەختیار ڕاستى ناشارێتەوە , درۆیەكى تر ى مەلا درۆزن ئەڵێ ((له سلێمانیش، من ئهوهندهی له دهوروبهری سلێمانی شهڕم كردوهو شهڕم بینیووهو بهرگریم له یهكێتی كردوهو یهكێتیم بههێز كردووه، بڕوا ناكهم بهڕێز كاك نهوشیروان بهقهدهر من ئهوهی كردبێت،)) بۆ یەكێكت لەو شەڕانە باس نەكرد , كام شەڕەت كردوە , كام شەڕەت بینیوە , كامەیە بەرگریەكەت ,باشە ئەم مێژووە ئەوەندە كۆن نیە , وە ئەو نەوەیەى كە لەگەڵ تۆ پێشمەرگە بوە زۆربەیان ماون ,هەموو باش ئەزانن تۆ لە ساڵى 1983 هەتا ئەو ڕۆژەى لە قەرەداغ پەتیان كردیت تۆ خەریكى هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى بویت , , ئیتر تۆ لە كوێوە بەرگریت لە یەكێتى كردوە ,من باوەڕم هەیە ئەو ڕۆژنامە سوكەى تۆ ى سوك چاوپێكەوتنت تیا كردوە باش زانیویەتى درۆ ئەكەیت بۆیە لەناو ئەو هەموو قسەیەدا ئەمەى پەڕاندوە , سەیرى دڵڕەشى ئەم پیاوە گرگن و دڵڕەشە , زۆر بە شانازییەوە ئەمەى كردوە بە ڕوون كردنەوەیەك و بڵاوى ئەكاتەوە , كاكە بەرى ڕۆژ بە بێژنگ نەگیراوە و ئێمەش ماوین , ڕۆژنامەى هەولێر كە زوڕناژەنى بنەماڵە خائینەكەیە , خەڵك بۆپێلاو سرٍینش بەكارى ناهێنێ كەچى ئەم چوە لەو ڕۆژنامەیەدا كە وەكو خۆى وایە چاوپێكەوتنى كردوە , ئەو ڕۆژنامەیە بێ پارەیە و بڕوا بكەن خەڵك بەبەلاشیش بێزى نایە وەرى بگرێ ,جاوەرە ژمارەیەكیش مەلا بەختیار و سەعدى پیرەى تیا بیت , ئەبیت چى دەربچیت , مەلا ئەڵێ ئێمە تێكۆشەرین , بەس بمزانیایە تێكۆشەریەكەى جەنابت كامەیە , تێكۆشەریەكەى تۆ ئەوەیە لەگەڵ دەیان كۆمپانیا شەریك بیت , تێكۆشەریەكەى تۆ ئەوەیە خانوەكەت یەك ملیون دۆلارى تێ بچێ , تێكۆشەریەكەى تۆ ئەوەیە بە زۆر ژن بە هاوڕٍێكەت تەڵاق بدەیت و خۆت مارەى بكەیت , تێكۆشەریەكەى تۆ ئەوەیە دزى و گەندەڵى و ملى هاوڕێكانت بشكێنێ بۆ گەیشتن بە مەرامە گڵاوەكانى خۆت , تێكۆشەریبەكەى تۆ ئەویە خەنجەر لەو حیزبە بدەیت كە لە حیكمەتى كەبابچیەوە كردیتى بەو مەلا بەختیارە , درۆیەكى تر ئەڵێ ((ساڵی 1976 كه ئێمه تۆڵهی شههید شههاب و جهعفهرو ئهنوهرمان لهناو چهقی سلێمانیدا كردهوه، بهڕۆژی روناكیش، كاك نهوشیروان له دیمهشق بوو)) مەلا ئەمەش تۆ نەبویت تۆ تەنها لەو كاتەدا مراقەبەت ئەكرد زۆر دوور بویت لە شوێنى تەقەكانەوە و دوایش ڕات كرد تەنانەت ئاگات لە چالاكیەكەش نەما , دوایى لە دەمى خەڵك بیستت چى بوە ,خۆ ئەو كاتە ئاغاشت لە دیمەشق بوو بۆ باسى ئەویش ناكەیت ,ئەوەندەى من بزانم و پرسیاریشم كردوە ئەمە هەموو شەڕى تۆ بوە لە سلێمانى ئەویش خۆت نەتكردوە , ئیتر منەتى چى ئەكات بە سەر خەڵكدا , ئەتەوێ هەموومان قەرزار بكەیت , یان ئەتەوێ بە درۆ مێژوویەك بۆ خۆت دروست بكەیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست