کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌ ده‌يان مليۆن دۆلار له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ديارنامێنێ

Monday, 17/02/2014, 12:00

2318 بینراوە


كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی 
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مريكا وه‌ك هاوكاری له‌ رووی ماددی ٨٠ هه‌شتا ده‌فته‌ر دۆلار پێشكه‌ش به‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی كامپی داره‌شه‌كران قوشته‌په‌ - باسرمه‌ ده‌كات له‌ سنوری پارئزگای هه‌ولێر وه‌ك هاوكاری بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزيشكانی ئيشكگری كامپه‌كان ، به‌ تايبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌ره‌تايی هاتنی په‌نابه‌ران وه‌ك خۆبه‌خش له‌گه‌ل ئۆتۆمبێلی فرياكه‌وتن خزمه‌تی ته‌ندروستی و فرياگوزاریيان پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆش كردووه‌ .
هه‌ر كاديرێكی ته‌ندروستی له‌ ماوه‌ی مانگێك كه‌ له‌ كامپه‌كان ده‌واميان كردووه‌ ئيشكگريان گرتووه‌ بڕی ١٠٠٠ هه‌زار دۆلاری وه‌ك يارمه‌تی بۆ سه‌رف كراوه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ بڕی ٨٠ هه‌شتا ده‌فته‌ر دۆلار له‌ لايه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ته‌سليم به‌ دكتۆر سامان حسين به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دكتۆر ره‌عد به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كامپه‌كان كراوه‌ ، به‌لام چوار مانگه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌يه‌ وه‌رگيراوه‌ له‌ لايه‌ن ئه‌م دوو (به‌رپرس)ه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌ دابه‌ش نه‌كراوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تی خۆيان به‌ركاريان هێناوه‌ .
هه‌ر له‌م بڕه‌ پاره‌ كه‌ هی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی يه‌ ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر سێ ئۆتۆمبێلی (اسعاف) يان پێ كڕيه‌وه .
هه‌روه‌ها دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م بڕه‌ پاره‌يه‌(دكتۆر رعد) له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ رازی كردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕی دوو ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌وروو به‌ری هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ تا ئه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌ دابه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌ ٣ مانگی رابردوو خزمه‌تيان كردووه‌ له‌ كامپه‌كان .
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ١٠ وه‌رقه‌ی به‌رده‌كه‌وێت (هه‌زار دۆلاری ئه‌مريكی) بۆ يه‌ك مانگ .
به‌ گشتی له‌ ٣ مانگی رابردوو ئه‌وانه‌ی له‌ نێو كامپه‌كان خزمه‌تيان كردووه‌ به‌ پزيشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ سنوری كامپه‌كانی داره‌شه‌كران و قوشته‌په‌و باسرمه‌ نزيكه‌ی ٥٠ كه‌س بووه‌ ، به‌لام ئه‌م به‌رپرسانه‌ ٥٠٠ كه‌سيان ناونووس كردووه‌ ، پزيشك هه‌يه‌ ته‌نها يه‌ك رۆژ هاتووه‌ ٤٠٠ تا ٦٠٠سه‌د دۆلاری بۆ دانراوه‌ ، كارمه‌ندی ته‌ندروستی يش هه‌بووه‌ ٣٠ رۆژ ئيشكگربووه‌ ته‌نها ١٠٠ تا ٢٠٠ دۆلاری بۆ دانراوه‌ .
دوای ئاشكرا بوونی به‌م بڕه‌ پاره‌يه‌ كه‌ ته‌نها دوو ده‌فته‌ر دۆلاريان بۆ كامپه‌كان داناوه‌ و ئه‌وي تريش دوو ئۆتۆمبێلی فرياكه‌وتنی يان پێ كڕيه‌وه‌ .
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئستا ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار ديار نه‌ماوه‌ كه‌ به‌ش و مافی ئه‌و كارمه‌ندانه‌يه‌ كه‌ له‌ ٣ مانگی رابردوو ده‌واميان كردووه‌ له‌ كامپه‌كانی سنوری پارێزگاری هه‌ولێر .
ئه‌م كێشه‌يه‌ ئستا به‌ هاوكاری سه‌نديكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گه‌يشتۆته‌ پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌روها ئه‌م بڕه‌ پاره‌ی كه‌ بۆ كامپه‌كان هاتبوو له‌لايه‌ن نوێنه‌ری سه‌نديكای داره‌شه‌كران و قوشته‌په‌و باسرمه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وان داوی مافی ته‌واويان خۆيان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی بڕی ١٠٠٠ هه‌زار دۆلاره‌ نه‌ك ١٠٠ دۆلار .
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرو له‌ كۆبوونه‌وه‌ك له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ داوای لێ كردوون كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌گاته‌ ده‌ست راگه‌ياندنه‌كان چونكه‌ كێشه‌كی گه‌وره‌م بۆ دروست ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ لايه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ده‌زگاكانی راگه‌ياندن .

ئه‌وه‌ی شايه‌نی باسه‌ له‌ ٦ مانگی رابردوو دكتۆر مه‌غديد سورچی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ پۆسته‌كه‌ی لادراو ڕه‌وانی ماله‌وه‌ كرايه‌وه‌ ، دكتۆر سامان حسين له‌ شوێنی ئه‌و دانرا له‌ لايه‌ن نه‌وزاد ڕوكن پارێزگای هه‌ولێر.. .
وابڕياره‌ له‌ رۆژانی داهاتوو ٥٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌گه‌ل سه‌نيكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆپيشاندێك له‌به‌ر ده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساز بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ .. هه‌روه‌ها له‌ رێگای داواكاری گشتی سكالای ياسايی تۆمار ده‌كه‌ن .

كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی كامپی په‌نابه‌ران- هه‌ولێر


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)