کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەم دەسەڵاتە نەخۆشخانەیەکی دەروونیان بۆ خوڵقاندووین ناویانناوە هەرێم!

Wednesday, 23/04/2014, 12:00

2404 بینراوە






سەرۆک بە خۆت و سێسەد سپارتاوە چاڵەکت بگوێزرەوە بۆ ئەمبەر نازانم تۆ بۆ لێت تێکچووە ئەو چاڵە بگوێزەروە بۆ بەری چیاکانی حەمرین چونکە تیرۆلیستەکان لێرەوە ئەم نیشتیمانەیان ئەنفال‌و کیمیاباران کرد، سەرۆک گوێت لێمانە؟ یان زیاتر هاوارکەین؟سەرۆک ، سەرۆک، سەرۆک گوێت لێمانە سەرۆک، سەرۆک، سەرۆک
کاتێک جۆرج بۆش دووەم چووە سەر کاولبووی تاوەرەکان و لەگەرمەی قسەکردندا کە گوێی لە کرێکارێکی ئەمەریکی بوو جۆرج بۆش وەڵامی دایەوەو هاواری بۆ کرد ئای کان هێریووووو! واتە گوێم لێتە، سەرۆک تۆیش گوێت لێمانە یان خەریکی چاڵەکەیت‌و بەدەم موسیک‌و حەیرانی تورکییەوە دەڵێت قەردەش ئای قەردەشی من! ئێمەیش بە دەم ئازارەکانی ئەم نیشتیمانەوە هەموو بە یەک دەنگ هاوار دەکەین سەرۆک، سەرۆک، سەرۆک ئەوبەر نییە بەڵکو ئەمبەرە تکایا! سەرۆک لێرەوە چاڵ هەڵکەنە، لێرەوە جرجەکانی حەجاج‌و شەمشەمەکوێرەکانی سەفاح نیشتیمانەکەیان کاولکردن، نیشتیمانەکەیان ئەنفال کردین سەرۆک گوێت لێمـانە یان زیاتر هاوارکەین؟ ئای قەردەش، قەردەشی من سەرۆک حەیران دەچڕێ.

مام ساڵحی گەڕەکی خۆمان کە ڕیشی لەبەر درۆ سپی کردووە دەڵێت: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەموو بەیەک دەست هەوڵبدەین بۆ دەوڵەتی کوردی، ئیتر دڕەختی بەختی کوردی بەڕی گرتووە دەبێت بەڕەکەی لێکەینەوە دەگینا دەڕزێت، ئەم کاتی بۆ داناوە و قسەی تێداکردووە، ئیتر هەموو ڕەنگەکان تێکەڵ بە ئاڵای کوردستان کەین و بەهەر هەموومان بایەک ئاڵامان هەبێت ئەویش ئاڵای کوردستانە بەڕاستی بە دڵ گریام وامدەزانی ئەو پارچە زەوییەی کەهەمبوو یەکێک لەحیزبەکان داگیرکردبوو گەرایەوە لای خۆم یان بیرم لەوە دەکردەوە ووتم ئیتر بە دووی بەرمیلە نەوت و غازدا ڕاناکەم ئیتر نەوت‌و غاز بە بۆری خۆمان بۆمان دهێتە ماڵەوە. بەڕاست ئەوە یەکەم جار بوو کە مام ساڵح قسەی وادەکات هەربۆیە شتکەم زۆر لا سەیرو سەرنجڕاکێش بوو زۆر گریام، مام ساڵح بە قسەی خۆیی دنیای زۆر دیووە زۆر شارو مەملەکەت گەراوە، ئەو ناوی کیشوەرو وڵاتانی ئەم جیهانە وەک ناوی باجی فاتم دەزانێت وەک ئەوەیە ئەتلەسێکی جوگرافی بیت ئیتر ئەم کۆلۆمبۆس بێت ، ئەو وا خۆیی دهێتە بەرچاو کە شاسواری مغامەرەتەکانە بە قسەی خۆی کەدەچێتە بەر ئاوێنە کتومت لە هینداشۆف دەچێت. پرسیاری کام لەم گەردوونەی لێکەیت ئیتر ئەم دەچێتە ماجەرانی خۆییەوە لەوێوەوە دەستدەکات بە گێرانەوەی گەشتەکەی خۆیی، هەمیشە ڕادیۆیەکی بە پەناگوێوەیە گوێ دەگرێت خشە خشی ڕادیۆکەی و گەران بە دووی کەناڵەکانی ئەم دنیایەدا لە پەنجە زبرەکانی ئەمەوە ڕۆژەڕێیەک خشەو ووشەوشی دێت. ڕۆژێک هەر بە ڕێکەوت کە مام ساڵح لەگەرمەی گێرانەوەی داستانە دانسقەکانی خۆیی بوو کە کورگەل لەدەوری وەک فەقێێ‌و مەلا گیزەیان دەهات من لە گەرمەی ئەو چلەحانێیەدا پرسیارم لێکرد: مام ساڵح گیان تۆ ئەم هەموو وڵاتانەت چۆن چۆنی دیوە بە چی ڕۆشتیت بە چی هاتیتەوە؟ مام ساڵح وەک ئەوەی لە سەربان فرێدەیتە خوارەوە حەپەسا ئینجا بە دەمە شیرینەکەی ووتی: ئێوە ئەم ڕادیۆیەی دەبینن هەموو بەیەک جار ووتمان بەڵێ: ئیتر مام ساڵح درێژەی دا بە قسەکانی ئێوە دەزانن کە من هەمیشە ئەم ڕادیۆییە وابەپەنا گوێمەوە هەر کاتێک ڕادیۆ باسی وڵاتێک دەکات من سواری ئەسپی خەیاڵی خۆم دەبم دەفرم بۆ ئەوێ، ئیتر لەوێ ئەگەر یابانیش بێت من بەزمانی ئەوان قسە دەکام خۆم دەکەم بەوان‌و بە شەروالوکەوای یابانییەوە وەک سامۆراکان بەخۆمو شمشێرەکەمەوە بەکوچەو شەقامەکانی یاباندا دەسورێمەوەو پیاسە دەکەم زۆر جار لوتم بووە بە لووتی ئین ئین یاشونەوە.

ڕۆژێک گوێم لە ڕادیۆ دەگرت باسی تەقیانووسەکەی دەکرد واتە دواهەمین وڵات منیش بێ یەکوودوو ئەسپی خەیاڵم گوردواو هێندەی هەناسەیەک گەیشتمە ئەوێ بینیم لەناو ئاپوورەی خەڵکدا کابرایەک بچکۆلانە کە قسەی دەکرد گرمەی دەهات قسەکانی لە خۆی گەورەتر بوون باسی دەوڵەت و شتی وایدەکرد ئەم کوردستانەی من بۆتان دەگێرمەوە کە بەمزوانە دەبێت لە خەیال دەرچێت و ببێت بە ڕاستی، لێتان نەشارمەوە کە ماڵەکەی من بەر جادە دەکەوێتو دەکەوێتە ماستەر پلانی شارەوە ئیتر منیش بێ ماڵوحاڵ دەمێنمەوە، بەڵام کوردستان ئیتر قوربانی دەوێت پێش هەموو شتێک ئەبێت لە خۆمەوە دەستپێکات، بەڕاستی چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک و گریان بەڵام گریانی خۆشی. پێشتر ئەم دەوڵەتی کوردییەم لە سەرۆکی هەرێم بیستبوو بەڵام هەرگیز کاری تێنەکردنم من نازانم بۆچی؟ خۆێشم ئەو مەتەڵەم بۆ هەڵنەهات کە بۆ سەرۆکی هەرێم کە لە مام ساڵح بە تواناتر، ڕاستگۆتر، و دەست ڕۆشتووترەو سوپایەکی زرێڤانی هەیە بەیەک ڕۆژ زیاتر لە پێنج هەزار زرێڤانی نارد بۆ سلێمانی بۆ رزگارکردنی ئەو خەڵکەی ژێر لافاو بارانی ڕەحمەتی یەکێتی کەوتووبوون ، ئەو زیاد لە پێویستی بە فریایی ئەو کارەساتەوە هات کە لە حەڤدەی شوباتدا ڕوویدا، لەوەیش زیاتر ئەو سەرۆکی هەرێمەو لە سێ هەزار فیدایی بەرزانی هەیە کە خۆیان لە پێناوی ووتەکانی ئەودا فیدا دەکەن ، سەدامیش فیدایی هەبوو بەڵام هەموویان لە ژێر ڕەحمەتی بۆمبارانی ئەمەریکادا لە ناوچوون، بەڵام لێرە ئەمەریکا لە پشتی سەرۆکە و لەو ترسەیش ڕزگاری بووە، سێ هەزار بەرزانی فیدایی پەلاماری هەر شوێنێک بدات بە هەناسەیەک دەیگرن، بەڵام سەرۆک خۆیی دەزانێت چی دەکات ئەو فیداییەکانی داناوە بۆ گرتنی ئەنقەرە لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵام ڕۆژێک دێت هەموو فیداییەکان لە ئەنقەرە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێرن لەوانەیە هەموومان بانگێشی ئەو ئاهەنگە بکەن چاوەرێ ئەو ڕۆژە بن بەڵام بەداخەوە من ئەو ڕۆژە لەوێ نابم من کارێکی ترم پێسپێندراوە ئەویش ئەوەیە دەبێت سەرژمێری ئەو شۆرشگێرانە بکەم کە لە خۆشی ئەم سەرکەوتتنەدا لە خانووە بەرزەکانەوە خۆیان فرێ دەدەنەوە خوارەوە خۆیان دەکوژن، من دەزانم ڕۆژێک دێت ئەو خەڵکە شۆرشگێرە بە خۆیدا بچێتەوە یان لە داخی ئەم سەرکردانە خۆیان هەڵواسن ئیتر چروچاوی ئەم سەرۆکانە نەبینەوە.

یۆنانێکان توانیان بە ژمارەی سێسەد سپارتا ڕووبەڕووی ئەو سوپا گەورەیی فارسەکان ببنەوە کە وەک ڕەشە مێروولە لەدووی دارویشەوە ڕەش دەچوونەوە، یۆنان لەو درەندەیەتێیە ڕزگارکەن. تەنها سێسەد سپارتا کە ناویان چووە مێژووی سەروەری یۆنانەوە ئەوان توانیان بە گیانی خۆیان ڕووبەڕووی سەدان هەزار جەنگاوەری فارس ببنەوە و بیانشکێنن، ئێمە سەدان هەزار جەنگاوەرمان هەیە ناخمان پڕکردوون لە ترسنۆکی و دووبەرەکی و تەفەرەدان وامان فێرکردوون کە سەرۆک لە پێش پیرۆزی خاک و نیشتیمانەوەیە، سەرۆک هێڵی سوورەو دەبێت بە گیان بیپارێزین چونکە لە ژێر ڕەحمەتی سەرۆکدا ئێمە دەژین، دەخۆین، بە ئازادیی لوولەی تفەنگەکانمان لە سنگی یەکتری دەسووین، سەرۆک هەرچی وت ئێوەیش واکەن، ئەو دانیشت ئێوە هەڵسان، ئەو هەڵسا ئێوە هەڵسن بچەمێننەوە بت بن.

مرۆڤ بیەوێت دەوڵەتی کوردی دروستکات پێویستی بەوە نییە لە مزگەوت و هوتێلەکان‌و کۆڵانەکاندا دەهۆڵو زوورنا بژەنێ‌و جاری بۆ بدات بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت زەمیینە ڕێکخا ماڵی کورد ڕێکخات. سەدام لە هەشتاکاندا لەسەر سکرینی تەلەڤیزۆنی عێراق بە حیزبەکانی کوردی باشوری ووت: بە تایبەتی یەکێتی‌و پارتی پێی‌ووتن ئێوە بڕۆن جارێکە خۆتان ڕێکخەن ئینجا وەرن بۆ لای من، ئەمە قسەی دووژمنە سەرسەختەکەی باشور بوو کە ئامۆژگاری ئەم دوو حیزبەی دەکرد،. ئێستاکەیش وایە ئەمانە لەسەر وەزارەتێک ئەگەر پێیان شەرم نەبوایە لە بەرچاوانی ئەمەریکا دەیانکردەوە بە شەری براکوژی بە بۆچونی منیش شتێک نییە ناوی براکوژی بێت چونکە ئەو شەڕە نەگلیسە لە بنەما ئەخلاقێکانی خۆی دەرچووە کە شەڕی براکوژی بێت، جگە لەوەی شەڕی دەسەڵات‌و شەری پارەو نەوت ئیتر هیچی تر نییە ئێمە بە زۆر دەڵێین شەڕی براکوژی، وڵاتان یەکجار شەڕی براکوژی دەکەن ئەویش لە سنووری وڵاتی خۆیاندا کە ئەو وڵاتە لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە ددانی پێدانراوە کە وڵاتە ، کە سەربەخۆییە، کە خاکەکەیی دابەش نەکراوە بە سەر چوار پارچەدا، ئیتر دەست لەو شەڕە نەگلیسە هەڵدەگرن کەپێی دەڵێن شەڕی براکوژی، تەمێ دەبن بە ئەدەب دەبن ئیتر کوری خەڵکی نادەن بە کوشت، دایکان جەرگ سوتاو ناکەن منداڵ بێ دایکو باوک ناکەن. بەڵام ئێوە نە وڵاتان هەیە‌و نە خاکێکیی یەکگرتوویشتان هەیە نە کوردستانیش لەڕووی یاسایی نێودەوڵەتییەوە ددانی پێدانراوە بۆتە وڵاتێکی سەربەخۆ. کێ برایی خۆی دەکوژێت ئەگەر ئێوە چەکێکی نەکەنە شان‌و پێش خۆتانی نەدەن بۆ کێڵگەکانی کوشتار، کێ برای خۆی دەکوژێت ئەگەر ئێوە بە ووتە ئاگرینەکانتان ، بە پەیداغە سواوەکانتان فوو نەکەن ڕۆڵەکانی ئەم گەلە خێرنەدیدەیە، ئێوە لەڕووی یاساکانی نێودەوڵەتییەوە هەمووتان تاوانبارن چونکە یەک نیشتیمانتان لە نێو خۆیدا کردووە بە دووژمنی یەکتری، خەڵکی ئەم جوگرافیاییە والێکراوە کەهەمیشە ئامادەبن بۆ شەڕی خۆکوژی ، ئەم خەڵکە واگۆشکراوە لەسەر کیڵۆیەک تەماتە بیکەن بە شەڕ چونکە هەر هەموویان بەرامبەر بەیەک داغ لەدڵن هەر هەموویان بەرامبەر بەیەک براکوژراون، باوک کوژراون هەر بۆیە هاندانی ئەمانە بۆ کێڵگەکانی جەنگ زۆر ئاسانە. ئەم حیزبانە تابۆیانکرا لەیەکیان کوشت ناویاننا بەڕەی دووژمن‌و بەڕەی نیشتیمانپەروەران، ئیتر ئەمیان ئەویتری ناوزەند دەکرد بەجاش‌و بەرەیی دووژمن، ئەویان خۆیی بەپاڵەوان دەزانی و کوردوستان لەسەر موڵکی باوکی تاپۆ کردبوو، بەڵام کە زانیان کەسیان ناتوانێت ئەوی تریان ببەزێنێت لە پاشەڕۆژیشدا دەتوانن هەموو شکێستێکان لەملی یەکتریدا هەڵواسن‌ یەکتری تاوانبارکەن هەربۆیە گەیشتنە ئەو بڕوایەیی کەم ئەم حیزبانە نابێت یەکتری بتوێنەوەو لەناهەموارییدا ناویاننا شەڕی براکوژی! بەس ئەم حیزبانەی ئێمە لە توخمی شەڕن ملکەچی بێگانەو پاڵەوانی شەقامە هەتیوو منداڵە بێ باوکەکانی ئەم نیشتیمانەن. شەڕی براکوژی چییە خۆ کوری ئەمانە ناکوژرێت بیستان، بینیتان ڕۆژێک لە ڕۆژان کوری ئەم حیزبانە بکوژرێت لە بەرەکانی سەروەری ئەم باشوورەدا کە خەریکە دەبێت بە تورکباشور. لەوەیش زیاتر هەرکاتێک بە دڵی ئەوان نەبوویت دەتکەن بە بەعسی، ئەم ڕەوشتە چەپەڵە، ئەم کلتورە فاشیزمە هی بەعسە لەبەر ئەوە هەرگیز مەڵێن بەعس لەم نیشتیمانەی ئێمەدا مردووە بەڵکو ڕۆژانە لەگەڵماندا دەژی تێکەڵمان بووە. تۆ نەتوانیت پارەی مانگێکی ئەم نیشتیمانە مسۆگەر کەیت ئەی بەچی دەوڵەت دروست دەکەیت ئێوە ناتوانن شارێک بەرن بەڕێوە چۆن دەوڵەت دروست دەکەن. تۆ پلانت هەیە بۆ کوشتنی گەنجە ئازاکانی وڵات، پلانتان هەیە بۆ ئەو گەنج‌و خەڵکە ئازاو چاونەترسانەی نیشتیمان کەچۆن سووکیان کەیت بە دروستکردنی فایلی بەعس کەچی خۆتان هەرچی ئەنفالچی ئەم نیشتیمانەیە لای خۆتان گلتانداوەتەوەو کەسیش بۆی نییە بڵێ بەری چاوتان کلی پێوەیە. پلانت هەیە بۆ دابەشکردنی وڵات، پلانت هەیە چاڵێک هەڵکەندن بە درێژایی ٤٥ کیلۆمەتر لەماوەی چەند ڕۆژێکدا بەڵام نەتوانیت بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ گوندێک ئاوادان کەیتەوە شەقامێک قیر ڕێژکەیت. ئەبێت پلانت هەبێت بۆ دواڕۆژ بزانێت بوجە چی لێدەکات بە نهێنی دەبێت هەموو شتێک بکات وە پێش ئەوەی فوو بکات بە میکرۆفۆنی درۆدا دەبێت کورسییەک لە نەتەوە یەکگرتۆکان بگرێ بەکڕێ تا بتوانێت دوو دێر قسە بە باشی بڵێت ئنجا لەگەڵ ئەم عێراقە خۆشەویستەی کە خۆتان دەنگتان بۆدا دەستوری عێراقتان واژوو کرد کۆببنەوەو قسە بکەن، دوایی جاڕ بدەن و کوری خەڵکی بدەن بە کوشت با لە پێش هەموویانە کورەکانی خۆتان پێشرەوی ئەم سوپایە کەن بۆ شەڕ چونکە بێگومانبن کە دەوڵەتی کورد هەروا بە قسە دروست نابێت، بیرم چوو پێتان بڵێم کە تکایا تورکیا لە بیر مەکەن دەبێت پێش هەموو شتێک پرس بەوان بکەن بزانن ئەی تورکیا بۆ دەوڵەتی کوردی دەڵێ چی، چونکە ١٩٧٤ کە شای ئێران بەلوعەی خێری لێتان گرتەوە ئیتر ئێوە ئاشتان بە سەد هەزار جەنگاوەری کرد ئەم جارە ئەگەر تورکیا بەلوعەی نەوت‌و ئاوی لێگرێتنەوە دەبێت چی بقەومیت لەوانە تا پەڵتەنوسس خۆتان نەبینینەوە.

ئەمجارە پشت بەخودا ئەگەر کابینەی هەشتەمتان دروست کرد بایەکەم دانیشتنی پەرلەمان باسی دەوڵەتی کوردی بێت بزانن چەند پەرلەمانتار دەنگی بۆ ئەدات. بیخەنە دەنگدانەوە هەر وەکو مادەی ١٤٠ ئەویش بخەنە دەنگدانەوە بەڵام تکایە نەیکەن بە شەڕە ئاو چونکە دەڵێن هۆڵی پەرلەمان دەی کۆڵێنێت بە هاوینان نازانم ئەم هاوینە پشووتان هەیە یان شەوتان خستۆتە سەر ڕۆژ خەریکی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی دەبن بیرم نەبوو ئایا دەوڵەتی کوردی کوردستانی گەورە یان بەس باشوورە حەیاتەکە، ئەوە بۆیە خەریکی خەندق لێدان ئەڵێن نەوەک دووژمن لە ڕۆژ ئاواوە لێماندات، ئەی ئێران چیدەڵێت بۆ دەوڵەتی کوردی؟ نازانم هەندێک جار کە هیچتان پێنامێنێت و هەست بە مەترسییەک دەکەن یەکسەر بائەدەنەوە بۆ دەوڵەتی کوردی من دەڵێم ئەم ماستە پڕە لە مووی ئەستوور ئەستوور یان خۆی ماستەکە وەکو جاران نەماوە کێ ئێستاکە ماستی خۆمان دەخوات یان خەریکی ماستی کوردییە ، ماستە حەیاتەکەی تورکیان نەبێت پاکو تەمیز هەرزان کێ ماستی کوردی دەخوات یاع بۆنی مەرەکەی لێدێت ئای کە ناخۆشە خودا دەزانێت کام لەو ئافرەتانەی کە هەموو خێزانەکەی بەر لێشاوی ئەنفال کەوتوون و کەسیان نەماوە خەریکی ماست دروستکردنە بڵێ بۆ ناچیتەوە ماڵەوە دانیشت ئەی نەگبەت تۆ بەم پیریەیش هەر کار دەکەیت بۆ بژێووی ژیان، ئاخر کە ژیان هەموو چرکەو ساتێکی پڕ بێت لە بیرهێنانەوەی ئازیزان ئیتر ژیان چ واتایەکی دەبێت بۆ ووتن، ئەی ئێوە نەتان ووت تۆزی خاکی بەر پێێ دایکانی ئەنفال بە هەموو سەروەتی دنیایی نادەین؟ ئەی نەتانووت کە چووینە بەغداد یەکەم کارمان ، یەکەم لێپرساویمان بە دوودواچوونی ئەنفالەکان دەبێت؟؟؟؟؟؟؟؟

دەوڵەتی کوردی هەرگیز بەم قسە زلانە دروست نابێت، هیوادارم ئەم باشورە قوربەسەرە و ئەنفالکراوە نەبێت بە چوار پارچەی ترەوە، پارچەیەکیان بۆ زەرد بەڵام دەبێت هەر خەریکی خەندەق لێدان بێت تا دووژمن لە ڕۆژئاواوە فرسەتمان پێنەبات ئەوە بۆ زەرد ئیتر هەر حیزبێکیش لەو ناوچانە قسەی زلی کرد بێ یەکو دوو دەبێت بارەگاکەیان بسوتێنن. بێینە سەر بەشی ناوچەی سەوز ئەویش دەبێت سنورەکانی مەرزەکان بە رووی ئێراندا بکاتەوە ئەگینا شین جێگەی پێ لەق دەکات، ناوچەی سەوز کە سۆرانە قوربەسەرەکەیە دەبێت هەمیشە لە ململانێدا بن و دەبێت خۆیان ساغکەنەوە سەوز بن یان شین؟

هەڵبەجەیش کە خەریکە دەبێت بە شار و سەرۆک واژووی تەزویری بۆ کردەوە دەبێت لە ژێر ڕەحمەتی ئەواندابن ئەوان خەریکی بەردانی کرێکارەکانن کە ئەویش هاتەوە ئیتر گۆمەکە زیاتر قوڵو خۆشدەبێت، ناوچە دابراوەکان، ناوچە کوژراوەکان، من پێیان دەڵێم ناوچە ئەنفالکراوەکانی سەردەمی دوایی ڕوخاندنی سەدام ئەوانیش بۆ خۆیان دەبن بە ناوچەی شەروکوشتنو ماڵوێرانی ئیتر ئێوە بڕۆن ئەو ناوچانە ڕێک بخەنەوە دوایی باسی دەوڵەتی کوردی کەن نەک هەموو کاتێک کە هەڵبژاردن د‌هێت ئیتر سەری زمان و بنی دۆراندنتان باس لە دەوڵەتی کوردی دەکات. جاری دەوڵەتی کوردی بەو دەستەو گروپە دەکرێت کە بەتایبەتی دەچن بۆ بغداد و لە ناو پەرلەمانی عێراقدا پرس لەسەر دەوڵەتی کوردی دەکەن و جاری جیابوونەوەی خۆیان ئەدەن ئیتر هەموو ئەندام پەرلەمان‌و کارمەندەکان دەکشێنەوە ناچن بۆ بەغداد بریاری چارەنوسانە ئەدەن نەک لە کۆڵانەکاندا جار بدەن، نەک کە سەرۆک فووی کرد بە دەوڵەتی کوردیدا ئێوەش وەک قاز هاوارکەن بژی سەرۆک، کە سەرۆک ووتی ناو ئیتر ئێوە قرووقەپی لێکەن ، مرۆڤ لە تەمەنیدا دەبێت خاوەنی کەسایەتی خۆی بێت ئەگەر بۆ تەنها جارێکیش بێت ئەوە جوانی تاکە.

سەرۆکی عێراقمان فەرامۆشکردووە تکایە ئەو لە بیر مەکەن و لە خەمی مام جەلاداین‌و هیوای لەش ساغی بۆ دەخوازین، ئەی ئێوە نەتان ووت هەموومان نزای خێرمان بۆ کردووە کە مام جەلال چاک بێتەوە بێتەوە ناومان، لەوە دەچێت ئەوتان فەرامۆش کردبێت، خوانەکات یەکێک جێگاکەی چۆڵ بێت ئیتر بە سەدان کەس خواخوای جێگەی ئەویانە لێ دانیشن ، بەرێزان ئەی مامەی سەرۆک‌و ئازیزمان نەی ووت دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە، کەواتە ئێوە قسەی سەرۆک دەشکێنن، خۆشحاڵم کە میللەتەکم هاتۆتەوە هۆش خۆی ئیتر گوێ لە سەرۆک ناگرێت خۆی جاری سەربەخۆیی خۆی ئەدات، خۆی دێتە سەر شەقامەکان باوەش دەکەن بەیەکتریداو فرمێسکی خۆشی یەکتری هەڵدەمژن بەڵام ئێستایش نازانم دەوڵەتی کورد خەونی شاعیرانەیە یان گاڵتە کردنە بە هەستونەستی تاکی کورد.

سەرۆک ئەوەندەت باسی دەوڵەتی کوردی مەکە تکات لێدەکەم، چونکە ئەوەندەت باستکردووە گوێکانت کەڕکردووین بە دەوڵەتی کوردی ئەویشمان لێمەکەن بە بەیانی یانزەی ئازاری ساڵەکانی حەفتاکان کە تاکو ئێستاکەیش ئەو بەیانی یانزەی ئازارە نەخوێندرایەوە، ئەوەندەت باسی دەوڵەتی کوردی کردووە ئەگەر بێتەدیش تازە باوڕناکەم کەس لەماڵ بێتە دەرەوە بیکات بە تلیلی لێدان.

هیوادارم یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی خولی تازە بە دەوڵەتی کوردی دەست پێکات و دەنگیش لەسەر ئەو چاڵە درێژە بدەن بابزانین ئەندام پەرلەمانی تازە هەمان ئەندامانی کۆیلەی حیزبەکانن یان ناو؟ و بزانین هەڵوێستی ئەوان چۆن دەبێت؟ بزانین چاڵەکە دەگوێزنەوە بۆ بەرەکانی چیاکانی حەمرین یان ناو؟ تکایە دەستووریش فەرامۆش مەکەن دەبێت ئەم نیشتمانە کە ئێوە ناوتان ناوە هەرێم خۆ دەبێت دەستورێکی هەبێت تا بەو دەستوورە بکوژانی کاوە، زەردەشت و سۆران بدۆزینەوە بیاندەین بە دادگای هەرێم و بە پێ یاساکانی عێراق سزا بدرێن.

حیزبەکان پێمان دەڵێن لەو ناپاکییە گەورانە خۆش بن کە ئێمە بەرسەر ئەم گەلە هەژارەدا هێنامان، لەو کارەسات‌و ئەنفال و کیمیاوییە خۆش بن کە ئێمە بووین، لە موستەشارەکان خۆش بن کە ئێستاکە بە بەردەمتان دهێنودەچن ، با ئیتر پەرەیەکی تازە هەڵدەینەوە وبرین نەکولێنینەوە با دڵمان گەورە بێت لە ئاستی یەکتریدا. بەڵام کاتێک ڕۆژنامە نوسێک باسی شتی تازە دەکات نەک کۆن بە قسەی خۆیان ئەوە مێژەوە دۆراوەی بۆیان نوسینەوە تەنها لەسەر ئەو کردار ودزی‌و گەندەڵیانەی کە ئەمرۆکە ڕووی ئەدات دەتکوژن دەتفرێنن تیرۆرتدەکەن. ئەوان دێن لەبەردەم یەک میللەتدا دەڵێن لێمان خۆشبن کە کوری ئێوەماندا بە کوشت و ئاواوەرەمانکردن بەڵام ئەوان لەیەک تاقە کەسی ئێمە خۆش نابن یەکسەر یەک فیشەک دەنێنن بە سەرتەوە ئەمەیە حوکمی سکاندالی کوردی پیرۆزتان بێت، هەموو ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوە بوو کە کورد جاڕی سەربەخۆیی بدات لە ٢٠٠٣ ئەو کاتەی کە لە سەدامیان داو عێراق بە تەواوەتی شلەقا بەڵام ئەمانە لەجیاتی ئەوەی سنور جیاکەنەوە هاتن چوونە ژێر قاچە شکاوەکەی عێراق و عێراقی تازەیان پێکهێناو ئێساتەکەیش دوایی مافەکانی کورد لە عێراقی تازە دەکەن. ئەم دەسەڵاتە شێتخانەیەکی گەورەیی دەروونییان بۆ دروستکردووین ناویانناوە هەرێم.
نامۆ سامان
2014-04-16



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)