کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى ئازاد دەكرێ

Friday, 17/01/2014, 12:00

1446 بینراوە







بەپێی لێدوانێكى پارێزەری كاوە گەرمیانى: (لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مەحمود سەنگاوى بە سیناریۆێك ئازاد ەكرێ).

ئەم لێدوانە جارێكى دی سەربەخۆیى دادگاكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە بە بۆچوونى ئەمان هەر هەوڵێك بۆ ئازادكردنى ئەو بەرپرسە بكرێ ئەوە خۆی لەخۆیدا ئاماژەیەكى ڕوونە كە سیناریۆیەك بۆ ئازاد كردنى دەدرێت بەتایبەت كەسێكى بەرپرس و دەستڕۆیشتووی نێو یەكێتى كە یەك لەو كەسانەیە ڕەنگە خۆی بۆ كۆنگرەى چوارەمى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئامادە بكات وەكو بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێ، بەمەیش یان دەبێ كەیسەكەى بۆ وادەیەكى دیكە بۆ درێژ بكرێتەوە یان كار لەسەر ئەنجامدانى یەكلایكردنەوەى كەیسەكەى بكرێ، هەڵبەتە چەند بۆچوونێ لێرەدا دەردەكەون:

یەكەم: دادگا پەلە بكات لە لێكۆڵینەوەكانى و بەجدی ئەوەى هەیە و نیە ڕابگەیەنێ كە ئایا ڕۆڵی ئەو بەرپرسە لەكوێی كەیسەكەدایە؟

دووەم: یاخود بەحوكمى ئەوەى ئەویش وەكو لایەنى یەكەمى بێتاوان پارێزەری خۆی هەیە، دەكرێ لەڕێی ئەو پارێزەرەوە كار بۆ دواخستن یان داخستنى كەیسەكەى بدات.

سێ یەم: لەهەردوو حاڵەتەكەدا یان دەبێ كەس و كاری شەهید كاوە گەرمیانى بە ئەنجامەكانى لێكۆڵینەوەكە ڕازیببن یاخود كار بۆ گواستنەوەى كەیسەكەى لەو دادگایە بۆ دادگایەكى تر بكەن.

هیوای هەموو لایەك ئەوەیە دادگاكان سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و هەر بڕیارێك دەیدەن بەویژدانەوە بیدەن و هەموو ئەو گومانانەیش بڕەوێتەوە كە بەچاوێكى گومانەوە تەماشای دادگاكانى كوردستان دەكەن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)