کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەر ئەوەى تاڵەبانى وردە وردە عەقڵى لەدەست دەدات پێ دەچێ توشی نەخۆشی " رەقبونى خوێنبەرەكانى مێشك " بوبێ !

Sunday, 24/04/2011, 12:00


رۆژنامەى (القبس) ى كوێتى لە ژمارەى 13614 رۆژى 24/ 4/ 2011 وتارێكى لە گۆشەى لێرە و لەوێ لە سەر توشبونى ستالین بە نەخۆشیەك بڵاوكردۆتەوە كە كاریگەرى زۆرى كردۆتە سەر شێوازى فەرمانڕەوایەتى ناوبراو .
بەپێی زانیارى یەكێ لەو پزیشكانەى كە لە تیمە پزیشكیە تایبەتیەكەى جۆزیف ستالینى سەرۆكى كۆچكردوى یەكێتی سۆڤیەتى جاران كەناوى (د. الكسندر میاسنیكوف) كارى كردوە لەم دواییانەدا هەندێ زانیارى تازەى بڵاوكردۆتەوە لە سەر توشبوونى ستالین بە نەخۆشی رەق بوونى خۆێنبەرەكانى مێشكەوە ،
ئەم پزیشكە لە یادگاریەكانى خۆیدا نوسیویەتى و دواى ئەوەى پرسی بە كەسوكارى ستالینەوە كردوە ، هەستاوە بەبڵاوكردنەوەى ئەم زانیاریانە و دەڵێ :
ستالین كاتى خۆى نەخۆشی عەقڵى هەبوە و نەى توانیوە زاڵ ببێ بەسەر شتەكانى دەوروبەریدا ، هۆكارى ئەوەى كە ستالین وەك پیاوێكى دڵرەق و سەركردەیەكى مەترسیدار دەربكەوێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە ستالین خۆێنهێنەركانى مێشكى توشى رەقبونەوە بوون و واى لە ستالین كردوە كە رەفتار و هەڵوێستى توند و زۆردارانە و مەترسیدارانە بنوێنێ و وەك كەسێكى زاڵم و بێ بەزەیی و دەربكەوێ و هەندێ جاریش بۆچون و لێكدانەوەى هەڵەى زەقى كردوە كە كاریگەرى زۆر خراپى كردە ژیانى سیاسی و فەرمانڕوایەتیەكەى وبەدەست ئەم جۆرە نەخۆشیەوە ناڵاندویەتى .
شایانى باسە پزیشكى ناوبراو تیشكى خستۆتە سەر شتێكى زۆر گرنگ كە ئەمە زانیاریەكى تازەیە و پێَشتر بڵاو نەكراوەتەوە ئەویش ئەوەیە كە ستالین بەرەبەرە ژیرى كەم بۆتەوە و نەیتوانیوە كۆنترۆڵى وەزەعە كە بكات و بەتایبەتى كە كەوتۆتە تەمەنەوە زیاتر ئەو نەخۆشیە لێی دەركەوتوە و زۆرتر مەترسی لێ كەوتۆتەوە تاواى لێكردوە چاك و خراپ و دۆست و دوژمنى بەشێوەیەكى عەقڵانى پێ لەیەكترى جیانەكرێتەوە ، هەروەها بەردەوام لە دەوروبەرى ترساوە و سڵى لە هەموو ئەو كەسانە كردۆتەوە كە لەدەوروبەرى دان و بەردەوام لە ژیانێكى دوو دڵیدا بوە و هەردەم گومانى لەوەهەبوە كە ئاخۆ كەى موئارەى لێ دەكرێ بۆیە ستالین لە دژى نەیارە سیاسی و فكریەكانى زۆر دڵَرەق و نامرۆڤانە مامەڵەى كردوە و هەرئەمەش بوە كە بۆتە هۆى هەزاران كەس رەوانەى زیندانەكان و شوێنە دوورەكان بكات یا بیان نێرێتە مەیدانى كاركرنە تاقەت پروكێنەكان و سەدان نەیارى سیاسی و سەرباز تریش ئاوارەو دەربەدەر بوون لە ترسی سیاسەتە هەڵەكانى .
بۆیە نوسەر نایشارێتە و بە ئاشكرا ئەو راستیە دەخاتە روو كە ساڵەكانى فەرمانڕەوایی ستالین دژواتریت و كارەساتبارترین رۆژگارى خەڵكى سۆڤیەت بوە .
بەپێی هەموو ئەو لێدوان و رەفتار و بۆچون و رێبازەى كە لە رابردو و ئێستادا بەتایبەتى جەلال تاڵەبانى ئەنجامى داوە و نواندویوتى هەر لە سوكایەتى كردن و ئەتك كردن و ناوزڕاندن و هاندانى ئەو دژى ئەم و بێ بەیەخ و بە سوك تەماشاكردنى دەوروبەر و ئەو هەموو هەڵە و لێدوانە پڕ هەڵە و چەوت و چەوێڵانەى كە تاڵەبانى لە دەمیەوە وەك زەهرى مار رشتویەتى بەرامبەر بە پرسیە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانى خەڵكى كوردستان و بێ ئیرادەیی و مل كەچى بەردەوامى بۆ دوژمنانى میللەتەكەمان و ئەو كارە نامرۆیی و نادیموكراتیە دژ بە ماف و داواكاریە رەواكانى خەڵك ئەنجامى دەدات و بەردەوام هەڵە دواى هەڵە سەبارەت بە سیاسەت و ستراتیژى جوڵانەوەى ئازادیخوازانەى گەلى كورد دەیكات بەگشتى و بەتایبەتى لەم چەند ساڵەى رابردووى تەمەنیدا رێك لە توشبوونى هەمان دەرد و نەخۆشی ستالین دەچێ كە ئەویش هەمان خەسڵەت و دیاردەى وەك نەمانى كۆنترۆڵكردنى وەزعەكە و لەدەست دانى بەرە بەرەى عەقڵ و گومان كردنە لە هەموو شت ، كە لە ئاكام
دا لەوانەیە ببێتە هۆى روودانى كارەساتى گەورەى جەرگبڕ لەسەر دەستى ئەم عەقڵ نەخۆشە .
بۆیە بەڕاستى پێویستە هەموو كەس و بەتایبەتى دەوروبەرى تاڵەبانى و لێپرسراوە سەربازیەكانى یەكێتیی ئەم نەخۆشیەى تاڵەبانى درك پێ بكەن و ئاگایان لە بڕیارو فەرمانەكانى تاڵەبانی بێت و لەم كاتە هەستیارەدا ریش و كەرامەتى خۆیان مەدەنە دەست ئەو پیرە نەخۆشە دڵرەق و خەڵەفاوە ، چونكە لە راستیدا تاڵەبانى نەخۆشە و تواناى سەركردایەتى كردن و كۆنترۆڵكردنى وەزعەكانى پێ ناكرێ و شتێكى زۆر گەوجانەیە لە رۆژگارێكى وەك ئەمڕۆدا ئەم پیاوە لە مەركەزى بڕیار و فەرمان دەركردندا بێت .

http://www.alqabas.com.kw/Article.aspx?id=697387&date=24042011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە