شێواندنی زمانی کوردی لە ئەستۆی ڕاگەیاندنەکاندایە
Monday, 26/11/2012, 12:00
بەشی دووەم و کۆتایی..
بیمە، ئەو ووشەی کە شەوانە ی یان ڕۆژانە گوێ بیست و خوێنەری دەبین، بابزانین ئەم ووشەیە لە بنەڕەت دا لە چ زمانێکەوە وەرگیراوە و واتای چی یە؟
- بیمە ووشەیەکی زمانی ئوردوو-ە کە زمانی فەرمی پاکیستان و چەند ناوچەیەکی هیندستانە. بیمە لە ووشەی)بیم(وەرگیراوە واتا - مەترسی- پاشان - ە - بۆ زیادکراوەو بووەتە بیمە، فارسی ئاخێوەکانیش وەک پیشەی هەمیشەییان هەستاون ئەم ووشەیان دزیووە و هەڵیان داوەتە نێو زمان و فەرهەنگی خۆیان ، هەرچەند لەمێژە وتراوە، دزی
لەدز ناکرێت، بەڵام بەنێو ڕگەیاندن و پسپۆڕەکانی خۆمان، هەستاون بەدزیکردن لەدزو ئەم ووشەیان هەڵدایە نێو زمانی ڕاگەیاندن و نوسینەوە.
دیارە ١٥ ساڵ لەمەوپێش ، مەگەر کەسێک فارسی زان بوایە، وەگەرنا کەس نەیدەزانی کە بیمە چی یە، بەڵام بەیارمەتی ڕاگەیاندنە کوردییەکان، ئەم ووشەیان جێگیرکرد لەنێو زمانی کوردی دا.
باشە بۆ دەبێت هەر ووشەی بدزرێت ؟ گەر بەناو پسپۆڕو ڕاگەیاندنەکانمان ناتوانن ووشە دابتاشن، ئەی خۆ واتا کردن کارێکی ئاسانە ، دەکرا لە جیاتی ووشەی بیمە ووشەی - دڵنیایی - یان - لایەنی دڵنیایی - بەکاربهاتایە، هەروەک چۆن عەرەب پێی دەڵێت:- تەئمیم- ئینگلیز پێی دەڵێت:-ئینشوڕانس - کە لە ئێنشوە ensure"" وەرگیراوە،
کە لە فەرهەنگی ئینگلیزی دا بەم شێوەیە پێناسەی دەکات:
.make certain or sure; make safe or protect- - بەکوردیش واتا:-دڵنیا کردنەوە بەمسۆگەری-.
وە بۆ ئێمەش دەتوانرا ووشەی لایەنی دڵنیاییمان بەکاربهێنایە، وەک: لایەنی دڵنیایی تڕومبێل ، لایەنی دڵنیایی ماڵ ، لایەنی دڵنیایی کارگە، هتد...
لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەم ووشەی - بیمە - یە هەروەک ووشەی - ڕەگەز- کردویانەتە ووشەیەکی جۆکەر و زمانی کوردییان پی لاواز کردووە.
بابزانین بۆچی بووەتە جۆکەر؟ گەر سەرنج بدەین لەڕاگەیاندنەکانەوە بە بینراو و بیستراو و نوسراو دەوترێت بیمەی بێکاری ! ئەم دەستەواژەیە مەبەستیان لەکەسێک یان کۆمەڵە کەسێکە کە بێکارن، بۆ نموونە: دەرچوانی زانکۆ بڕێک پارە وەردەگرن واتا: وەک هاوکارییەک لەکاتی بێکارییان دا باشە کەسێک کە هەرگیز پارەی نەدابێت بە حکومەت یان بە کۆمپانیایەک چۆن دەتوانرێت ناوی بنرێت بیمەی بێکاری ؟! بەڵکو دەکرا بوترێت: " یارمەتی کاتی بێکاری" وە یاخود هەر ووشەیەکی دی بەو مەرجەی ڕەسەن و گونجاو بێت، هەروەک چۆن لە ئینگلیزی دا پێی دەوترێت:
(job seekers allowance) یاخود گەر ئەم ڕستەیە بە دوورو درێژ زانرا دەکرێت کورتی بکەینەوە ...........
پێم باشە نمونەیەکی کورتکراوەی زمانی ئینگلیزی لێرەدا ئاماژە پێبدەم ئەویش ئەم چوار پیتەیە "GCSE" یە گەر لە ووڵاتێکی وەک بەریتانیادا بڵێیت و بنوسیت: گومانی تیادا نی یە کە هەموو کەس لێت تێدەگات، وە لە ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانەوە بەو شێوە دەنوسرێت و دەوترێت "جی سی ئێس ئی" بابزانین ڕستە تەواوەکەی چی یە؟
General Certificate of Secondary Education ".
بۆناتوانرێت بوترێت بیمەی بێکاری؟
بیمە ، ئەم ووشەیە گەر وەربگێڕین بۆ زمانی ئینگلیزی واتا :Insurance " ئینشورانس یان لایەنی دڵنیایی /بیمە.
بیمە چی یە و کێ هەیەتی؟ بیمە ئەو گرێبەستەیە لە نێوان تۆ و کۆمپانیایەکدا یاخود حکومەت دا ئیمزادەکرێت بۆ پاراستنی هەر شتێکی " تۆ من یان هەر کەسێک" جا ئەو شتە دەکریت " مال، ترومبێل ،کارگە، پیشە. هتد"بێت، لەبەرامبەردا دەبێت تۆ بەشێوەیەکی دیاری کراو پارەبدەیت بەو کۆمپانیایە یان بەحکومەت بۆ دڵنییایی
هەر لایەنێک لەو لایەنانە، وە ئەو کۆمپانیایە یان حکومەت قەرەبووت بۆ دەکاتەوە لەکاتی ڕوودانی هەر مەترسی یەک.
پێناسەی ووشەی insurance لە فەرهەنگی ئینگلیزی دا بەم شێوەیە:
agreement by which one makes regular payments to a company who pay
an agreed sum if damage,loss,or death occurs; money
.paid to or by insurance company
هەروەکو چۆن هاوردەی کاڵادەکەین بەبەردەوامی و پشت بە بەرهەمی خۆماڵی نابەستین، بەهەمان شێوەش ڕاگەیاندنەکان و هەندێک لە نوسەران ، بەردەوام لە هاوردەکردنی ووشەی زمانی بێگانەدان، لەوەش سەیرتر لە زمانی فارسی هاوردەبکرێت کە لەسەدا 70 ووشەی نێو ئەو زمانە، لە زمانەکانی وەک عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی هتد وەرگیراوە.
گومانی تێدا نی یە کە ئەوەندەی ووشەی زمانی بێگانە هاوردە دەکرێتە نێو زمانی کوردی و ڕاگەیاندنەکانەوە، گەر ووشە لەنێو دوو زاراوە سەرەکی یەکەی کرمانجی و سۆرانی هاوردەو هەناردە بکرایە ئەوا گومانی تێدا نەبوو ئێستا نیوە ستانداردێک بە هێواشی دروست بوو بوو.
دوور نی یە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتەم بکەومە بەر ڕەخنەی کەسانێکی ئاشق بە زمانی فارسی .
ئەوەتا بەرپرسی پێشوی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکرات سەرۆ قادر لە ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ ڕۆژنامەی اعتمادی دا ژمارە 1611 دا وتوویەتی: لە سەدا 70 ووشەی زمانی کوردی لە فارسی وەرگیراوە1.
لێرەدا من تەنها ووتەیەکی ئەیاد عەلاوی دێنمەوە کە ڕەخنەی لە ئەحمەدی نەژاد گرتبوو لەسەر بەکارهێنانی ووشەی کەنداوی فارس دا.
عەلاوی دەڵێت: ئەو کەنداوە کەنداوی عەرەبی یە گرنگ نی یە کەسانێک چۆن ناوی دەبەن وە یادیشتان بێت ئێوە ئێجگار زۆر سوودتان لە ووشەی عەرەبی وەرگرتووە لەنێو ئاخاوتنتاندا 2 .
هەندێ نوسەر و ڕۆشنبیری بە ناو کورد هەیە کە زمانی فارسی زۆر بەدەوڵمەندتر دەزانێت بە بەراورد بەزمانی کوردی، کە تەنها لە زاراوەی ناوچەکەی خۆی هیچ شارەزایی یەکی لەزاراوەکانی دی نی یە.
هەڵبەت ڕاست دەکەن کاتێک دەڵێن :زمان فارسی دەوڵەمەندترە لە زمانی کوردی چونکە لەم ڕۆژەدا دەوڵەمەند ئەو کەسەیە کە زۆرترین دراوی هەبیت ئیتر خۆ گرنگ نی یە دراوی چ ووڵاتێکە یان چۆن بەدەستی هێناوە.
دەوڵەمەندی زمانیش لەوەدا نی یە کە تۆ بێیت بەداتاشینی ناوێک بۆ کۆمپیتەر کە ناوێکی نێو نەتەوەیی یە ئەو زمانە بە دەوڵەمەند ناوببرێت. ئێمە نەک خاکەکەمان بەڵکو زمانەکەشمان لێداگیرکراوە لە لایەن داگیرکەرانەوە بەچەندەها ووشەی نێو زمانەکەشمان لە نێو چووە بەڵام تا ئێستاش زەنگینی خۆی لەدەست نەداوە.
گومانی تێدا نی یە مناڵێکی ساوا لە دوای گریان یەکەم ووشە کەفێری دەبێت ووشەی - دایک -ە بەڵام لەزمانی فارسی دا ووشەیەکی ڕەسەن نی یە، بەڵکو ووشەی مادەر بەکار دەهێنن کە لە mother" " ی ئینگلیزی یەوە وەرگیراوە ، وە هەروەها ، ووشەیەک نی یە بۆ واتای کچ لێرەش دا ووشەی دۆختەر بەکاردەهێنن کە لە ووشەی daughter" "ی
ئینگلیزی وەرگیراوە.
ئەمە لە کاتێک دا لە زمانی کوردی دا لەبەرامبەر مادەری فارسی دا:- دایک - و - ئایا - هەیە هەردووک ڕەسەنن.
وە لەبەرامبەر دوختەری فارسی دا: کچ ، کەنیشک ، کناچێ ، کیژ، هەیە کەواتە لەبەرامبەر یەک ووشەی فارسی
وەرگیراو لە زمانی ئینگلیزی، ئێمە چوار ووشەمان هەیە، نمونەی تر زۆرە نامەوێت زیاد نوسینەکە درێژبکەمەوە.
ئەو ووشانەی کە لەزمانی کوردی و زمانی فارسی دا هاوشێوەن لە دەربڕین و هاو واتان لە بنچینەدا پەهلەوین واتا - کوردی کۆن - . کەوابوو فارسی تەنها کۆمەڵێک ووشەی بۆ دەمێنێتەوە کە ڕەسەنی بێت بەخۆی.
پەهلەوی - کوردی کۆن-
زمانی پەهلەوی واتا زمانی پاڵەوانان و شەڕکەران، خۆیا دەکا لە عێراقی عەجەم و مێدیای گەورە وپەرت (فارس) دا زۆر بەبرەو بوبێ و لەکۆشک ودیوانی پادشایانی بنیچە (کوورش) دا، هەر زمانی پەهلەوی بەکارهێنراوە.
کاتێک کە عەرەب لەسەدەی حەوتەم دا دەستیان بەسەر ئێران دا گرت و دەوڵەتی فارسیان لە ناو برد، زمانە فارسی یەکەشی لە برەو کەوت و ئەو ووچانەی تا ساڵانی ٩٧٧ ز خایاند.
تا دەیلەمیەکان لێبڕان کەزمانی کۆنی خۆیان تازەبکەنەوە و برەو بە زمانی نەتەوایەتی بدەنەوە، فارسی یەکەیان هەڵبژارد، کە لەخۆیان نزیکترو لە کۆنەکان ئاسانتر بوو. بەڵام فارسیش زۆر گۆڕابوو، گەلێک ووشەی عەرەبی تێخزابوو.
بوێژان و نوسەران تێکەوتن لە زەندو لە پەهلەوی (کوردی کۆن) و لەفارسی یە تێکەڵاوەکەیان، زاراوەیەکی ئاسان و دەوڵەمەندو ڕەوانیان پێکەوە ناو وە ناویان نا فارسی تازە.
لەپوختەی ئەم باسانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە گەلی کورد یەکێکە لە گەلانی ئێرانی هەرە کۆن و شارستانیەتیکی زۆر گەشەداری لەبانوی ئێرانی مەزندا دامەزراندووە و هەر لە "سەند" ە وەڕۆژهەڵاتی بەدەستەوە بووە و بەرەو خۆرنشینیش هاتووە تا دەجلەو فوراتی داگرتووە. زمانە کوردیەکەش - کەپەهلەوی پێدەوترێت واتا (زمانی پاڵەوانان)بووە.
گەلی فارس لەگەڵ ئەوەشدا کە لە شارستانیەت و دەسەڵاتداریدا زۆر خاوەن ڕەگە، بەڵام لە چاو گەلی کوردی برا، تازەکارە و کورد زۆر لە مێژترەوە شارستانیەتی یەکەمی لەئێراندا دامەزراندووە 3 .
1-
2-
3-
شەرەفنامە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست