کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌سه‌رۆک ئه‌و پۆسته‌ ناشرینه‌ پیرۆز به‌ خۆت بێت!

Saturday, 11/05/2013, 12:00






چیرۆکەکانی زیندانە نادیارەکان خەریکە دەنووسرێنەوە! ئەرێ سەرۆک کوێرەوەری گوندە هەژارەکان و مەرگی لێشاوی کرێکارەکان و دەرۆزەکەران و قەدەغە کردنی خۆپیشان دان شەرمێک بەجەستەی مردووتدا ناهێنێت و تەریق نابیتەوە؟
ئەرێ وەسفکردنی ژیانی هاوڵاتیان کەی دەبێتە مۆتەکەی خەوێکت سەرۆک؟
لەگەڵ ئەو هەموو چەرمەسەرییەی بەسەرماندا هێنات سەرۆک کەچی لە تەمەنی خۆت گەنجتر خۆت نمایش دەکەیت، چونکە تۆ لە مەملەکەی بێعارییدا گەورەبووی.
تاکو ئێستا تۆ پەیمانێکی خۆت نەهێناوەتە دی.
تۆ کەرەستەی خاوت درۆیە. من بەزەییم بە تۆدا دێتەوە، کە سوێند دەخۆی لە پەرلەمان و دەستی ڕاستت وەک ئەوەی لە ئاگرێکی تووڕە نزیک بکەیتەوە و بەرەو ڕووی قورعان، کە بەرز و نزمی دەکەیتەوە و دەستی چەپیشت وەک شه‌قشه‌قە دەلەرزێ، مەگەر دکتۆرە سایکۆلۆژییه‌کان بزانن تۆ بۆ هێندە لەرز لەجەستە خرپنەکەتدایە؟
خۆ تۆ دەور و بەرت پڕە لە نووسەری دەسکێشی حیزب و بنەماڵە؟
خۆ تۆ بەس خێڵەکەتان هەزار پیاوە، بەڵام هەر هەموویان لە پیاوی ناو فەرش دەچین.
توڕە مەبە، کە دەڵێم پیاوی ناوفەرش، چونکە ئەوانە پۆشتە و پەرداخیان ناخۆشکردووە.
دەزانم ئێستا بەخۆم و هاوڕێکانم لە کوردستانپۆست دەڵێی ئەوانە حەیابەر و سەر بەگێچەڵن.
سەرۆک تکایە یەک جار گوێ لە حیکایەتی خۆت بگرە: تۆ کەسێکی تاکو ئێستا خۆت ناناسی، کە دەڵێم خۆت ناناسی، بەو مانایە نا زۆر ئاڵۆزی و غەرقی فەلسەفە بوویت، نا دڵی خۆت بەوە خۆش نەکەیت، تۆ خۆت ناناسی، چونکە ئێمە ناتناسین، کە تۆ مرۆڤێکی لە ئێمە زیاتر تێکشکاو، ئاخر ئەگەر تۆ سەرۆک نەبیت و شەو لە سەری ڕەشی داگیرکراودا هەر سەرە کاتژمێرێک خۆت لە ژوورێک نەخزێنی چی بکەیت باشە؟
تۆ نە پیشەیەک دەزانی و نە شوانی و نە گاوانی، نەخوێندەوارییه‌کەشت بای ئەوەنده‌یە ژیانی خۆتمان بۆ بنووسیتەوە، ئەبێ تا دەمری سەرۆک بیت، وەک تاڵەبانی ئەوەتانێ خه‌ونی ئه‌وه‌ بوو، بەسەرۆکیی جێی هێشتین و ڕێزی لە قسەی پزیشکەکانی نەگرت کە پیان دەوت پشوو بدە، ئەم ئەژنۆ نەخۆشانەی تۆ ئەم ورگە زلەی بۆ هەڵناگیرێت، کەم بخۆ چڵێسی باش نییە و چڵێسی بۆ ئەو تەمەن و گەڵ و گیپاڵەت نابێت.
ووڵاتەکەی من پڕێتی لە قاچاخچی، بەڵام سەرۆک تۆ قاچاخچییەکی سیاسییت و چۆن لە دەرەوەی ووڵات زەنگوڵەت پیاهەڵدەواسن بەناوی ئاشتییه‌وە و دەتقەپێنن، تۆش بەقسەکانت لەناوەوە ئێمە فریوو دەدەیت، بەڵام پێ دەچی ئەم جارە بۆت نەچێتەسەر، ئێمە لەوەش گەیشتووین ئێوەی فریوودەر، بوونەتە پاڵەوانی سەر شانۆی سیاسی ئێمە و لە سەرەمەرگدا سۆز و عاتیفە نایەڵێت دادگایتان بکەین، چونکە ئێمە دوای راپەڕین نەمانتوانی جاسوس و ئەنفالچی و فایلدارەکانی بەعس دادگایی بکەین، ئیتر خۆفرۆشی لە سەر دەستی ئێوەدا بوو به‌ کەلتورێک و بەناخماندا ڕۆچوو.
ئێوە بوونە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو دۆگما و کەلتورە چەقبەستوەی، کە 50 ساڵە پەیڕەوی دەکەن، لەناو خودی بەناو شۆڕشدا جاشتان بۆ درووست دەکرین و دەتان کردە پاڵەوانی داستانەکان. بەڕاستی سەرۆک تۆ سیمایه‌کی هێندە گاڵتە جاڕیی من بەدڵ بەزەیم پێتدا دێتەوە، چونکە لەلایەل لیک بەدەمتا دێتە خوارێ، تا ببیته‌وه‌ بەسەرۆک و لەلایەکیش دەڵێ من خۆم لەکەدار ناکەم، وەک ئەوەی من لە نووسینێکدا باسی ماندێلام کرد، کە خۆی هەڵنەبژاردەوە، قسەکەی ماندێلات دزی وەک هەموو شتەکانی تر و پێمان دەفرۆشیتەوە... ئه‌ی سەرۆک، سەرۆکی خێڵی هەزار پیاوەکە.

سەرۆک... تۆ دەتەوێ بەهای ئێستاتیکی لە شوێنێکی ناقۆڵای واوە بدۆزیتەوە ناشرینی خۆت، وەک ئاوێنە تێیدا دیارە، سەرۆک لەخۆونکردنی ئەم جارەیدا ڕاکشاوانە پێمان دەڵێ: لە هەر شوێنێک بم هەر بیر لە سەرۆکی دەکەمەوە، گەر سەرۆک نەبم ڕۆ دەچم و دەتوێمەوە، بێ ئەو تیتڵە هەست بەهیچ ئاسەوارێکی خۆم ناکەم، تەنانەت کە پێم دەڵێن گرفت هەیە لە هەڵبژاردنەوەت بەسەرۆکی هەست دەکەم ئیتر کۆتایی هەموو شتەکانە و هەرەس دەهێنم و هەست بە بوونی خۆم ناکەم.
سەرۆک دواجار دەڵێ من ڕقم لەبیرکردنەوەیە، بۆیە هەرچۆنێک بێت نیوەی دزییه‌کەم دەبەخشمە نووسەر و دەستکێش و فاڵچی و جەلاد و شێخ و مەلاکان و بازرگان و قاچاخچییەکان بۆ ئەوەی ئەم جارە بمکەنەوە بە سەرۆک.
 سەرۆک دواجار تێکەڵ بوو به‌ شیزۆفیرینیا و پارانۆیای دەستەڵات، ئیتر محاڵە لە کەلی شەیتان بێتە خوارەوە. ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ نه‌بێت، ئیتر کێ هه‌یه‌ وه‌کو عیزه‌ت دووری نامه‌ی بۆ بنووسێت و دڵی بداته‌وه‌!



بسم الله الرحمن الرحیم
لـكـل أجـل كـتاب
سدق الله العڤیم
اڵاخ مسعود البارزانی المحترم
تحیە المودە والاحترام
تلقینا ببالغ اڵاسی واڵاسف نبأ وفاە المغفور لها شقیقتكم جهیدە البرزانی مترعین الی الله العزیز القدیر أن یتغمدها برحمته الواسعە ویسكنها فسیح جناته . جنبكم الله تعالی وأبنا‌و شعبنا الكردی والعراق العزیز كل مكروه .
وإنا لله وإنا إلیه راجعون .
عزە إبراهیم
اڵامین العام لحزب البعپ العربی الاشتراكی
والقائد اڵاعلی للجهاد والتحریر والخلاس الوگنی
فی الپامن والعشرین من جمادی اڵاولی ١٤٣٤ هجریە
التاسع من أیار ٢٠١٣ م


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە