پیری عاشق
Thursday, 20/02/2014, 12:00
1866 بینراوە
ڕوو له کۆتام ، وه‌رزی وه‌رزی سه‌وزم تابێ و به‌ره‌و خه‌زان ده‌ڕوات
ڕووبارێکم چه‌ندین ساڵه ، شه‌پۆل له که‌نارم ده‌خوات
که‌چی تازه له ئینجانه‌ی ته‌مه‌نی نیوه ڕزیوم
خونچه‌یه‌ک سه‌ری ده‌ردێنێ ، له ئاواتی هه‌ڵوه‌ریوم
تازه ڕووم سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێ ، که جوانێک سه‌رنجم ده‌دات
تازه دڵی پیری سه‌نعان ، به نیگایه‌ک خورپه ده‌کات
ده‌ستی له‌رزیوم به ده‌ستی جوانێکه‌وه دێته له‌رزین
تازه به نه‌رمه بزه‌یه‌ک ، ده‌ده‌مه قاقای پێکه‌نین
پیریی و زه‌لیلی بۆ نیه ، ئه‌و دونیای عه‌شق و ئه‌وینه
سه‌رم به‌فرێکی سپیه ، که‌چی لای دڵ هه‌ر هاوینه