پارتی ده‌یه‌وێت نووسه‌رێکی تریش تیرۆر بکات
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
کوردستانپۆست نامه و پوزشی رابه‌ر فارق بڵاوده‌کاته‌وه که له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا نووسینێکی بڵاوکردبۆوه، وه‌ک خۆی باسی ده‌کات هه‌ندێک قسه‌ی ناشیاوه‌ی به گه‌ڕه‌کی مه‌لایان له هه‌ولیر کردبوو، بۆیه پارتی ئه‌مه به هه‌ل ده‌زانێت، خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی لێ هان داوه، تا سزای ئه‌و نووسه‌ره بده‌ن. وه‌ک له نامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت رابه‌ر فاریق مه‌ترسی کوشتنی له سه‌ره. کوردستانپۆستیش به‌دواداچوونی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که کرد بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ریی تیرۆرکردنی ئه‌و نووسه‌ره له ئارادایه، هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵایه: یه‌که‌م ئه‌م نووسینه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که سه‌ر به گۆڕانه و پارتی به نه‌یاری خۆی ده‌زانێت، دووه‌میش پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌مه بخاته قاڵبی شارچێتییه‌وه و ئاگر و شه‌ڕی نێوان سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵگیرسێنێت، هه‌رچه‌نده نووسه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێره، لێ مادام له رۆژنامه‌یه‌کی سلێمانییدا بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش نه‌یاریی پارتییه ئه‌م خاڵانه وای کردووه، پارتی کار بۆ تیرۆرکردنی ئه‌و نووسه‌ره بکات، له کاتێکیشدا له سلێمانی خه‌ڵکی خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ پارتی ببێته ده‌ستکه‌وتێک تا خه‌ڵکی هه‌ولێر بیر له خۆپیشاندان نه‌که‌نه‌وه و دوور بکه‌نه‌وه. شایانی باسیشه ئه‌م نووسینه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئازاد چالاک ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که کلیکی ناونیشانی وتاره‌که بکه. ئه‌و نووسینه له لاپه‌ڕه (17) به ناونیشانی (
چیرۆکی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی هه‌ولێر که به‌هۆی لێدوانێکه‌وه له ده‌زگاکه‌ی ده‌رکرا) بڵاوکراوه‌ته‌وه رۆژنامه‌که ئه‌و وشانه‌ی که بۆته مایه‌ی کێشه سانسۆری کردووه.
روونکردنه‌وه و پوزشنامه‌که
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی من له رۆژنامه‌ی"رۆژنامه"دا، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و هه‌ندێ لایه‌ن و نووسه‌ر، به‌شێک له وشه‌کانی منیان به‌کارهێنا بۆ ئه‌جێندا تایبه‌ته‌کانی خۆیان و بۆ شه‌ڕی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، که پارتی مه‌به‌ستییه‌تی.
راستییه‌که‌ی، من هه‌ڵه‌بووم هه‌ندێ وشه‌ی ناشیرینم به‌کار هێنابوو، که به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕیبوون. ئه‌و وشانه‌ی من، بۆ چیرۆک و رۆمان ده‌ستیان ده‌دا، به‌ڵام بۆ بابه‌تی رۆژنامه‌کان به‌و شێوه‌يه ده‌ستی نه‌ده‌دا.
لێره‌وه، له دڵه‌وه داوای لێبووردن له هه‌موو تاکێکی کورد به گشتی و له دانیشتووانی به‌ڕێزی گه‌ڕه‌کی مه‌لایان به تایبه‌تی ده‌که‌م. من هه‌ڵه‌بووم و هیوادارم به دڵگه‌وره‌یيی خۆیان بمبه‌خشن. له ڕاستیدا، ئه‌و چه‌ند وشه‌یه ناوه‌ڕۆک و په‌یامی نووسینه‌که‌ی منی به لاڕێدا بردبوو. بۆیه من له ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌م، که ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتم کردبوو، په‌شیمان نیم، به‌ڵام په‌شیمانم که هه‌ندێ وشه‌ی ناشیاو و دوور له دابونه‌ریتی شارستانییانه‌م به‌کارهێنابوو.
من به که‌موکوڕیی نازانم داوای لێبوردن بکه‌م، به‌ڵکوو دداننان به هه‌ڵه‌ی خۆمدا، به کارێکی عه‌قڵانی و دروست ده‌زانم و داوای لێبوردن ده‌که‌م. به داخه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند، یان به‌رپرسێک بام، هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه ته‌نگ به من هه‌ڵنه‌ده‌چنرا له شاری هه‌ولێردا.
هه‌نووکه ژیانی من له مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه. پارتی به ئاشکرا و به نهێنیی چاودێریم ده‌که‌ن. سبه‌ی رۆژ ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شت تێرۆر کرام، ئه‌وسا با که‌س نیگه‌رانیم بۆ ده‌رنه‌بڕێ، له کاتێکدا ته‌واوی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆنیش منیان گۆشه‌گیر کردووه و داوای لێبوردنه‌که‌يشم بۆ بڵاو ناکه‌نه‌وه. بۆیه، پێش ئه‌وه‌ی تێرۆرم بکه‌ن، داوای
لێبوردن ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی.
رابه‌ر فاریق
20- 3- 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست