کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاوارەكانى یەكیتى پەنجەكانتان بقرتینن

Saturday, 25/04/2009, 12:00

1292 بینراوە


ده‌نگ به‌ شه‌یتان بده‌ن، به‌مانه‌ مه‌ده‌ن

بۆ هەموو ئاوارەكانى شەرى ناو خۆى بەینى پارتی و یەكیتى
بەریزان خۆتان ئەزانن پیش 14 سال لە ئیستا دەیان هەزار كەس ئاوارەى شارى سلیمانى و شارۆچكە كانى تر بووین لە 31 ئاب هەموومان چى مال و خانوو و سەروەتمان هەبوو لە دەستمان دا بە هەزاران كەس ئەرزو دووكان و سەیارەو خانووى داگیر كرا كە خۆم یەكیكم لەوانەى كە خانوەكەم داگیر كراوە لە لایەن پارتیەوە تا ئیستا یەكیتى 1 دینارى پى نەداوم ناوى (374) خیزانم لایە كە خانوویان داگیر كراوە وەكوو من تا ئیستا نەیان دراوەتەوە
هەزاران كەس رولەكانیان دانا لە پیناو باوەر بوونمان بە (ى ن ك) و خەبات كردندا لە ناو ئەو حزبە دا ئەوە زیاتر لە 10 سالە لیژنەیان داناوە بە ناو لیژنەى بالاى ئاوارەكان بۆ قەرەبووكردنەوەى ئاوارە 10 سالە ئەو لیژنەیە و حزبەكەمان گالتەمان پى ئەكەن ئەلین ئەم سال نا سالی داهاتوو.
بۆیە داواتان لى ئەكەم لە ئەمرۆ بەدواوە با خۆمان رزگار بكەین لەم كۆیلەتیە كە خۆمان خۆمان كردوە بە كۆیلەى ئەوان ئەوا رۆژى رزگارى نزیك بۆتەوە كە خۆمان بە دەستى خۆمان تۆلەى كوژراوەكان و مال و سەروەتمان بكەینەوە و تەخت و تاراجیان هەل بتەكینین، پی یان بلیین ئیمە 13 هەزار ئاوارەى فەلەستینیەكانیین هاتووین ئەرزوو مال و سامان مان وەر بگرینەوە لیتان
بەلى پونجەكانتان بقرتینن مەترسن لە وەزیفەكانتان و هەرەشەكانیان ئیمە لەوە خراپ تر چیمان بەسەر دیت ؟
دەنگ بەو كوردكوژ و دزانە نەدەین بریار بدەین ئەو پەنجانە بقرتینین، كە بیە ویت خۆى بكات بە مەرەكەبى ئەوان خۆشمان بە مال داگیر كراوى و كۆیلەیى بهیلیتەوە دەنگ بە شەیتان بدەن بەلام بە ئەوانى مەدەن
هەروەها داوا لە كەسوو كارى شەهیدانى هەردوولا ئەكەم ئیوەش بریار بدەن پەنجەكانتان بقرتینن دەنگ نەدەن بە بكوژانى كورەكانتان هەر هیزیكى علمانى كوردستانى ببیتە دەسەلاتى دواى ئەوا ن ئیوە هەر شكۆمەند و ریزدار ئەبن چونكە هەموو كوردیكى خاوەن ویژدان ئەزانیت ئیوە به‌ بێ ویستى خۆتان و خەلكى كوردستان كورەكانتن بە كوشتن دراوە.
_____________________________
ئاوارەیەكى هەولیر لە سلیمانى
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)