داوا ده‌که‌ین ده‌رچوی به‌شی شانۆ(حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن) له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شوێنه‌وار ی پایته‌خت (هه‌ولێر) ده‌ربکرێت .
Tuesday, 08/09/2009, 12:00
شوێنه‌وار که‌نزێکی ئه‌به‌دی نه‌ته‌وه و نیشتمانه ، که‌ئه‌گه‌ر به‌راورد به ئاو و نه‌وت له‌گه‌ڵی بکه‌یت ، ئه‌وان وشک بون و کۆتای‌یان هه‌یه ، به‌لام شوێنه‌وار ئه‌وه‌شی نیه . وه‌یه‌کێک له سیماکانی ناساندنی نیشتمان بونی نه‌ته‌وه‌یه . کوردستان یه‌کێک له‌و ولاتانه‌یه ، که‌به لانکه‌ی شارستانیه‌تی نه‌وه‌ک کورد به‌لکو مرۆڤایه‌تی ئه‌ژمار ده‌کرێت ، چونکه چه‌ندین ئه‌شکه‌وتی کۆنی که مرۆڤی نیادرتال تیا ژیاوه و یه‌که‌م گوند له‌جیهان (چه‌رمۆ) که کشتوکالی تیا دۆزراوه‌ته‌وه ، وه شاری هه‌ولێری وه‌ک یه‌کێک له شاره هه‌ره‌کۆنه‌کانی مرۆڤایه‌تی که له‌کۆنه‌وه تائێستا ژیان تیا به‌رده‌وامه ، له‌گه‌ل ده‌یان که‌ره‌سه و نوسین و قه‌لای مێژویی سه‌رده‌می سه‌رجه‌م ئیمپرتۆریه‌ته کۆنه‌کان ....
ئه‌فسۆس له 18 ساله‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی کوردی ، هیچ گرنگیه‌ک به شوێنه‌وار نه‌درا و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌کرا ، به‌پێجه‌وانه‌وه ، تالانی و تێکدان و فرۆشتنی به ولاتانی دراوسێ یه‌کێک له سیماکانی ئه‌م ده‌سه‌لاته بوه . له‌ته‌ک ئه‌مانه دانانی هه‌ندێ که‌سه که هیچ شاره‌زایه‌کیان له‌م بواره‌دا نیه ، سوکایه‌تی و تاوانێکی تری ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه به‌بواری شوێنه‌وار . (حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن حسێن) که ده‌رچوی به‌شی شانۆیه به‌ڵام به‌بریاری پارتی و حکومه‌ت ، کراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌وار له‌پایته‌ختی کوردستان (هه‌ولێر). ئه‌مه‌ش له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه سه‌یری بکه‌یت ، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی وشه‌رمه‌زاریه به یاسا و نه‌ته‌وه و ده‌سه‌لات .
هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنی شوێنه‌وار تێک بدرێت ، که له‌به شیکی بێده‌نگ و له‌به‌شێکیشی له‌تاوانه‌که به‌شدار بێت .
(حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی کادیرێکی پارتیه و پاڕێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی ده‌کات ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ی هه‌یه . هه‌رچه‌نده ، به‌پێی زانیاریه‌کانی ئێمه ، له‌ناو خودی پارتی دیموکراتی کوردستان وکه‌سانی خه‌م خۆر له شوێنه‌وار هه‌وڵدراوه لابدرێت ، به‌لام بێ ئه‌نجام بوه .
وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی (حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن) ده‌رچوی به‌شی شانۆیه ، وه‌له‌قۆناخی ئه‌ودا بازاری نیشتمان له‌ته‌نیشت قه‌لاوه دروستکراوه که‌دژ به سیماکانی شوێنه‌واره ، وه‌له‌ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر 35 خان‌و تێک دراوه ، وه‌خودی پاریزگاری هه‌ولێر به‌نیاز بوه 3 گه‌ره‌کی که‌لتوری شاری هه‌ولێر تێک بدات بێده‌نگ بوه ، که‌له‌زاری خودی پاڕیزگاره‌وه له‌رۆژنامه‌ی میدیا ژماره 315 ئاماژه‌ی بۆ کردوه ، وه‌قه‌لای عه‌وێنه به شێکی تێکدراوه‌و پاشماوه‌ی کۆشکی پاشای کۆره له‌رواندز و له‌هه‌موشی کاره‌ساتر شیواندنی ئه‌شکه‌وتی به‌ستونه که‌به به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه (حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن) واژوی له‌سه‌ر ده‌رهێنانی که‌ره‌سه‌کانی ناو ئه‌و ئه‌شکه‌وته کردوه ، له‌کاتێکدا هه‌ندێ زانای شوێنه‌وارناسی روسی داوایان کردوه که‌س ده‌ست له‌بچوکترین شتی نه‌دات ، چونکه لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ری پێویستی به 10 سال هه‌یه .
بۆیه لێره‌دا داوا ده‌که‌ین له به‌رپرسانی حکومه‌ت وپه‌رله‌مان وه پارتی دیموکراتی کوردستان به‌په‌له ئه‌و ده‌رچوه‌ی شانۆ لابده‌ن و که‌سیکی ئه‌کادیمستی کورد له‌بواری شوێنه‌وار له‌شوێنی دابنێن .
وه‌داواش له خه‌مخۆرانی شووێنه‌وار ده‌که‌ین ، هه‌رچی به‌لگه‌یه‌کیان به‌رده‌ست ده‌که‌وێت له‌سه‌ر تێکدانی شوێنه‌وار به‌تایبه‌تی ئه‌شکه‌وتی به‌ستونه به‌په‌له بۆمانی بنێرن .
چاوپێکه‌وتنی پارێزگاری هه‌ولێر که‌به‌نیازی تێکدانی 3 گه‌ره‌کی که‌لتوری شاری هه‌ولێر بونه
http://www.yndk.com/archive/folders/2007/m315/m315-8-9.pdf
به‌دواچونێکی رۆژنامه‌ی ئاوینه له سه‌ر ئه‌شکه‌وتی به‌ستونه
http://www.awene.com/Rojname/158/1584.pdf
دان پیانانی شوێنه‌وارناسانی ئه‌کادیمی که‌شوێنه‌واره‌کانی چوارده‌وری قه‌ڵا دژ به‌پڕه‌نسیبه‌کانی شوێنه‌وار مامه‌له‌ی له‌گه‌ل کراوه ، هاوکات نوێنه‌ری یۆنسکۆ دان پیاده‌نێت تائیستا واژویان له‌گه‌ل پاڕیزگاری هه‌ولێر نه‌کردوه ،
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m401/m401-14-15.pdf
که‌مپینی دژ به تێکدانی شوێنه‌واره‌کانی کوردستان 2009/09/06
[email protected] ته‌له‌فۆن: 0046735366757
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست