ئەو پیاوە رەشەی کە مێژوو رەشی ناکات
Friday, 06/12/2013, 12:00
2112 بینراوە
ئەو پیاوە رەشەی، هەرگیز مێژوو رەشی ناکات (ماندێلا)
ئەو پیاوە کوردەی، هەرگیز مێژوو بە کوردی ناکات (جەلال)
******************
ئه‌م ووتاره‌م کاتی خۆی بەناونیشانی (يادي تێپه‌رِبووني 29 سالَه‌ي يه‌كيتي) له 02-06-2004 نووسيوه.
ئيمرِۆ دوو هه‌والَ تاساندمي: مردني منديلا و تيرۆري كاوه گه‌رمياني.
ئه‌ركي نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووسي هوشيار دواكه‌وتني ته‌پوتۆزي رِوداوه‌كان نيه . به‌لَكو پێشبێنيكردنه له رووداوه‌ككان.
يه‌كيتي نيشتماني كوردستان .. كاره‌سات بوو , يان ده‌ستكه‌وت؟
وه‌ڵامي ئه‌م پرسياره له خوێندنه‌وه‌ي ميژوو و ئيستا و به‌رهه‌مه‌كاني ئه‌م رِێكخراوه , ده‌درێته‌وه . ئه‌گه‌رچي رِيفۆرم وله دايكبووني ئه‌لَته‌رناتيف بۆ رِێكخراو و بوونه زيندوه‌كاني ژيان پرِۆسێسێكي پيويست و لۆژيكه .
وه‌لي ئه‌لته‌رناتيفي ئه‌گه‌ر له ته‌ك خۆي‌دا به‌رنامه‌يه‌كي نۆي بۆ هه‌لَته‌كاندنه‌وه‌ي سيسته‌مي هزري كۆن و رِابه‌ري گۆرِانكاريه‌كاني بار‌و دۆخه سياسي و ئابوري و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاني نه‌بێ . ئه‌وه ئه‌و رِێكخراوه نۆيه به‌ناو ئه‌لته‌رناتيفه ناتواني په‌يام و به‌رنامه‌يه‌كي نۆي بۆ ژيان پێاده بكات .
له بارودۆخێكي سياسي پرِ قه‌يراندا و دواي هه‌رسي هه‌رايه‌كي خوێناوي (ئاشبه‌تالَه‌كه‌ي مالَي به‌رزاني).
يه‌كيتي له دايك بوو ياخوت بلێن ئه‌لته‌رناتيفێك هاته بوون . يه‌كيتي چونكه له‌سه‌ر ئاستي بونياده ئه‌لته‌رناتيفه‌كاني رِێكخراوي پيشوو نه‌هاته بوون . بۆيه به دروستي بووني زيانێكي زۆري به ئه‌لته‌رناتيفي لۆژيكي باره قه‌يراناوييه‌كه‌ي كورد دا .
(قاشي ئه‌لته‌رناتيفي بێ به‌رنامه و بونيادێكي پشكه‌وتوو . له‌ش يان يه‌كه سياسي و ئابوريه‌كان پارچه‌پارچه‌ده‌كات و بزوتنه‌وه‌ي ريفوراندوم و ديموكراتيزه‌كردن له رِه‌گه‌وه وشك ده‌كات) .
ئه‌مه بيردۆزێكي هزه‌ريه له مه‌رِ ئاشناكردني رِۆلَي ئه‌لته‌رناتيف . بۆيه كه هه‌ردوو رِێكخراو واته پارتي ويه‌كيتي وه‌ك دوو رِيكخراوي ديكتاتۆر و پريميتيف قۆرخي ده‌سه‌ڵاتي كۆمه‌لگايانكرد .
رِه‌وتي كۆمه‌لَگايان . له گريژنه برد. له جياتي پيشكه‌وتن . سه‌ركه‌وتن كاره‌سات له دواي كاره‌سات يه‌خه‌ي كوردي گرت . به دامه‌زراندني يه‌كێتي بالَي رِه‌ش به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ي هزري كورديدا كێشرا .
بۆ چونكه پێش يه‌كيتي . كۆمه‌لَگاي كوردي رِووبه‌رِووي ئاوزان و به‌رژه‌وه‌ندي خيزانێك ده‌بووه‌وه كه‌پيان ده‌وتن (بارزانيه‌كان) . وه‌لي به له‌دايك بووني يه‌كيتي ئه‌ركي سه‌رشاني مرۆڤي كورد به‌ره و زوخاوتر چوو, چونكه مرۆڤي كورد ناچار ده‌كرا سێ باجي خۆين بدا (باجي خويني ناسيوناليستي عه‌ره‌ب وباجي خويني به‌رژه‌وه‌ندي مالَي بارزاني و باجي ويستي سه‌رسه‌رييه‌كاني ژێر بالَي تالَه‌باني) .
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان باجه‌كاني پێش و پاشي دروستبووني يه‌كيتي بده‌ين . ده‌بينين باجي خۆيني مرۆي كورد دواي دروستبووني يه‌كێتي زۆر سه‌ختر بووه (ئه‌نفال و هه‌له‌بجه) ميژووي ئه‌م رِێكخراوه پێمان ده‌بيژي ئه‌م رِێكخراوه رِێكخراوێك نه‌بوو كه به به‌رنامه‌يه‌كي مۆديرنتر و مروي تر و كوردانه‌تر له پارتي ديموكراتي كوردستاني (خيزاني به‌رزانيه) پريمتيفه‌كان باشتر بن .
(دروستبووني ته‌وژمه هزريه‌كان له ناو گشت كۆمه‌لَگاكاني ئه‌م دونيايه‌دا له سه‌ر ئاستي هوشياري هزري كۆمه‌لَگا و گه‌شه‌كردني كه‌پيتال و ته‌كنه‌لۆژيا دروستده‌بێت).
پێوه‌ري هزري سياسي كوردي به‌م پێوه‌ر و بيردۆزه ناپيورێ . به‌لَكو به پێوه‌ري بار‌و دۆخ ودۆزي سياسي كۆلۆنياي كوردستان و رۆلَي كوردستان وه‌ك خاك له ناو جه‌رگه‌ي ئاسيا و ده‌ولَه‌مه‌ندي خاكه‌كه‌مان به پترۆلَ و رِۆلَمان له پارسه‌نگي كيشه‌كاني جيهاندا ده‌پيوين .
له‌م خالَه‌وه ده‌رِوانينه گۆرِانكاريه بنه‌رِه‌تيه‌كاني هزري سياسي كوردي . سياسه‌تمه‌داراني كورد به تايبه‌تي باشوريه‌كان و به خه‌ستي له دواي 1961وه زۆر ئيفليج و داماو پريمتيف و دواكه‌وت و هيچ له‌باره نه‌بوون له خۆيندنه‌وه‌ي بارودۆخي سياسي كوردي و ناوچه وجيهان.. تا مه‌لا مسته‌فا پاشاي ووڵاتي سوتاو و داماو بوو . رِه‌هه‌ندي سياسي كوردي هێنده ئيفليج بوو بينايي سياسيان تا سنوري چه‌ند كيلۆمه‌تريك له كوردستاندا گوزه‌ري ده‌كرت .ياني ئاوزانيان به‌وه نه‌ده‌شكا له‌سه‌ر ئاستي كێشه‌كاني جيهان وناوچه‌كه چمكي هاوكێشه سياسيه‌كان بگرن . ئه‌مه‌ش ياني به (خود نامۆيي) . وه‌لي كه ئاوزاني وورده بۆرجواي كورد (جه‌لالييه‌كان) ويستي ببێ به ئه‌لته‌رناتيفي پريميتيفي خيلَه‌كي بارزاني ئه‌مانيش چونكه وورده بورجوازيه‌كي رِه‌سه‌ن نه‌بوون , له ته‌ك خۆيان‌دا هه‌مان كولتوري پريميتيفي خيلَه‌كي كورديان پێاده كرد وه‌لي به رِه‌نگ و به‌رگێكي تره‌وه . به‌رزانيه‌كان به جامانه‌ي سوره‌وه . يه‌كيتيه‌كان به قات و بۆينباخي دكتاتوريه‌كي ساويلكه‌ي پاشكوي سوساليستي و ستالينيه‌وه . برايم احمد و تاله‌باني كه هه‌ردووكيان قوتابي و په‌ت له‌لووتي ده‌زگاي نهيني به‌ريتانيه‌كان بوون و تائيستاش تاله‌باني ملكه‌چي ويسته سياسيه‌كانيانه . چونكه له به‌رژه‌وه‌ندي بازاري ئه‌واندا نه‌بوو كه باشوري پرِ له گه‌وهه‌ري رِه‌شي (پيترِۆلَ) كوردستان و رِاديكاليه‌تي سه‌رسه‌ري عه‌ره‌بي عيراقي ئارام بگرن و تائيستا تالَه‌باني و رِێكخراوه‌كه‌ي (يه‌كێتي) له جياتي ئه‌وه‌ي ئه‌لته‌رناتيفي پارتي بن . ته‌واوكه‌ري به‌رنامه‌ي سه‌ركوتكه‌رانه‌ي ديكتاتۆريه‌تي پارتي و پريمتيفي كورديين به ديويكي تردا . رِێكخراويك ته‌مه‌ني بگاته (29) سالَ له ماوه‌ي ئه‌م ته‌مه‌نه دريژه‌دا كۆمه‌لَه كاديريك و ئه‌لته‌رناتيفي بۆ سكرتيره‌كه‌يان تالَه‌باني نه‌هێنيته به‌رهه‌م . ده‌بێ چي له‌وها رِێكخراويك بۆ كورد چاوه‌رِێ بكريت ؟؟؟ . بێگومان هيچ . رِۆلَه قاره‌مانه دلَ و ده‌روون مۆرالَ پاكه‌كاني باشوري كوردستان كه له ده‌وري يه‌كيتي كۆبوونه‌وه له پێناوي دروستبووني ده‌سه‌ڵاتێكي ديكتاتۆري بۆينباخ و ده‌ستبيح به‌ده‌ست كۆونه‌بوونه‌وه . به‌لَكو ئه‌وانه‌ي بوون به قورباني شه‌ري نا دروستي نێوان هيز و سياسه‌تي ديكاتۆري تاله‌باني هزري سياسيان هێنده بريده‌كرد پيان وابوو تاله‌باني په‌يامي ئاشتي و ته‌باي بۆ كورد و ده‌ستكه‌وتي مه‌زن بۆ رِۆله‌كاني ده‌هێنێ. وانه‌بوو ميژووي يه‌كيتي نيشتماني كوردستان و به‌تايبه‌تي دواي ته‌ختبووني گۆره‌پاني ده‌سه‌ڵات بۆ تاله‌باني. كوشتني كاك ئارام و علي عه‌سكري و هه‌موو به‌ريزه‌كاني تر . به ديوي ديكتاتوريكي درنده‌ي وه‌ك تالَه‌بانيدا كه‌وته‌وه . كه ده‌بينين تائيستا له ناو سه‌ركردايه‌تي يه‌كيتيدا هه‌مان ئه‌و ده‌م وچاو و كه‌سانه‌ن كه پيش (29) سالَ له‌مه‌وبه‌ر دروست بوون , ئه‌مانه‌ش كه ئيستا له سه‌ركردايه‌تيدا له ده‌وري تالَه‌بانيدا ماون و له سه‌رو هه‌موويان يشه‌وه كاك نه‌وشيروان مسته‌فا كه دووه‌م تواناي يه‌كيتيه به شێوه‌ك توانايان خه‌سينراوه هه‌ندي جار هه‌ستي پێده‌كه‌يت به شه‌رمه‌وه خۆيان له كۆرِ و كۆبوونه‌وه و لێپسراوه‌يه‌تي دوور ده‌خه‌نه‌وه .
تواناي به‌ره‌نگار بوونه‌وه . په‌رچدانه‌وه‌ي سياسه‌تي ديكتاتور تاله‌باني يان نيه . ئه‌و به‌ريزانه چاك له ياساي گۆچان و تيرۆري تاله‌باني ده‌زانن و بينويانه هه‌روه‌ك سه‌دام . نه‌ياره‌كاني به گۆچان داركاري وبه پاشقول ده‌يانكوژي . رِێكه‌وت نيه . دواي رِماني به‌عس ئاشكر ببێ . ژماره‌ي زۆري ئه‌نداماني سه‌ركردايه‌تي يه‌كيتي ئه‌ندام و دلَسۆزي سه‌دام و به‌عس بن . بۆ چونكه تالَه‌باني به‌بێً خۆيندوه‌ي وانه و كۆمه‌كي دكتاتۆر ناتواني بژي . ليخۆشبووني تالَه‌باني و سه‌ركردايه‌تي يه‌كيتي له به‌عسيه يه‌كيتيه‌كان (نمونه‌ي وه‌فاي تالَه‌بانيه بۆ ديكتاتۆره‌كه‌ي به‌غداد) ئه‌م سياسيه به‌رِێكه‌وت كورده . ئه‌ركي به‌ده‌ستهێناني مافه نه‌ته‌وه‌ي و مرۆيه‌كان بۆ مرۆي كورد نيه به‌لَكو ئه‌ركي پوكانه‌وه‌ي ووزه‌ي قولَپه‌داري جه‌ماوه‌ري رِاپه‌رِيوي كوردستانه . هه‌ر به‌رنامه و ويستي له‌لايه‌ن ئينگيزي ئاغاي و برا توركه‌كانه‌وه بۆي بنه‌خشي ئه‌وه پياده‌ي ده‌كات . ده‌ستخه‌رۆيكردني جه‌ماوه‌ري كالَفاميش يه‌كێكه له چه‌كه به‌هيزه‌كاني ده‌ستي ئه‌م دكتاتۆره په‌نجه خويناويه . بلَمه بلَمه‌كاني سه‌ر ته‌له‌فزوين و هه‌لَه رِێزمان وسياسيه‌كاني نيو رِۆژنامه‌كانيان و نوقاندني چاوي ووشه‌ي پرسياره‌كان . شناسنامه‌ي ديكتاتۆرێك ده‌نه‌خشێنن .
له ده‌ستداني هه‌له ميژوويه‌كه‌ي دواي رِاپه‌رِين و هێشتنه‌وه‌ي باشوري كوردستان به دووده‌سه‌ڵاتي سياسي دژ به به‌رژه‌وندي خه‌لَكاني كورد به عيراقيكردني شاره كورييه ميژوويه‌كاني كه‌ركوك . خانه‌قين . موسل . بنه‌ماي بير و هزه‌ري تالَه‌بانيه . ئه‌ركي سه‌ركرده‌ي سياسي هوشيار و مرۆدۆست به ده‌ستهێناني ده‌ستكه‌وتي سياسيه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تي .
مه‌نديلاي مه‌زن . مه‌نديلاي پيست رِه‌شي رِۆح و ده‌روون سپي تواني به‌رهه‌مي خه‌باتي بكات به چه‌پكه گولَێك و پيست رِه‌ش و پێست سپي ووڵاتي خواروي ئه‌فه‌ريقا له يه‌خه‌ي رِۆژه‌كانيان بده‌ن . مه‌زني ئه‌و به‌رێزه له‌وه‌دايه رِه‌ش وسپي خۆشيان ده‌وي .
كه جوان بوو . رِۆژي 17/03/2004 كه نازدار بوو(شارس تيرۆ) شۆخه خانمي ئه‌كته‌ري سينه‌ماي پيست سپي و هه‌لَگري خه‌ڵاتي ئۆسكار بۆ رِێزي مه‌نديلا نوشتايه‌وه چاوه‌كاني پرٍ بوون له ئاو و باوه‌شي پێدا كردوو ووتي (I Love you Very much) ... مرۆيه‌ك ئه‌وه‌نده مه‌زن بێت رِه‌نگ و رِه‌گه‌زه جياكان له باوه‌شي نيشتمانێكدا كۆبكاته‌وه ده‌بێ ئه‌و (ئه‌و پياوه رِه‌شه‌ي قه‌ت ميژوو رِه‌شي ناكات) مه‌نديلايه بێ ... سياسيه‌كيش له‌و ساته‌وه‌ي زماني سياسي پژاوه دووبه‌ره‌كي و شه‌ري براكوژي و ئه‌نفال وهه‌لَه‌بجه و له ده‌ستداني هه‌لي ميژووي دواي رِاپه‌رِين له ده‌ست شانسي كورد بدا (تالَه‌بانيه) ئه‌و (ئه‌و پياوه كورده‌ي قه‌ت ميژوو به كوردي ناكات) .
02/06/2004