کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كێ لە گەندەڵى دایرەكان ئەپرسێتەوە ...... بانكى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى وەك نمونە

Tuesday, 04/12/2012, 12:00




من ئاگام لە چەندەها گەندەڵى و بەرتیل خواردن هەیە لە فەرمانگەكەى خۆم بەس بە كێ بڵێم ؟
ئەمە پرسیارێكە كە چەندین جار گوێم لێبوە كە لە هاوڕێو كەسە نزیكەكانم كە هەمیشە باسى كێشە و گەندەڵى ئەو فەرمانگانەیان كردووە كە لێى فەرمانبەر بوون . زوور كات پێم ئەوتن راستە گەندەلى زۆرە بەس نەگەشتوەتە ئاستیك كە كەس لە كەس نەپرسێتەوە . هەموو جارێك لەكاتێكدا پۆستێك ئەدرا بە كەسێكى تر كومەڵێك ژمارەى تەلەفۆنى بڵاو ئەكردەوە كە لە كاتى بونى هەر كارێك بەییوەندى پێوە بكەن و چییان هەیە بیڵێن پێم وابوو ئەوە شتیكى باشە بەس دواتر پێیان وتم ئەو ژمارانە دواى هەفتەیەك هەمووى داخراون لەكاتى پەیوەندیكردن پێانەوە . لە كاتى هاتنە سەركارى پارێزگار لیژنەیەكى دروست كرد بوو ئەو مەبەستە بەس جوابى تەلەفون نادەنەوە . فەرمانبەران بە شێوەیەكى شاراوە نەبێت ناتوانن ئەو فەسادەى لە دایرەكاندا هەیە راستەوخۆ بیدركێنن لەبەر بێسیقەیى و تۆڵەكردنەوە .
من خوم فەرمانبەریكى ئاساییم لە فەرمانگەكەى خۆمدا موچەكەشم ئاساییە واتە نە زۆر زیادەو نەزۆر كەمە بەڵام كەسانیكى زۆر هەیە كە موچەكەى بە پێى خزمەتەكەى ئەگاتە ئاستێك كە خیزانێكى ژمارە زۆرى پێئەژێنێت بە شێوەیەكى باش بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەركەسێك دەستى ڕابگات بە دوو دینارى حەرام لە دایرەكەى نە دین نە ئینسانیەت پاشگەزى ناكاتەوە . بێگومان كەسانى باشیش هەن بەس زوور كەمن وە كەسانى پاك هیچیان بەدەست نییە .
من لە نزیكەوە ئاكام لە كارى بانكە حكومیەكانە بە تایبەتى گەندەڵتریان كە بانكى ناوەندیە لە سلێمانى كە لە ڕوى خزمەتكوزارى داراییەوە دوكانێكى بازاڕى دۆلارەكە چالاكترێكە كە تەنیا كارەكانى ئەو مامەڵە كەمەیە كە لە نێوان بانكە ئەهلیەكان و بانكە حكومیەكاندا هەیە لە لایەك وە تەحویلاتى بانكە ئەهلیەكان لەگەڵ بانكى ناوەندى بەغداد كە لەم ڕێگەیەوە بانكە ئەهلیەكان رۆژانە پارەیەكى زۆر تەحویل ئەكەنە بانكە ناوەندى عێراق لە بەغدا هەر لەوێوە ئەكریت بە دۆلار و بۆ مامەڵە ئەنێرێت بۆ دەرەوە وە زووربەى كات سود لە نرخى دۆلار ئەكەن كە بانكى ناوەندى بە نرخێكى كەمتر بییان ئەفروشێت لەبەر ئەوە پێویستیان بەوەیە روژانە پارە بنێرنە بانكى ناوەندى وە ناردنەكەش زۆر جار دیاریكراوە لەبەر ئەوە بانكە ئەهلیەكان روژانە بەرتیل ئەیەن بەو كەسانەى كە ئەو تەحویل كردنانەى بەدەستە لە بانكى ناوەندى لە سلێمانى لە كاتێكدا كە ئەو بەرتیل خۆرانە موچەیەكى زۆر وەردەگرن وە لەگەڵ ئەوەشدا سود لە موچەى زیادە دەكەن كە ساڵى چوار موچەیە .
سیستەمى بەرئیكردنى كارەكان كۆنترین سیستەمە كە هیچ كامێك لە وڵاتانى دەوروبەریشمان وازیان لێهیناوە كە هەموو بە دەست دەكریت هەر كەسێك بۆ پێنج خولەك بچێتە یەكێك لە بانكە ئەهلیەكان بووى دەرئەكەوێت جیوازیەكەیان جەندە بۆ ڕایى كردنى بەسیت ترین ئیش بۆ كەسێك بە لایەنى كەمەوە نیو كاتژمێرت بیئەجیت . زۆربەى بەڕێوەبەرو سەرۆك بەشەكان بڕوانامەى ئامادەیى بازرگانى یان دبلومیان هەیە وە لە كاتێكدایە كە چەندین بەكەلۆریۆس و ماستەر وەك فەرمانبەرێكى بەسیت لە بەردەسیاندا كار ئەكەن بەس چونكە بە واستە دانراون كەس ناتوانێت لایان ببات ئەمەش ڕێگرە بۆ بەرەو پێش چونى بانكەكان كە لەچاو بانكەكانى ترى عیراق كە لەدواى ئازاد كردنى عێراقەوە چەندین خەبیریان دروست كردووە بۆ بەرەو پێش چونى كارى بانكەكان لەكاتێكدا ئەم بانكانەى خومان پشكى خویان وەرگرتووە لەو سەفەرو ئیفادانەى كە بانكى ناوەندى عێراق ڕێكى ئەخات بۆ دەرەوە بە مەبەستى بەهێز كردنى تواناكانى فەرمانبەران بەس لەم بانكە بەهیچ شێوەیەك سودى لێنابینرێت چونكە بە واستە كەسانیك ئەنێرن كە یان نەخوێنەوارە یان زمانى ئەو ولاتە نازانێت یان ئیختێاێى ئەو بابەتە نییە هەیە بەس بوو سیاحەت ئەچێت . بڕواتان هەبێت ئەگەر كەسى شیاویان بناردایە بۆ ئەو خولانە ئێستا سوپایەك لە شارەزامان هەبوو لەو بوارەدا . ئەگەر ئیفادەكە لە ئەوروپا بێت كەسە نزیكەكانى و خزمەكانى وەزیر ئەچن جا ئەگەر حیمایەیەكیش بێت . بۆ میسر و لوبنان شوێنەكانى تر بۆ ئەوكەسانەیە كە كەسى یەكێكى نزیكن لە وەزارەتى دارایى .
سیستەمەى مكافەئە وەك بایەعى دابەش ئەكرێت واتە بە كەفائە نییە . فەرقى موەزەفێك كە بەردەوام ئیشیكى زوورى هەیە لەگەل موەزەفێك كە هیچ كارێكى ناكات نییەو وەك یەك سوپاس و بیزانین و مكافەئەیان بۆ ئەكرێت . لەبەر ئەوە هیچ كام لە فەرمانبەران بە هیچ شێوەیەك هان نادرێن تا منافەسە بكەن لەسەر باشتر كاركردن و باشتر كردنى تواناكانیان .
بەیانیان كە فەرمانبەران دێن بۆ دەوام بە ئامێرى پەنجەمۆرى ئەلیكتۆنیدا تیئەپەڕن كە ماوەیەكى كەمە دانراوە پێشتر هەر ئیمزابوو . كاتێكى دیارى كراو دانراوە بۆ تۆمارى پەنجە مۆرەكان . ئەو كاتە وەك ئەوانەى كەپێشتر باسمان كرد بۆ فەرمانبەرە ئاساییەكان لێپرسینەوە هەیە بەس هەندێكى تریان هیچ ئیلتیزامێكیان بەم كاتەوە نییە كە لە كاتى خویدا ئامادە نابن و لە گوڵ كاڵتریان پێناوترێت . هەندێكیان هەیە گاڵتەى بە ئیلتیزامەوە هەیە لە بانكەكە . فەرمانبەر هەیە لە سەعات 12 ئەرواتەوە بە ئاگادارى بەڕێوەبەڕ لەبەر ئەوەى كاسبى ترى هەیە ئەوانى تریش جەندین گێچەڵیان پێئەكریت ئەگەر توزێك زوو بڕۆنەوە . فەرمانبەر هەیە دۆكتۆرێكى گەندەڵ بەهۆى خزمایەتییەوە ئیجازەى نەخۆشى بۆ ئەكات و هەفتەیەك دەوام ناكات و ساغ و سەلامەتیشە .
پێش چەند سالێك كارەساتێك روى دا لە بانكى هەرێم بەهۆى ئەو مەێعەدانەى كە چەند مانگێك بوو دانرابوو كە لەنجام دا و لەكاتى بەكار هێنانیدا فەرمانبەریكى ژن كەوتە خوارەوە بۆ ناو مەسعەدەكە كە بووە هۆى توشبونى بە شەلەل كە بەپێى یاسا ئەو كەمتەرخەمییە ئەكەوتە سەر ئەستۆى كۆمپانیاكە جونكە مەێعەدەكە كۆكراوەى مەێعەدە شكاوەكانى پرۆژەكانى تربوو كۆ كرابویەوە وە چاوەڕێ ئەكرا ئەو فەرمانبەرە قەرەبوو بكرێتەوە بەڵام وەك هەموو كێشەكانى ترى وڵات فەرمانبەرەكە بە تاوانبار دانرا لەبەر ئەوەى قەرەبوى نەكەنەوە . تا ئێستاش ئەو فەرمانبەرە لە جێدایە لە ماڵەوە و هیچى بۆ نەكراوە كەسیش ئاوڕى لیناداتەوە بۆ ئەوەى چارەسەرێكى بۆ بكەن كە مێردەكەشى نابینایە و خاوەن منالن .
لە كۆتاییدا ئاواتەخوازم حكومەتێكى نمونەیمان هەبوایە لە هەموو كێشەكانى بكۆڵیایەتەوە و گوێى لە هەمومان بگرتایە بەڕاستى تاقەت و حەوسەڵەمان نەماوە بەدەست ئەو هەموو گەندەڵى و بێسیستەمییەى كە بانكەكان و فەرمانگەكانمانى تێدا غەرق بووە . خوزگە لەم قسانەى منیش ئەگۆڵرایەوە كە سەر لەبەرى ڕاستن و ڕۆژانە بەبەرچاوى هەمومانەوە ڕو ئەدەن وە خەڵكیش لەوە هوشیارتر بێت كە كاتەكانیان بە سیناریۆى عەمەلیاتى دیجلەوە بفەوتێنن . سوباس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە