مناڵەکان
Tuesday, 08/04/2014, 12:00
مناڵەکان
گەلانی دنیا بۆیە
سەربەخۆن
خاوەن مەعریفەن
لەبەری ،دەخۆن
ئێوەش بۆیە وا
بێ ،دەرەتانن
چونکە مەعریفە نییەلەلاتان
خێڵە کی و مافیا
بونە پاشاتان
مناڵەکان
لەئەزەلەوە
خێڵ ،بێ مەعریفەتن
بۆدەست و پێی پێشکەوتن
هەروەکو ،پەتن
مناڵەکان
دەزانن بۆچی ئێوە
هەژارن
بۆچی وا ،بێ لانە
بێ گوندو شارن
چونکە،خێڵەکی
پیاوی پێپەتی
میری پولەکی
پێشەواتانن
مناڵەکان
خێڵ و تیرەو هۆز
لەم گۆڕەپانە،دەکەن
تەپو تۆز...
هەندێ میرن
هەندێ وەزیرن
هەندێ ڕۆشنبیر
هێشتا ش ناتوانن
بە بێ پاشناوی
خێڵ و تیرەو هۆز
خۆیان نمایش کەن
بێ،عەێەبیەت
بێ بەرزی قەپۆز....
گوایە ئەمانە
سەر قافڵەی گەلن
ئەندازیاری ،بوژانەوە و
هەستانەوە و
سەرکەوتنن
بەڵام ئەمانە
هەمووی درۆیە
هەر ڕمبازێن و
شەڕە پەڕۆیە
ئەمانە کوا؟
میرو وەزیرو
ڕٶشن بیرن
ئەمانە پیاوی
سوڵح و تەکبیرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست