کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژى لاوان یان رۆژى پڕكردنى گیرفانى بەرپرسان

Sunday, 12/08/2012, 12:00


لەرۆژى لاواندا من لەسەر شەقامەكان دەسورێمەوە بۆ ئەوەى ئیشێكم دەست بكەوێت, یان كاكى بەرپرسێك بێت و بڵێت ڤێلایەكم كردووە چەند رۆژێك كرێكاریم بۆ بكەو لەدواى چەند مانگێك كرێ كارەكەم بداتێ , لەم رۆژەدا چەندەها گەنجى وەكو من بێكارن و لەماڵەكانیان چاوەروانى هیمەتى حكومەتە ساواكەمان دەكەن كە باڵخ بووە هەر شیر دەخوات و هێشتا پێ نەگرتووە چونكە ئیفلیجە, لەم رۆژەدا منى گەنج پێشمەرگەم لەسەر سنورەكان لولەى تفەنگەكەم رووبەرووى دوژمن كردووە 50 شەو جارێك (300) هەزار دینارێكمان وەكو خێر پێدەدەن و پێشمان دەڵێن ئێوە پێشمەرگەن خاوەنى ئەم خاكەن كەچى برپرسەكانمان بەم گەرمایە لە ئەستەنبول و قبروس ئەنتالیان بەدواى كەیف وخۆشى خۆیان دەگەڕێن و لەخەزێنەى حكومەت گیرفانیان پڕدەكەن لە رۆژێكدا بەقەد یەك ساڵى مووچەى من سەرف دەكەن , لەگەڵ جوانترین ئافرەت لەسەر مێزەكانیان سەما دەكەن منى گەنجیش نەدەتوانم كرێ خانوو بدەم و نەدەتوانم ژیانى هاوسەرى پێكەوەبنێم و نەدەتوانم زێر بۆ هاوسەرەكەم بكەم , لەم رۆژەدا كەگەرماى كوردستان لەبەرزترین پلەیە من عارەق دەكەم و ئێوارەش نازانم جیمان هەیە بیخۆم یان لەماڵەوە چى دەگوزەرێنێت بەدەست نەخۆشى كەچى كورەكانى ئەوان سیارەى جام ڕەش و تازەترین مۆدیلیان لەژێرەو تەپوتۆزەكەیان بۆ سەر ئێمەیە و حساب بۆ پۆلیسى هاتوچۆ و حكومەتیش ناكات چونكە خۆى حكومەتە.

لەمرۆدا من پەیامى سەرۆك و وەزیر و كاربەدەستانم ناوێت پەیامێك كلاسیكى و چەندەها بارە ئەمرۆ نامەوێت تۆ من بكەیتە پاڵەوانى شۆرشەكان و نشتیمان وتۆش بەرهەمەكەى بخۆیت, ئەمرۆ من دەمەوێت مژدە بدەیتە لاوان یەكەى نیشتەجێبوونتان بۆدەكەم و ناهێڵم تاوەكو ساڵێكى تر هیچ گەنجێك بەبێ یەكەى نیشتەجێبوون بێت , ئەمرۆ من دەمەوێت وەكو مرۆڤێك بژیم كەخاوەن هەستى مرۆڤایەتى بێت وخۆم خۆم بژێنم وكاربكەم نەك خزمەكانى تۆ وفڵان وئەو لەجیاتى من ئیش بكەن, شانازى مەكە سلفەى زەواجت داناوە بۆ گەنجان چونكە هەموو گەنجان وەریناگرن لەبەر ئەوەى كۆت وب ەندت زۆر بۆداناوە و داواى كەفیلیان لى دەكەیت كە تۆ باوەڕت بەگەنج نەبێت گەنج چۆن باوەڕى بە تۆ هەیە, لەمرۆدا من ڤستیڤاڵ و قسەى زلم ناوێت لەجیاتى ئەو پارەیە لەڤستیڤاڵ سەرفى دەكەێت هەوڵبدە بیكە به‌ پرۆژە و كارم بۆ پێدا بكە, لەمرۆدا چەند كەسێكى تر بەناوى یادى لاوان و12/8 وە چەندین ملیۆن دینارى تر دەخۆن و گیرفانەكانیان پڕدەكەن , لەم ووڵاتەى من گەنج پلە دووەو خۆراكى بەرپرسانە , چونكە ئێمەى گەنجان خوێن دەرێژین و ئێوەى بەرپرسان گیرفانەكانتان پڕ دەكەن , ئێمەى گەنج لەبێ پارەیدا ناتوانین هەموو شارەكانى كوردستان بگەڕێن بەڵام تۆى بەرپرس ومنداڵەكانت هەر رۆژەو لە ووڵاتێكن و كەیف دەكەن .

لە12/8 رۆژى جیهانى لاوان پەیامى من جیاواز لە پەیامى بەرپرس وكەسە حكومیەكان ئەوەیە هەموو بەر پرسان لەكەلى شەیتان بێنەخوارەوەو كەمێك شعوریان بجوڵێنن بەرامبەر بەگەنج و خەڵكى ئەم ووڵاتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە