یەکێتی له‌نێوان مه‌ڕگ و ژیانه‌وه‌دا !!.
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
یەکێتی له‌نێوان مه‌ڕگ و ژیانه‌وه‌دا !!.
نوسینی: هه‌نگاو مامه
هه‌ندێ قرن و هه‌ندێ پڕن
هه‌رکاتێک باسی مه‌رگ ده‌کرێ ته‌زویه‌ک به‌له‌شمدا دێت و ده‌تاسێم واده‌زانم خۆشه‌ویستێکی ترم به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاوده‌نێ چونکه زۆرن ئه‌و ئه‌زیزو خۆشه‌ویتانه‌ی که‌به‌جێیان هێشتوم ، هه‌رچه‌ند لای من موقه‌ده‌سترین شت نیشتمانه ؟ هیچیان ناگه‌نه ئارامی و سه‌روه‌ریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانم ، ئەم ساتەوه‌خته‌ی پێیدا دەڕۆین کاتێکی هه‌ستیارو گرنگە لە به‌رده‌م کورستان و مێژو و سه‌روه‌ریه‌کانی یەکێتی نیشتیمانیدا، هەندێ ساتی گرنگ هەیە هەم لە ژیان و هەم لە مێژودا کە تێیدا مرۆڤ ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەردەم بەرپرسیاتییەکی ئەخلاقی گەورەوە، ده‌پرسین ئایا ده‌ته‌وێت درێژە بە هەمان ڕەوتی رابوردو ئێستا بده‌ی؟! یان ده‌ته‌وێ وه‌ک حیزبه پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپا جارێکی تر هه‌ڵوه‌سته له‌سیاسەت و نوێبونه‌وه بکه‌یته‌وه‌و ژیان بکه‌یته کردار بۆ هاوڵاتیانت..
ئەو شەپۆلە گەورەیەی که‌له‌خۆرهەڵاتدا دروست بوه وا هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و گۆڕانێکی جه‌وهه‌ری بۆ سبه‌ینێ ده‌بێ به‌مێژو بۆ نه‌وه‌کانی داهاتو ، بێگومان تۆش به‌شێک ده‌بیت له‌م مێژوه، که واقیعێکی نوێ و جوگرافیایەکی سیاسی خه‌ریکه باڵ ده‌کێشێ به‌سه‌رته‌واوی ناوچه‌کاندا..
ئەمڕۆ لاوان و کوڕه شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی وا له‌ناوخاکی هەرێمدا دوای هه‌وڵێکی زۆر بۆ یاسای خۆپیشاندان وا ئێستا لەخۆپیشانداندان.!. منیش وه‌ک هاوڵاتی ومرۆڤێکی ئاسایی، بێئاگانیم له‌گۆڕانکاریه‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌دا ، توڕه‌بونی نه‌وه‌کانت به‌هه‌ند هه‌ڵبگره چونکه تۆبوی ئه‌ندازیاری شۆڕشی نوێ و ڕاپه‌ڕینه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کان ، هەمو دەزانین ئەم نەوەیە چەند وەختە نائومێدیی به‌نائومێدییه‌وه ده‌خوات، چونکه نیشتیمانمان ته‌واو ڕۆچوه به‌ناو نەبونی دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایەتیدا ، هه‌ندێ قرن و هه‌ندێ پڕن ؟!.
ئەمڕۆ ژیانی ئەو نەوەیە و پاراستنی گیانی لە ئەستۆی ئێوەدایە، هەمو ده‌سه‌ڵاتتان ناگاته خوێنی مرۆڤێک، هه‌ستی گه‌نج لە نرخی هەموو دەسەڵاتی دونیا گەورەترە... ئەو لاوانه هەمویان برای ئێوه‌ن، تکام وایه نه‌بنه برا به‌شی ئه‌م هەڵە مێژوه گەورەیه! ئه‌مه‌یان بودجه‌و ده‌سه‌ڵات نیه ، ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که نیه، ئه‌وه‌یان ترساندن وکوشتنی نه‌وه‌کانته ، فیشەک بەرامبەریان مه‌تەقێنن، له‌گه‌ڵیان پێ بکه‌نن وبڵێن هه‌قتانه بڕۆنه ناویان له‌گه‌ڵیان بدوێن بگه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ، چونکه ئەو تورەییەی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری توڕەبونه له‌ڕێگری ئازادی دەرهەق بە خوێنی ڕۆژنامه‌نوسانی وەک (سۆران و سەردەشت) ، کە ئێوەش بێدەنگیتان هه‌ڵبژارد..!!
زیادکردنی هەر شەهیدێکی لاوی وه‌ک ( شێرزاد و ڕێژوان و زمناکۆ) و ئه‌وانه‌ی که‌ئێستاش ناویان ئاشکرا نه‌کراوه جگە لە گەورەکردنی توڕەیی خەڵک هیچی تر نییە، واز لەوە بهێنن بە ناوی ئاژاوەگێڕی و نۆکەر سه‌یری خۆپیشانده‌ران مه‌کەن، پێشدا هەمو سیستمەکانی دونیا ئەو زاراوه‌یان بەکارهێناوە و سودیشی نەبوە، بەعەقڵییەتی کۆن سیاسەت به‌سه‌ر چو...
ئێستا کاتی وریابونەوەی هوشیاری ئەخلاقی و ساتی هاتنەدەنگی مرۆڤایه‌تیتانه.. هەڵەیەکی گەورەیە لە پێناوی سیاسەت یان هەرشتێکی تردا ئەم مرۆڤانه له‌به‌ر چاوی ئێوه بکوژرێن، به‌سه سیاسیه‌ت باپشو بدا‌و ویژدانتان له‌کوێه؟ ئێوە ئێستا ده‌توانن کوردستان له‌م جه‌نجاڵیه ڕزگار بکه‌ن و بێن داوای لێبوردن له‌شه‌قامی کوردی بکه‌ن له‌هه‌ڵه‌و خه‌م ساردیتان،چونکه زۆرتان کوڕی دڵسۆزی ئەم نیشتمانەن، هەندێکتان له ئێمە توڕەترن لەگەندەڵی و نەبونی دادپه‌روه‌ری کۆمەڵایەتی، مەهێڵن ئەو بەشە گەندەڵ و ناشیرینەی ناو یەکێتی نیشتیمانی خیانەت لە ویژدانتان بکات ، مەهێڵن چیترخوێن بڕوات و به‌فر‌مێسکەکانی ئێمه خۆشحاڵ مه‌بن ، من بۆ دواڕۆژ قسه‌ده‌که‌م ، ئەوەی بەشی شێری له‌یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ئیمڕۆی شه‌قامی کوردی پێ ببرێت و بتوانێ ئاشتی لە نێوان دەسەڵات و میللەتدا دروستبکاتەوە، ئەو نوخبه‌یه‌ن که تائێستاش له‌ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ماونه‌ته‌وه ،
زۆر لە نەتەوەکانی تر توانیان ببەنە خاوەنی وڵات وله‌سه‌ر خاكی خۆیاندا به‌سه‌ربه‌رزی بژین ، توانیان بەشێوازێك له‌شێوا‌زه‌كانی به‌رخۆدان نیشتیمانه‌كه‌یان له‌دیلی و ژێرده‌ستی رزگار بكه‌ن . ئه‌بێ ئه‌م نهێنی چی بێ که ئێمه نه‌مانتوانیوه؟؟ نه میلله‌تێكی ناڕۆشنبیر و نه‌ترسنۆكین.!!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست