لە كوردستانپۆستەوە بۆ به‌ڕێز حاكم تەها عومەر و دادگاى كەتنى هەڵەبجە
Saturday, 28/08/2010, 12:00
پێخۆشحاڵین به‌رێزتان ئاگاداربکه‌ینه‌وه، كە کاک ناسح عبدالرحیم وەك نووسەر و ڕۆژنامەنووسێكى ئازاد و سەربەخۆ لەماوەى 4 ساڵى ڕابردوودا خۆبەخشانە، وەك ڕۆژنامەنوسێك كارى بۆ سایتەكەمان کردووه، له سەر داواكارى ئێوه، كە داواى پشتگیریی كوردستانپۆستتان لێكردووە، بۆیە لە ڕێگەى ئەم بڵاوكراوەیە ئێوی ڵی ئاگادارده‌که‌ینه‌وه.
هەر لێرەشەوە داوا دەكەین كە وەك دادوەرێكى ئازادیخواز خۆت بنوێنیت، با دادگا و یاسا نەخرێنه خزمەتى بكوژانى سەردەشت عوسمان، چونكە ئەو كەیسەى لەبەردەستى بهرێزتاندایه، حوكمدان لەسەرى هەروا ئاسان نییە، پێویستە لە هەستیارى ئەو دۆسییە تێبگەیت، چونكە دۆسییەكەى بەردەستتان چاودێرییەكى تەواویی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ناوەوە و دەرەوەى كوردستان لەسەرە، مێژووش شەرمى لەكەس نییە ئەگەر بتانه‌وێت ببنه بەشێك لەو پلانەى كە پاراستنى پارتىی و بنەماڵەى بارزانى بۆ سەركوتكردن و سنوورداركردنى ئازادیی ڕۆژنامەگه‌ریی دەستیان داوەتێ، که ئه‌و کاره لە هەڵمەتى هیچ قەڵمێكى ئازاد ڕزگاری نابێت،
ئێمه لێره‌دا ئەوەندە دەڵێن، که گەورەیى قەبارەى دۆسیەکهی سەردەشت عوسمانتان له‌به‌ر چاوبێت، چونكە ئەمڕۆ نا سبەى هەموو ئەوانەى بەشێوەیەك لە شێوەكان تێوەگلاون لە نەفرەتى مێژوو ڕزگاریان نابێت. خۆشت سەرپشكن، له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چنه به‌ره‌ی میلله‌ت و به‌دادوه‌رییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌یسه‌دا ده‌که‌ن، یان ده‌چنه بەرەى پاراستنى پارتیى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنەماڵەى بەرزانى، که ئه‌وان بكوژی سەردەشت عوسمانن. داواتان لێده‌که‌ین له بەرەى گه‌ل و که‌سانی ئازادیخوازاندا بمێنێتەوە.
ئەم نامه‌یه پشتگیریهشمان بۆ ئەوەیە كە وەك هەندێك حاكمیتر نەكەونە بەر نەفرەتى قەڵەمە ئازادەكانى ووڵات و نیشانەى پرسیار لەسەرتان دانەنرێت، ناوتان نەڕواتە لیستى دادوەرهكانى دوژمن بە ئازادیى و ڕۆژنامەگەرى كوردستان.
لەگەڵ ڕێزماندا
كوردستانپۆست
سوید
28-8-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست